هاوردەی بەروبوومە کشتوکاڵیەکان کوردستان رووبەڕووی زیانی زۆر دەکاتەوە

وتار/ 30/08/2019 592 جار بینراوە

د.رابەر فەتاح

هاوردەی بەروبوومە کشتوکاڵیەکان کوردستان رووبەڕووی زیانی زۆر دەکاتەوە
د.رابەر فەتاح
هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بە تەواوی بەشەکانیەوە گەر جۆرێک لە سانسۆری لە سەر نەبوو هەر بازرگانێک ئازاد بوو لە هاوردەکردن بەدڵنیاییەوە نەهامەتی لەگەڵ خۆی دەهێنێ، لێرەدا ئاماژە بە چەند دۆخێکی ترسناک دەکەین کە رەنگە هۆکارەکەی بەشێکی پەیوەندی بە نەبووی زانیاری یان نەبوونی هەستی نیشتمانی هاوردەکارەکانەوە هەبێت، هەروەها ئاستی رۆشنبیری بەکاربەر یان کڕیاریش دەور دەبینێت.

گەر سەیری بەشێک لە نەمامگاکان بکەین دەگەینە ئەو راستیە تاڵەی کە ئاماژەی پێدەکەین. بەداخەوە بێ هەستکردن بە بەرپرسیارەتی تۆ یان جۆرێک لە نەمام هاوردەی کوردستان دەکەن کە نەک کڕیار یان رەزگەر و جوتیارەکانمان تەنها پارەکەیان بەهەدەر دەڕوا بەلکو رەنگە هۆکارێکیش بێت لە گواستنەوەی نەخۆشی بۆ رەزو باغ و خاک و کێڵگەکانیان. بەڵگەش بۆ ئەوە لەو ساڵانەی دوایی بەروبوومی کشتوکاڵی دووچاری دەیان جۆر دەردو نەخۆشی بوویتەوە، بۆیە لێرەوە داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵ و لایەنی پەیوەندیدار دەکەم سنورێک بۆ ئەو دیاردەیە دابنێن ئەگینا رەنگە لە داهاتووێکی نزیک خاک و ژینگەی خۆمان بە دەستی خۆمان رووبەڕووی زیان و پیسبوونی زۆر بکەینەوە، لە لایەکی تر گەر بگەڕێنەوە بۆ چەند ساڵێک بەر لە ئێستا دەبینین بەهۆی هاوردەی ناتەندروست چۆن نەک هەر بەروبوومی رووەکی بەلکو جۆرێک لە سامانی ئاژەڵیش لە نەمان یان فەوتان نزیک بووینەوە. بۆ نموونە دەتوانم بڵێم لە ئێستادا زۆر ئەستەمە لە تەواوی دێهات و ناوچە بەرهەمهێنەکان جارێکی تر کاڵەک یان گندۆرەی دێمی خۆماڵی دەسکەوێت بۆ تەماتەی کوردیش هەتا رادەیەک دروستە، لە پاڵ ئەوەش دەیان جۆر لە پەلەوەری وەکو مریشکی خۆماڵی فەوتان، بزنی مەرەز و مەڕی کوردیش بەدەر نییە لەو کارەساتە. هەموو ئەوانە گەنجینەی وڵاتن بەڵام کە خاوەن نەبوو ئیدی رۆژ لە دوای رۆژ کەمدەبنەوە و دواتریش چارەسەرکردنی ئەستەم دەبێت. بۆیە دەبێت بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ ئەوە بکاتە خاڵی گرنگ و سەرەتای کارکردنی وە جێگای بۆ بکاتەوە لە نێو پلان و پڕۆژەی چوار ساڵەی وەزارەتەکەی.

*کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر

نوێترین نوسینەکانی د.رابەر فەتاح

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌