بابزانین (عەقڵ و ژیری و هەست) چین ؟

وتار/ 29/05/2020 4698 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

بابزانین (عەقڵ و ژیری و هەست) چین ؟

هۆشەنگ جاهویی
مرۆڤ مەخڵوقێکە وەها خوڵقێندراوە کە پێکهاتەکانی ناوەی بریتیت لە عەقڵ و ژیری و هەست .
ئێمە قسەکردنمان لەسەر مرۆڤێکی تەواوە،نەوەک مرۆڤێک کەلەمانە بێ بەشبێت.
 مرۆڤێکی تەواو هەمیشە عەقڵە بەڵام مەرج نیە هەموو مرۆڤێکی عەقڵ ژیربێت .
ئێمە چۆن ئەمانە لەمرۆڤێکدا بدۆزینەوە ؟ یاخود چۆن جیاکاری لەنێوانیاندا بکەین ؟
مرۆڤێک کە عەقڵە زۆرجار عەقڵ پاڵی پێوەدەنێت کەکارێک ئەنجامبدات ، بەڵام لێرەدا ژیری خۆی بەجواب دێت و لەناومێشکدا ووڵامی عەقڵ دەداتەوە کەئایا ئەوکارەی دەیکەی کارەکە شیاوە یاخود نا ؟
ئەگەرکارەکە شیاوی کردن بوو ئەوادەبێت کارەکە ئەنجامبدرێت ، ئەگەرنا ئەوا بەپێچەوانەوە .
ژیری لەناوەوەی مرۆڤدا تێڕامان بۆکەسەکان دروست دەکات و لەناوەوەدا چەندان پسیار ڕووبەڕووی عەقڵ دەکاتە کەلەسەرئەنجامدانی کارێک یاچەند کارێکدا .

جگەلەمەش زۆرجار هەست و ژیری ناوەوەی مرۆڤ درک بەشتەکان دەکەن و هەست بەڕێکردنی ژیریە بۆشوێنی مەبەست ، ئاخۆ لەگەڵ ئەنجامدانی کارەکە هەست چی دەوێت ؟ ئایا لەگەڵ کارەکەدا ڕووبەڕووی شتی تر وەک مەترسی نابیتەوە ؟ یاخود نا؟
هەست بەتەنیا زۆرجار گەر ژیری تەواوی لەگەڵ نەبێت ئەوا ڕووبەڕووی گومانت دکاتەوە ، هەرچەندە گومانبردن بەشێک ئەوا هەبوێکی ئاسایی مرۆڤە ، بەڵام زۆرجار هەستکردن بەتەنیا گەرژیری لەگەڵ نەبێت ئەوا دەتبات بۆ گومان کردن .

گومان زۆرجار مرۆڤ دەخاتە هەڵەوە زۆرجاریش ڕاست دەردەچێت ، ئەوەی پاڵ بەگومانەوە دەنێت یانەینێت ئەوا پێی دەگوترێت ژیری ،چونکە لەناوژیریدا چەند فکرکردنەوەیەک دێتە کایەوە ،بەڵام هیچ کات کەشتێک لێی دڵنیابویت ئەوا گومانت پێی نەبێت ، چونکە گومان بردن زۆرجار مرۆڤەکە دەخاتە هەڵەوە .
کەواتە ژیربوونی مرۆڤێک پەیوەستە بەکارو گوفتاری خودی مرۆڤێک لەناو دونیای هەبوندا ، کەزۆرجار مرۆڤێک بیرکرنەوەیەکی چەوتی هەیە بۆگەیشتن بەحەقیقەتێک بەڵام بۆئەومەبەستە ژیریەکی تەواوی بەکارنەهێناوە بۆیە زۆرجار والەمرۆڤ دەکات پێش ئەوەی بگەیتە حەقیقەتێک ئەوا گومان لای ئەو دەبێتە موتڵەق .
ئێمە دەبێت جیاوازی بکەین لەگەڵ گەیشتن بەحەقیقەت ژیری و هەستێکی تەواومان بەکارهێنابێت ، چونکە مرۆڤێکی ژیرلەناوخۆیدا دەرگابەڕووی چەندان پسیاردا دەکاتەوە بۆئەوەی لەگەیشتنی بەحەقیقەتی موتڵەق تەواو دڵنیابێت.
ئەوکات پێی دەگوترێت مرۆڤێکی عەقڵ بەڵام گەرهات و ژیریەکت نەبوو بۆ گەیشتنت بەئەنجامی گەیشتن بەحەقیقەتی موتڵەق ئەوا ناتواندرێت پێت پێت بگوترێت ژیر چونکە ژیربوون ئەوەیە بگەیتە ئەنجامی یەک لاکەرەوەت لەگەڵ ئەوکارەی کەمەبەستە  ، خۆئەگەروانەبێت ئەواپێت دەگوترێت ژیریەکەت نەخستۆتە کار .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌