کورد هاودەنگی کام بەرەی عیراق دەبێ

وتار/ 07/12/2019 740 جار بینراوە

سالار مەحمود

کورد هاودەنگی کام بەرەی عیراق دەبێ
سالار مەحمود
هێشتا درەنگ نیە کورد گوتاری خۆی لە سۆنگەی خوێندنەوەی راستی روداوەکانی عیراق رێک بخات.
لەلێواری ئەم شەپۆلانی بەریەککەتنی بەرژەوەندیەکان و گۆڕانکاریە بنچینەییانەدا، کە لەشەقامی عیراقیەوە نەخش دەکێشرێن.
ئایا بەرەی خەڵک یا بەرەی ئەو دەستەبژێرە سیاسیەی کە شانزە ساڵە دەستی دەستی بەمافە دەستوریەکانی کوردستانەوە دەکەن. دەبێ ئەم پرسیارە ببێتە سەرباس، کامە بژاردە؟
ئایا خەڵکی ناڕازی داواکانیان رەوان؟ گەر پێمان رەوایە، شەرمکردن لەهەڵبژاردنی بەرەی رەوایەتیدا هەیە؟
ئەگەر تەماشاکاران و خۆ بێدەنگ کردوانیش وەک بەرەیەک هەژمار بکرێ، ئەوا بێ گومان کەمترین رۆڵ بۆ هەڵسوڕاندنی داهاتوو دەمێنێتەوە.
راستە کورد وەک پێکهاتە ناتوانرێ لە پرۆسەی داهاتوودا رەچاو نەکرێ بەڵام کەم یا شایستە بێگومان کەم و ناشایستەیی و غەدریشی لێ دەکرێ.
پێدراوەکان پشت راستی دەکەنەوە کە وڵاتەکە تا ماوەی سێ ساڵی داهاتوو ئارامی بەخۆوە نابینێ و ئەم دۆخە دانامرکێتەوە.
لە شەقامەوە دەنگێکی نەشاز بەرامبەر بەمافە دەستوریەکانی کورد دەبیسترێ. تەنانەت قەڵسن بەناوی کوردستان و بە ( إقلیم الشمال) ناوی هەرێمی کوردستان دەهێنن. کوردستان بەخوێن سارد دەبینن بەرامبەر بە شەڵاڵی خوێن و فرمێسکی گەرمی شەقامی عیراقی.
دواجار تەنیا دوو بەرە دەمێنێتەوەو بەرەی سێیەم دروست نابێ.
کورستانیش دابڕاو نیە لە کاریگەریەکانی ئەو رووداوانەی شارەکانی خوارووی عیراق و بەغدا.
سەرۆک کۆماری عیراق وەک باڵا ترین پێگەی دەسەڵاتی وڵات پشتیوانی بێ چەندوچوونی خۆپیشاندەرانی عیراقە. لەگەڵ مافی خۆپیشاندان و بەدیهاتنی داخوازیەکانیانە.
بەپێگەی دەستوری خۆی دەستپێشخەری کرد بۆ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن و هەڵبژاردنی پێشوەخت.
بە تێڕوانینێکی سەلمێنراوی راستەقینە ئەم نەخشە رێگایە دەرفەتێکی گرنگ بوو هەر لە سەرەتاوە فراکسیۆنە کوردستانیەکان وەک یەک هاوپەیمانی کارنامەی خۆیان بەم ئاراستەیە دابڕشتایە.
بەشێک لە هێزی خۆیان لەگەڵ هێزی داخوازی خەڵکی سەر شەقامەکان بگونجاندایە.
بەلەبەرچاوگرتنی کوڵانی دۆخی وڵاتانی ناوچەکەو هەبوونی مەترسی تراژیدیای تر بەرامبەر گەلەکەمان،
هێشتا درەنگ نیە بەدەنگێکی بەرزتر کورد هاودەنگی خۆی بگەیەنێتە شەقامی عیراقی، نەخاسمە گەر ئەوە نەکا بژاردەی باشتری ئەبێ چی بێ بۆ سیاسەتکردن! هەن نائاگا لەوەی چی دەگوزەرێ وا دەزانن دۆخی ئێستا بەردەوام دەبێ لەکاتێکدا تەواو بووەو فۆرمێکی نوێ شوێنگرەوە دەبێت.
لەو روانگەی خوێندنەوەی دۆخی گۆڕاوەو لەکەناری ئاوا بوونی واقیعێکی شانزە ساڵەی تاڵدا، لەیەککاتدا هەم خۆگۆڕین و هەم گەڕان بەدوای ئاسۆیەکی تردا ئەرکێکی سیاسیە.

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌