ووڵامێک بۆئەفلاتون.

وتار/ 01/06/2020 1645 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ووڵامێک بۆئەفلاتون.

هۆشەنگ جاهویی
لەگەڵ سەرهەڵدانی فەلسەفەو فراوانبوونی تێزەفکریەکانی مرۆڤ ڕۆژبەڕۆژ فەلسەفە بەتایبەتی لە ڕۆژئاواکەوتە گەشەسەندن .دیارنەبوونی ئاین و لاوازی ئاینەکانی ئەوساش هۆکارێک بووە مرۆڤ لەڕۆژئاوادا بیرلەفەلسەفە بکاتەوەکەخۆی مرۆڤ هەستاوە بەداڕشتنی فەلسەفە لەسەر مرۆڤ و ژیان و خوداوە.
ئەفلاتونیش وەک هەرفەیلەسوفێک دەرکەوتوو دەستی دایە نوسینی فەلسەفە و پەرتوکێکی نوسی بەناوی ( کۆمار  ) . ئەفلاتوون لەکۆمارەکەیدا باسی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی کردووەو مرۆڤی گەڕاندۆتەوە سەرشێوازی ناڕەسەنایەتیەکەی خۆی کەتێیدا باسی ژیانی کۆمەڵگاوتاکەکانی داڕشتوە .
ئەفلاتوون لەپەرتوکەکەیدا زۆر بێویژدانانە باسی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو کردووەو چەندان هەڵەی کردووە ،کەهەرمرۆڤێک ژیرایەتی خۆی بەکابێنێت درک بەهەڵەکانی دەکات و کەلەگەڵ ژیرایەتی مرۆڤ ناگونجێن.

ئەفلاتوون لەگەڵ داڕشتنی دروست کردنی ژیانی تاک و کۆمەڵگاو حوکم کردنی داوای  کردووە مرۆڤی کەم ئەندام دەبێت بکوژرێن واتا لەکۆمەڵگایەکی پێشکەوتودا کەم ئەندام نابێت بوونی هەبێت .
لێرەدا ئەفلاتوون ئەگەرچی بڕواشی بەخوداهەبووە، بەڵام بەحوکمی ئەوەی یاسای خودای نەبینیوە بەتایبەتی کتابەئاینیەکان و لەسەروی هەمووشیانەوە قورئانی پیرۆز کەتێیدا جگەلەوەی قوڕئان پێمان دەڵێت بەکارەکانی خودا ڕازی بن و شوکرانەی لەسەربکەن یاهەوڵدەن بۆفێربوونی زنست ،کەچی ئەفلاتوون خۆی حوکمی خۆی بەسەرمرۆڤەکاندا گێڕاوەو هەرخۆشی ڕۆڵی خودایی دەگێڕێت.
جگەلەش ئەفلاتوون هیچ ڕۆڵێکی بۆزانست نەهێشتۆتەوە کەبەزانست بڵێت ، ئێوەش لەپێناومرۆڤەکان تێ بکۆشن و زانست بۆهەمووشتێک بدۆزنەوە بەتایبەتی نەخۆشیەکان و ڕێگرتن لەدروست نەبوونی مرۆڤێکی کەم ئەندام و گەرهاتە دونیای بونیشەوە چارەسەری بۆبکەن  .کەهەرچەندە زانستی پزیشکی هێشتا ناتوانێت چارەسەری بەشێک لەنەخۆشیەکانی مرۆڤ بکات ، کەبەشێکیان بەکەم ئەندامی دێنە دونیای بونەوە .لێرەدا مەجالی بۆهەوڵدانی زانست نەهێشتۆتەوە ، کەهەرچەندە دروست بونی مرۆڤە کەم ئەندامەکان بەتایبەتی کەم عەقڵ زانست درکیشیان پێ ناکات.
جگەلەوەش داوشی کردووە کە سەرکردە دەبێت فەیلەسوف بێت و نابێت ژنیشی هەبێت .
پسیارەکە ئەوەیە ،ئایا ئەوسەرکردەی کەنابێت ژنی هەبێت ئایا حوکم کردن نیە بەسەر ویستی سەرکردەی فەیلەسوفدا کەنابێت ژنی هبێت ؟ چونکە پێکهێنانی هاوسەرگیری یەکێکە لەویست وحەزەکانی مرۆڤ ، هەرچەندە مرۆڤ ئیختیاری خۆیەتی ،بەڵام هەمیشە خوداپێمان دەڵێت زەواج بکەن. ئەمەبۆئەوەیە مرۆڤەکان حەزوئارەزوی سێکسیان دامرکێتەوەو نەوەبنێنەوە.
جگەلەمەش لێرەدا ئەفلاتوون لەگەڵ دروستکردنی کۆماردا  بەلاشیەوە ئاسایی بووە کچ و کوڕ ماچ و موچ بکەن واتا کۆمەڵگایەک کەهیچ ئەخڵاقێکی تێدانەبێت و بێخەیاڵ بووە لەوەی ژیانی بەرەڵایی مرۆڤ دەبێتە فەوزایەکی گەورەو جگەلە هێنانەکایەوەی مناڵی ناشەرعی ،هاوکات دروست بوونی چەندان نەخۆشی کەلەڕووی سێکسەوە ئەنجام دەدرێت، هەروها لەڕووی سەربازیشەوە داوای تێکەڵی سەربازانی ژن و پیاویشدەکات .کەڕۆژانە هەڵگرانی عەقڵی ئەفلاتون و هاوشێوەکانی لەووڵاتەئەوروپیەکاندا دەبیندرێت.

بەکورتی کۆماری ئەفلاتوون ئەوکۆمەرەیە کەتێیدا مرۆڤ ئاژەڵیانە بیرلەژیان بکاتەوە کەبەدەربێت لە ئاین .
لێرەدا بنچینەکانی کۆمەڵگاو ئەخڵاقی بەمرۆڤەوە نەهێشتووە کەبەهۆی ئەم داواکاریانەی ئەفلاتوون کۆمەڵگای لەجیاتی باشکردن بەرەو خراپی بردووە وەک دروست نەبوونی خێزان و لەبەریەک هەڵوەشاندن و هێنانە کایەوەو دروستکردنی مناڵی ناشەرعی .ئەمە جگەلە بڵاوبونەوەی نەخۆشی و تێکدانی باری تەندروستی کەسەکان، کەئێستابەبەرچاوی هەموانەوەلەکۆمەڵێک ئەو ووڵاتانەی ئەوروپا بەزەقی دەبیندرێت.
لێرەدا ئەوەی ماوەتەوە بگوترێت ئەفلاتوون ئەگەرچی بۆکۆمەڵگای ئەوکات گرنگ بووە کەبەدەربوونە لەپەیڕەوکردنی ئاین و بەتایبەتی ئاینی ئیسلام .بەڵام دەبێت درک بەم حەقیقەتانە بکەین هەڵگران و پەیڕەوانی فەلسەفەی ئەفلاتوون و هاوشێوەکانی پوچەڵ بکرێتەوەو مرۆڤەکان لەوە هۆشیاربکرێنەوە کەئاین و بەتایبەتی ئاینی ئیسلام کەلەلایەن خۆداوە بۆسەرجەمی مرۆڤەکان هاتوەو مرۆڤ چیترپێویستی بەفریودەرانەی ئەفلاتون و هاوشێوەکاوەکانی نیە بۆ خودی خۆی و کۆمەڵگاکەیەوە.
جگەلەمەش ئەفلاتون هیچ ڕۆڵێکی بۆپێگەیاندن و هۆشیاری تاک ناکات کەچۆن پەروەردەبکرێت و فێربکرێت تاکێک کێشە بۆتاکەکانی ترو کۆمەڵگاکەی دروست نەکات، بەڵکو ئەوەمان پێدەڵێت ،هەرکەسێک بێتە پێشمان و بەرامبەرمان بوەستێت بیکوژن .
ئەم کوشتنەی ئەفلاتوون کەپێمان دەڵێت دەلالەتە لەوەی کەهیچ پەروەردەیەک بوونی نیە مرۆڤێک بکوژنەبێت .
کەلەقورئانی پیرۆزدا خودا پێمان دەڵێت قەتڵ مەکەن و هەرکەسێکیش کەسێکی بەناحەق کوشت دەبێت بکوژرێتەوە .
لێرەدا ئەفلاتوون ڕۆڵی خوداش دەگێڕێت و کەچی هیچ یاسایەکیشی بۆبکوژدانەناوە ، کەووڵاتانی ڕۆژئاوا سەردەمێکە ناتوانن ڕێ لەگەشەنەسەندنی کوشتن بگرن کەهۆکارەکەی کارنەکردنیانە لەسەر ئاینی ئیسلام و بەتایبەتی قورئانی پیرۆز کەدەڵێت بکوژ لەشوێنی خۆی بکوژنەوە ،ئەمەش بۆئەوە مرۆڤەکان بیرلەکوشتنی بەناحەقی یەکترنەکەنەوە.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌