"قولی ڕەش و سپی لەبوارا دەردەکەوێت"
وتار/
15/01/2020
809 جار بینراوە
دانا محمد
"قولی ڕەش و سپی لەبوارا دەردەکەوێت"
لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا لەهۆڵی پەرلەمان و لەکاتی خوێندنەوەی
دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی، بە ئەستەم بۆت جیا دەکرایەوە چ پەرلەمانتارێک ئۆپۆزیسیۆنە
و چ پەرلەمانتارێک سەر بە دەسەڵاتە، ئەمە لەکاتێکدا بوو کە دانیشتنەکە ڕاستەوخۆ لە
کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە پەخش دەکرا، ئەمە تایمی یەکەمی یارییەکە بوو.
تایمی دووەمی یارییەکە ئەوەیە کەئێستا دەگوزەرێت و کەس
ئاگای لێنییە، ئەویش ئەوەیە کە لیژنە مەعنییەکان بەو پڕۆژە یاسایە، خەریکی داڕشتنەوەو
جێکردنەوەی پێشنیازەکانی پەرلەمانتارانن بۆ پڕۆژەکە.
کاتی کۆتایی و گرنگی یارییەکە کە فیکەی کۆتایی لێدەرێت ڕۆژی
5شەممەیە کەبڕیارە دەنگ لەسەر پڕۆژەکە بدرێت، ئەو کات دەردەکەوێت کە ئەنجامی دوو ڕۆژ
گفتوگۆ و قسەی پەرلەمانتاران لە بەردەم ڕای گشتی موزایەدە بووە یان قەناعەت!؟
تەحەدای گەورەش لەبەردەم ئەم پڕۆژەیە دوای دەنگدان لەسەری
لەلایەن پەرلەمانەوە، خودی حکومەتە کە ئایا ئامادەیە بڕیاری تایبەت و لائیحە بۆ ئەم
یاسایە دەربکات؟ ئایا ئامادەیە جێبەجێی بکات!؟
نوێترین نوسینەکانی دانا محمد
-
دانا محمد
15/01/2020
-
دانا محمد
20/09/2016