چواردە وتە لەبارەی کورۆناوە
وتار/
16/03/2020
917 جار بینراوە
سالار مەحمود
چواردە وتە لەبارەی
کورۆناوە
سالار مەحمود
#كاتێك مرۆڤ ژیانی خۆی و زەوی لە بیر دەكات، پێویستی
بە زللەیەكە؛ كۆرۆنا ئەو زلەیەیە
#چەندین ساڵە خەڵک بەدەست حکومەتەوە گیری خواردووە، یەکەمجارە حکومەت بەدەست خەڵکەوە گیری خواردووە، ئەوەیە دەڵێن ڕۆژان ڕۆژی
لەدوایە.
#لە ساتی
دابەزینی ئادەمەوە بۆ سەر زەوی! یەکەمینجارە مرۆڤایەتی لە جیهاندا پێکەوە شەڕی
لەناوبردن و بەرەنگاربونەوەی زیندەوەرێکی غەیری خۆی بکات.
#کۆرۆنا کە دێت پلەو پایەو لوتبەرزی و هەڕەشەی زلهێزو
سەرکردەکانیش ناهێڵێت!
یەکێک لەوانەکانی
کۆرۆنا
#داوا له حكومهتى ههرێم دهكرێت سهیرانی نهورۆز
پاشهکەوت بکا وهکو مووچهی مووچەخۆرن.
#ئەمەی دەگوزەرێت جەنگی جیهانییە! بەڵام خۆشبەختانە
مرۆڤایەتی یەک سوپایە دژی زیندەوەرێکی تر کۆتایی جەنگەکەش دیارە!
#ئەوانەی بەکەلەڕەقیەوە بەردەرگای مزگەوتەکان نوێژی
جەماعەت ئەکەن زۆربەیان کۆنە شیوعیەکانن!
#لەوەتەی هەین لە ئەزمەیا دەژین، کەچی نازانین
ئیدارەی ئەزمەکانیشمان بدەین.
#لە سێ بۆ چوار هه فتەی داهاتوو مرۆڤ سەر ئەکەوێت بە سەر کورۆنایا، چونکە مرۆڤیش کوڕی
تاوانەو بونەوەرێکی دادپەروەر نیە.
#نوێژی هەینی و بەکۆمەڵ ئەگەر هۆکاربێت بۆ
تەشەنەسندنی کورۆنا بە ئەنجامدانی گوناهبار ئەبیت.
#مرۆڤ تا دڵە ڕاوکێی کەمتربێ، هێزی بەرگری لەلەشیا
زۆرتر ئەبێت.
#سەختە بڕوات وابێ تاکی ڕۆژهەڵاتی لە ئەوروپیەک
هۆشیاتربێ لە خۆپارێزیدا. لەوێ کورۆنا زۆرەو لێرە کەم ! مەحەپەسێ گەر لە پڕا
ئاماری ترسناک ببیستی لێرە.
#كورۆنا دەریخست چارەنوسی مرۆڤایەتی یەكە, نەتەوەو
ئاین و رەگەزو رەنگ ناتوانێت لە یەكیان
بكات, مرۆڤ گەورەترین سەرمایەیە
#دەرکەوت ئەو ترسەی كە لە زانینەوە دێت، هەمیشە
ترسناكترە لەو ترسەی لە نەزانینەوە دێت.
چوار لەوتەکان
بەدەستکاری و سوپاسەوە وەرگیراوە
نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود
-
سالار مەحمود
25/08/2021
-
سالار مەحمود
16/08/2021
-
سالار مەحمود
03/08/2021
-
سالار مەحمود
07/07/2021
-
سالار مەحمود
08/06/2021
-
سالار مەحمود
07/06/2021