پێویسته‌ كۆمه‌ڵ به‌ مه‌رج به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ بكات

وتار/ 20/09/2016 827 جار بینراوە

دانا محمد

پێویسته‌ كۆمه‌ڵ به‌ مه‌رج به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ بكات

دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 17/9/2016 له‌شاری سلێمانی (به‌ره‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵك) ڕاگه‌یه‌ندراو ڕۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌ی دیاری كرد بۆ خۆپیشاندانی به‌رفراوان، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت داوای كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ به‌شداره‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كرد.
كۆمه‌ڵی ئیسلامیش كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و حزبانه‌ی به‌شداره‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ مه‌رجی (ڕاسته‌وخۆ ڕوماڵكردنی له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌)، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بكات.
گرنگی ڕوماڵكردنی ڕاسته‌خۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌زانن چی ده‌گوزه‌رێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ داخراوه‌كاندا، هه‌روه‌ها ڕاستی و دروستی ئه‌ داتاو ژمارانه‌ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانتاران له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ له‌سه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی و نا شه‌فافی له‌ سێكته‌ری نه‌وتدا ده‌یخه‌نه‌ ڕوو، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ وته‌كانی حكومه‌ت له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان له‌ مه‌حه‌ك ده‌درێت.

دانا محمد
كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی

نوێترین نوسینەکانی دانا محمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌