ووڵامێک بۆ فرۆید.

وتار/ 30/05/2020 2446 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ووڵامێک بۆ فرۆید.

هۆشەنگ جاهویی
لەسەردەمی کۆندا ئەوزەمانەی کەفرۆید پێیدا تێپەڕدەبێت سەردەمێکی لاوازی ئاین بووە هەرچەندە ئاینی مەسیح و جولەکە لەسەردەمی فرۆیدا لەگەشەدابوووون ، بەڵام لاوازی ئاینەکان کەنەیانتوانیوە لەوسا بەهێزێکی پتەوەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەکان ببەنەوە ،کەچەندان کەس بەهۆی لاوازی ئاینی ئەوکات نەک هەروازیان لەئاینەکە هێنا بەڵکو بەهۆی بێ؟هێزی ئاینەوە  کۆمەڵێک نوخبە ڕووبەڕووی ئاین دەبونەوەو بەوەهم و خەیاڵ و نادروست وەسفی ئاینیان دەکرد.
یەکێک لەناو ئەوکۆمەڵانەدا ( فرۆید ) بوو، کەتوانی سودلەلاوازی ئاین وەربگرێت و دەرون شیکاری داهێنا ،کەهەرچەندە لەڵایەن ڕەخنەگرانەوە چەندەها ڕەخنەی ڕووبەڕوو کرایەوە ، بەڵام لەڕووی خەون دیتەوە ئەو تێبینی خۆی لەسەری هەیەو دەڵێت : خەون لەئەنجامی کارلێکەرەکانی ژیانی ڕۆژانەی خودی کەسەکەوە دەبینێت .
واتا خەون لای فرۆید پەیوەستە بەکارلێکەرەکانی ژیانی ڕۆژانەی کەسەکەوە هەیە .
ئێمەش دەتوانین ئەو ڕایەی فرۆید ڕەت بکەینەوە کەقسەکەی ڕاست نیەو بەڵکوو قورئانی پیرۆز پێناسەیەکی ڕاستیمان پێ دەبەخشێت ئەویش ئەویە کەدەڵێت ،، ئێمە زانستی لێکدانەوەی خەونمان بەعەزرەتی یوسف بەخشی .
جگەلەوەش لەشوێنێکی تردا دەڵێت : خەون لەدووجۆری پێک دێت  یاەوەتا خەونی چاک لەلایەن خوداوەیە و خەونیخراپیش لەلایەن شەیتانەوە.
هەروەها یوسفی پێغەمبەر ئەگەرچی خودا زانستی لێکدانەوەی خەونەکانی پێ بەخشی ،هاوکات لەناوکونی زیندانەوە مانای چەندان خەونی لێکدانەوە ، جگەلەوەش ئێستای کۆمەڵگای مرۆڤایەتی مرۆڤەکان چەندان خەون دەبینن کەڕوودەکەنە ئەوکەسانەی شارەزاییان لەلێکدانەوەی خەونەکانداهەیە .

لێرەدا بیروڕای فرۆێد لەسەر خەون بینینەوە پوچەڵ کرایەوە ،، جگەلەمەش فرۆید لەشوێنێکی تردا دەڵێت : هەموو تێکۆشانێکی مرۆڤ بۆ دووهۆکارە  هۆکارێک بۆ ناوبانگ و هۆکارەکەی تری بۆ سێکسە .
لێرەدا فرۆید هەڵەیەکی زەقی کردووە چونکە هەووڵی هەموو مرۆڤێک لەژیانیدا بەتەنیا بۆناوبانگ و سێکس نیە .
ئێمە مرۆڤ دەکەین بەدوو گروپەوە ، وەک گروپی بێ باوەڕوو گروپی باوەڕدار .
فرۆید چونکە خۆی هێشتا نەگەیشتبویە پلەی حەقیقەتی موتڵەق بۆیە دکی بەم دوو جۆرە مرۆڤە نەبردووە بەڵکوو لەچاوی خۆیەوە کەلەسەر ڕەوتی بێ خودایی بووە سەیری ژیانی مرۆڤەکانی کردووە.چونکە مرۆڤێک کەبڕوای بەخودانەبوو یالەناو ئاین پەروەردە نەکرابوو ئەوا بێ گومان هەوڵەکانی بۆسێکس و بۆناوبانگ دەبێت .
بەڵام فرۆید ئەگرچی ڤەیڤەکەی تەنیا بۆ مرۆڤی هاوشێوەکانی خۆی ئەم پەیڤەی نوسوە . بەڵام درکی بەمرۆڤی باوەڕدارنەبردووە ، کەبیروباوەڕی باوەڕدار  لەم سیفەتە بەدوورە کەفرۆید ئاماژەی پێی داوە.
جگەلەوەش فرۆید لەدێڕێکدا دەڵێت مرۆڤ لەکاتی جگەرەکێشاندا هۆکارێکی سێکسی لەپشتە کەماژەیەکە بۆ فێربوونی مژین .
ئەم قسەیەی فرۆید هیچ کات ناچێتە چوارچێوەی عەقڵی کەسەکانەوە ، بەڵکو ڕەنگە خۆی وابووبێت چونکە جگەرەکێشێکی عەجیب بوو .
هەروەها لەشوێنێکی تردا دەڵێت: مناڵ کاتێک مەمکی دایکی دەمژێت هۆکارێکی سێکسی یە واتا پاڵنەری سێکسی والەمنداڵەکەدەکات کەمەمکی دایکی بمژێت .
ئەم قسەیەی داروین بەهەمان شێوە ناچێتە چوارچێوەی عەقڵی مرۆڤی ژیرەوە ،چونکە مناڵ لەتەمەنی شیرەخۆرەیدا هیچ کات حەزووئارەزوی ناچێتە سێکسەوە بەڵکو حەزی مناڵ ئارەزوی لەجوڵەو خواردن هەیە.

بۆیە ئەوەی ماوەتەوە بڵێین ئەویە ڕاستە لەڕووی دەرون شیکاریەوە بەهێزووە بەڵام هێشتا ئەو نەخۆشانەی توشی دەرونی دەبن لەمرۆڤی بەتەقواوە بەدوورن ،چونکە کێشەکانی ژیان کەمتر ڕوولە ئیماندارێک دەکات لەچاو مرۆڤە بێ خوداکان.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌