جارێكی تر بەڕێز بارزانی نائومێدی کردینەوە

وتار/ 17/11/2016 718 جار بینراوە

ئەبوبەکرهەڵەدنی

جارێكی تر بەڕێز بارزانی نائومێدی کردینەوە


ووتەکانی ئەمڕۆی جەنابی کاک مەسعود جێگای هەڵوەستە لەسەرکردن وشەن وکەو کردنە،سەرەتادەبێت هەمووکوردێک ،هاونیشتمانیەکی ئەم هەرێمە ،گشت مرۆڤ دۆست وئازادیخوازێک دڵخۆش بن بەسەرکەوتنەکانی پێشمەرگە وتێکشکانی تیرۆریستانی داعش،وەبەدڵنیاییەوە نابێت جارێکی دی ئەوناوچانەی بەخوێنی گەشی پێشمەرگە ئازاد کراون جارێکیتر دەست بەرداریان بین وچاوەڕێی مادەیەکی مردووی ناودەستوری وەک سەدوچل بکەین بۆمان بێنێتەوە ناوئامێزی نیشتیمان،هەروەهانابێت سازش لەسەر دەسکەوتە دەستوریەکانمان بکەین وبگەڕێینەوە دواوە بۆفدرالیەتی پارێزگاکان وچەپڵەکوتان بۆمالکی وعەبادی.
تائێرە دەبێت لەگەڵ بارزا نی بین وسەدلەسەدپێکاویەتی وبەڵام:
۱/داواکاری چارەسەری كێشەی موچە لە بەغداد ناچاریە وکارتی گوشارە،بەرئەنجامی سیاسەتی دارایی شکست خواردووی حکومەتە،کەتائێستا بێ باکانە مامەڵە دەکات.
۲/نابێت نەشوەی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە وامان لێ بکات کێشەکانی ناوخۆنادیدە بگرین وچاویان لێ بنوقێنین.
۳/کاک مەسعود واقسەی دەکرد وئامۆژگاری دەکردین وەک ئەوەی لەهەسارەیەکی تربژی وبەشێک نەبێت لەکێشەکان ،لەکاتێکداقەیرانی دارایی بەرئەنجامی کێشەسیاسیەکەیەو بەتایبەت کورسی سەرۆکایەتی هەرێمە.
٤/زمانی هەڕەشە بەقسەکانی کاک مەسعودەوە دیار بوو،لەکاتێکدا هەموان جاوەڕوانی ئەوەبووین ،ئۆخەی داعش لە تیاچونە وبەرەو زبڵدانی مێژووخلۆردەکرێتەوە،ئینجانۆرەی لاکردنەوەیە بەرەوناوماڵی خۆمان وڕاگەیاندنی ئاشتەواییەکی نیشتیمانی بناغەدار،بەڵام ئەم قسانە پێمان دەڵێ ئاسۆکانی چارەسەر هێشتا دوورە وترازان نزیک ترە لەسازان.
۵/پارتی دەبێت ڕکابەرەکانی ڕاکێشێتە سەرمێزی گفتوگۆ نەک ناچاریان بکات بۆبڕیاری هەڵە ودوورکەوتنەوەی زیاتر،چو نکە پارتی دەڵین لە۳۱ئاب (ناچاربووین)بۆیە نابێت بەرامبەرەکا نی ناچاربکات کەزەمینەی ناچاری ودەستلەپشتدان لەوبارەوەهەیە،بەڕای من پارتی لەهەمان دۆخی غروری یەکێتی پێش ۳۱ئابدایە وعلاقاتی دەرەوە وپارەی نەوتی دزراو تەواو مەستی کردوون.
ئێستاتێدەگەین ئێمە تەنها کێشەی ئیسڵاح وحوکمڕانی ویاساسەروەری وعەدالەت وپاراستنی شکۆی مرۆڤ ونانمان بەتەنها نیە،دەهێندە ی ئەوکێشانە پێویستمان بەڕێبەرێکی گەورەیە بەزمانی گەورەوئامێزی گەورەوفراوان وهەنگاوی گەورە وسازشی گەورە وبڕیاری گەورە پێشمان بکەوێت کێشەکانمان بۆبچوک بکاتەوەوبەرەوخەونی گەورەودونیابینی گەورە بمان بات کەهەموان لەسایەیدا بحەسێینەوە.

نوێترین نوسینەکانی ئەبوبەکرهەڵەدنی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌