چەند وتە و وانەیەک لەبارەی کۆروناوە
وتار/
01/04/2020
585 جار بینراوە
سالار مەحمود
چەند وتە و وانەیەک
لەبارەی کۆروناوە
سالار مەحمود
#کۆرونا
دوژمنی هەمووانە لەچینەو تا ماچین، جیاوازی چینەکانی مرۆڤایەتی نازانێ.
#یەکەم
جارە کورد لەنەهامەتیدا تەنیا نیەو لەگەڵ جیهاندا یەک چارەنووسی هەیە.
#ترس
و تۆقین لە کۆرونا زۆر جار مەترسیدارترە لە خودی ڤایرۆسی کۆرونا.
#کۆرونا
زۆر کەس و کۆمپانیای ئیفلاس کردو، زۆر دڵ و دەروونی لەمرۆڤبوون دەوڵەمەند کرد.
#کۆرونا
ئەو شەڕەی هاتە بەردەم هەموو ماڵێک.
#ئەوەی
سنورەکانی داخست کۆرونا بوو، ئەوەی تەواوی مرۆڤایەتی هاوهەڵوێست کرد هەر کۆرونا
بوو.
#کۆرونا
دەمامکی لەسەر راستیەک هەڵماڵی کە مرۆڤایەتی لەپێش ئابوری و قازانجەوەیە.
#کۆرونا
مرۆڤی خستەوە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی چارەنووساز، ئەزموون بەسەر هەموو کۆسپەکاندا
سەری دەخات.
#ژیان
ئەزموونکردنی ڤایرۆس و دژەکانیەتی لەپێناو مانەوەدا.
#کۆرونا
دەرسێکە بۆ مرۆڤ لە پاکوخاوێن راگرتنی خۆی و ژینگەی زەوی.
#لەسەردەمی
کۆروناشدا هەندێک هێشتا هەر بیریان تەنیا لای پارەو قازانجە.
#كاتێك
مرۆڤ ژیانی خۆی و زەوی لە بیر دەكات، پێویستی بە زللەیەكە؛ كۆرۆنا ئەو زلەیەیە
#کۆرونا
بە نادیاری هات و بەنادیاریش ئەڕوات.
#ئەمەی
دەگوزەرێت جەنگی جیهانییە! بەڵام خۆشبەختانە مرۆڤایەتی یەک سوپایە دژی زیندەوەرێکی
تر کۆتایی جەنگەکەش دیارە!
#کۆرونا
یەک گوناهە، هەزار تۆبەی کاتی بە مرۆڤایەتی کرد.
نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود
-
سالار مەحمود
25/08/2021
-
سالار مەحمود
16/08/2021
-
سالار مەحمود
03/08/2021
-
سالار مەحمود
07/07/2021
-
سالار مەحمود
08/06/2021
-
سالار مەحمود
07/06/2021