دوو قۆناغی ئومێد بەخش
وتار/
06/11/2019
653 جار بینراوە
د.رابەر فەتاح
دوو
قۆناغی ئومێد بەخش
*د.رابەر
فەتاح
کورد
لە دوو قۆناغ و دوو رووداوی لێکنزیکدا دەیەوێ بگەڕێتەوە سەر رەچەڵەکی خۆی. ئەگەرچی
چەندین ساڵە بەشێکی زۆری پارت و رێکخراو ناوەندەکانی راگەیاندن و میدیا بەگشتی بە
ئاگا و بێ ئاگا لە هەوڵی سڕینەوەی کەلتور و فەرهەنگ و ناشیرینکردنی مۆرکی نەتەوەیی
کوردن لە ژێر سێبەری تورک و فارس و عەرەب، بەڵام خۆشبەختانە کورد لە دوو قۆناغی یەک
لە دوای یەکدا هەموو ئەو هەوڵانەی پووچەڵ کردەوە.
خۆپیشاندان
و ناڕەزایەتیەکانی تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و رژانە سەر شەقام دژی زوڵم و زۆر
و نادادی لە بەهاری ساڵی رابردو هەنگاوێکی خۆڕسکانە و لە جێ بوو لەوێدا کورد وەک و
میللەت و گەل زیاتر لە چارگە سەدەیەک بوو نمایشی خۆی وەکو نەتەوەیەکی یەک ریز و یەک
دەنگ و یەک رەنگ نەکردبوو، ئەوە بەو واتایە نییە کە نەیویستبێ بەلکو هۆکار گەلی سەرەوە
رۆحی لە تاک بە تاکی کۆمەڵگای کوردی ساندبۆوە و جۆرێک لە نائومێدی بەخشیبۆوە تا نەتوانن
گوزارشت لە هەبوونی ژیانێکی شایستە بۆ خۆیان بکەن وەکو گەل. قبوڵ نەکردن و ناشیرینکردنی
یەکتر و ناوچەگەرایی و دەیان دیاردەی قیزەوەن و نەبوونی رۆحی هاوکاری ژیانی هەمووانی
سەغڵەت کردبوو ئیدی لەگەڵ ئەو راچڵەکینە مێژوییە جارێکی تر کورد گەڕایەوە سەر رەچەڵەکی
خۆی و گیانی وەبەرهاتەوە.
لە
شکرکێشی تورکیای خوێنڕێژ لەو ماوەیەی رابردو بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا لەگەڵ هەموو
لایەنە نەرێنیەکانی هاوکات راچڵەکینێکی ئەرێنی تر بوو بۆ تێکڕای کورد کە یەک دەنگ
و یەک رەنگ دژی زوڵم و ستەم بوەستنەوە.
ئەوەی
تێبینی دەکرێ لەگەڵ ئەو هێرش و پەلەماردانەی دەوڵەتی ئەردۆگانی خوێنڕێژ، کورد هەڵمەتێکی
خۆڕسکانەی دەست پێکردووە ئەویش بایکۆتی کاڵای تورکییە کە دەکرێ بە شۆڕشی سپی ناویبنێن.
لێردا دەمەوێت ئاماژە بە خاڵێکی زۆر گرنگ و بایەخدار بکەم کە دەکرێ و دەبێ ئومێدی
لە سەر هەڵبچنین ئەویش بریتییە لە زندووبوونەوەی رۆحی هاوکاری و خۆبەخشی لە نێو
تاکی کوردیدا. لەگەڵ ئەو هەڵمەتی بایکۆتەدا دەیان کەسایەتی و شارەزا و خاوەن بڕوانامەی
دکتۆرا و مامۆستا هیتر خۆنەویستانە ئامادەی بەخشینی زانیاری و رێنماین تا کورد وەکو
گەل بگەڕێتەوە سەر رێچکەی نەتەوەیی و خۆیبوون. ئومێدبەخشتر لەوانە تێبینی دەکرێ بە
هەڵوێستی مەردانەی چەندین جوتیار و بەرهەمهێن و خاوەن زەوی کە ئامادەییان هەیە ئەوەی
کە هەیانە بەشی بکەن لەگەڵ خوشک و براکانیان تا ئامانجی دروستی بایکۆت بهێننە دی.
تەنانەت لە دەیان خەڵک گویبیست دەبین کە ئامادەن بەرهەمەکانیان ببەخشن تا سەکۆی بایکۆت
فراوانتر و جێگیرتربێت.
کەواتە
ئەو دوو قۆناغە یەک لە دوای یەکە دەکرێ ببێتە سەرەتای زنجیرەیەکی خۆڕسکانە لە پێناوی
گەڕانەوەی هەیبەت بۆ کۆمەڵگای کوردی. کوردانی باشور بەو جۆرە هەڵوێستە بوێر و هەستکردن
بە بەرپرسیارەتییە دەبنە پاڵپشتوو هێز بۆ کوردانی پارچەکانی تری کوردوستان. رووداوە
خۆڕسکیەکان ئەستەمە بەری لێبگیرێ و بەدڵنیاییەوە دەمانگەێنێتە ئامانجی نەتەوەیی.
*زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
نوێترین نوسینەکانی د.رابەر فەتاح
-
د.رابەر فەتاح
06/11/2019
-
د.رابەر فەتاح
30/08/2019