ئایا کوردستانی گەورە واقعە یاخەیاڵ؟

وتار/ 02/06/2020 1439 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ئایا کوردستانی گەورە واقعە یاخەیاڵ؟

هۆشەنگ جاهوی
کوردستانی گەورە لەوکاتەوە دابەشی چوار دەوڵەت بوو بەوهۆیەوە خەڵکەکەی توشی چەندان دەردەسەری بوو .
کەبۆئەومەبەستە بەشێک لەهاونیشتیمانیانی ناچاری هەڵکیرسانی شۆڕش و بەرخودان بووەوە ، کەئامانج لێی ڕزگارکردنی پارەکانی کوردستان بووە لەدەست ئەودەوڵەتانەی کەدەستیان لەداگیرکردنی خاکەکەیدا هەبووە ، کەبەوهۆیەوەش جارێکی تر بوەتە مایەی پشێوی نائارامی شۆڕشگێڕەکان و خەڵکەکەی .
ئەگەرچی تائێستا لەلایەن پارتە شۆڕشگێڕەکاندا چەندان هەوڵی گەورە نراوە بۆئازادبوونی بەڵام هەمووهەوڵەکان فەشەلیان هێناوە جگە لەپارچەکەی باشوری کەسەربەحکومەتی مەرکەزی عیراقەوەیە .
زۆرینەی ئەو ووڵاتانەی لەسەردەمی خۆیاندا توشی داگیرکاری گەورەبوبونەوە بەچەندان هۆکارتوانیان نیشتیمانی خۆیان ڕزگاربکەن و بانگەشەی حکومەتی سەربەخۆش لێ بدەن ، بەڵام هیچ کات کورستانی گەورە ئەمەی بەچاوی خۆی نەبینیوە .
ئایا ڕزگارکردنی یائازادبوونی کوردستانی گەورە ڕاستی یە یاخەیاڵ ؟
دەکرێت ئێمە بڕوامان بەوەهەبێت کەنەتەوەی کورد خۆشی نەتوانێت پارچەکانی ڕزگاربکات ئەوا بەهۆکارێک دەتواندرێت کەئەو ووڵاتانەی خاکی کورستانیان داگیرکردووە خودی دەوڵەتەکە ڕووبەڕووی هەڵگیرسانی ڕوخانی دەوڵەتی ناوخۆی لێ بکەوێتەوە ،یاخود بەهۆی دەستی دەرەکیەوە ڕووبەڕووی پەلاماردان بێتەوەو لەوکاتەشدا کوردەکان بتوانن پارچە داگیرکراوەکانیان لەدەڵەتانی داگیرکەراندا بسێننەوە .
خۆئەگەر ئەم دووڕێگایە ڕوونەدەن ئەوا ئاستەمە جارێکی ترنەتەوەی کورد بتوانێت پارچە داگیرکراوەکانی خۆی لەداگیرکەران بستێنێتەوە  .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌