ئامانجە ئابوریەکانى تورکیا لەداگیرکارى ڕۆژئاوا
وتار/
19/10/2019
589 جار بینراوە
سهركۆ یونس
ئامانجە ئابوریەکانى تورکیا لەداگیرکارى ڕۆژئاوا
*سەرکۆ یونس
ڕۆژئاواى کوردستان یان باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا ، جوگرافیایەکى تایبەتمەند و
دیموگرافیایەکى فرە ڕەنگ و فرە ئاینە لەنێوان کورد و عەرەب و مەسیحى .خاوەنى سەروەت
و سامانێکى زۆرى ژێر زەوییە.
لەدواى شۆڕشى مەدەنیانەى خەڵکى سوریا دژى حکومى بەشار ئەسەد و سەرهەڵدانى شەڕى
ناوخۆیى و دەست تێوەردانى وڵاتانى ناوچەکە و جیهان لەو وڵاتە، ڕۆژهەڵاتى باکورى
سوریا کەوتە دەست دەسەڵاتى پەیەدە و یەپەژە هەر زوو توانیان ئیدارەیەکى خۆسەرى بۆ
بەڕێوەبردنى ئەو ناوچانە پێک بهێنن سەرەڕاى هەموو ڕەخنەکان تاڕادەیەکى باش توانیان
نمونەیەکى جوانى خۆ بەڕێوەبردن پێشکەش بکەن و ناوچەکەیان بکەن بەئارامترین شوێنى
سوریا
بەڵام هەڕەشەکانى تورکیا و ئەردۆغان لە ئێستادا ناوچەکەى کردوە بە
نائارامترین شوێنى ئەو وڵاتەو و ناوچەکە، تورکیا مەبەستیەتى (ناوچەی ئارام) بە قوڵایى
(30) کلم لەناو خاکى ڕۆژئاوا دروست بکات و هەژمون و پێگەى کوردى سوریا لەناوچەکە
لاواز بکات بۆ ئەم مەبەستەش چەند هۆکارو مەبەستی ئاشکراو نهێنى کردوە بە بیانوى
داگیرکارییەکەى
لەدوا نیوەرۆى (9/10/2019) لەژێر ناوى (کانیاوى ئاشتى) ئۆپراسیۆنەکەى دەست
پێ کرد بە هاوکارى گروپە ئۆپۆزیسیونەکانى حکومەتى سوریا و هەندێ گروپى توندڕەوى ئیسلامى
عەرەب کەدەستیان لەتاوانى مرۆیدا هەیە.
ئەوەى بەلاى ئێمەوە گرنگە لایەنى و ئابورى و هۆکارە شاراوەکانى ترى ئەم ئۆپراسیونەى
تورکیایە بۆ سەر ڕۆژئاوا دەتوانین بڵێین خۆى لەم هۆکارانەى خوارەوە ئەبینێتەوە:-
1-دەوڵەمەندى ئەو ناوچانەى دەکەونە ژێر دەسەڵاتى خۆسەرى کوردانى ڕۆژائاوا(هەدەسە) کەبەدەوڵەمەنترین بەشى سوریا حساب دەکرێت و سەرجەمى یەدەگى نەوتى دڵنیایى سوریا نزیکەى دوو ملیار بەرمیلە و کەمتر لە (0.18%) ى یەدەگى نەوتى جیهانە ،ئەم ناوچانە خاوەنى لە (%90)ى سامانى نەوتى سوریایە و لە (%45) بەرهەمهێنانى غاز لە ڕۆژئاوایە و بەرهەمێنانى نەوت لە سوریا
.
لەساڵى (2010) گەشتە نزیکەى (400) چوار سەد هەزار بەرمیل ڕۆژانە لەم ژمارەیە
(250) هەزارى لە ناوخۆ بەکاردەهێنرێت و ئەوەى ترى هەناردەى دەرەوەى دەکەن لە ئێستادا
ئەم بەرهەمێنانە دابەش بووە بەسەر هەردوو دەسەڵاتى حکومەتى دیمەشق و ئیدارەى خۆبەڕێوەبەرى
رۆژئاوا (هەسەدە) وە زۆربەى بیرە نەوتییەکانى دەکەونە باکورى خۆرهەڵاتى سوریاوە
واتە رۆژئاوى کوردستان.هەروەها رۆِژئاوا خاوەنى چەندین کارگە و پرۆژەى ستراتیژى و
پیشەسازى و کشتوکاڵى و وەک لۆکە و گەنم و زەیتون و جۆرەکانى ترە.
2-خۆ ڕزگارکردنى ئابورى و دارایى تورکیایە لەو بارگرانییەى کە بەهۆى ئاوارەکانى سوریاوە دروست بوە لە تورکیا کە نزیکەى (2 تا 3) ملیۆن ئاوارە لە تورکیا هەیە ،ئەردۆغان دەیەوێ بەم ئۆپراسیۆنە بەشێکى زۆرى ئەو ئاوارانە بگەڕێنێتەوە بۆ خاکى سوریا هەروەک چۆن لە کانتۆنى عەفرین ئەو سیاسەتەیان جێ بەجێ کرد دواى ئەوەى لە ئۆپراسیۆنێکا عەفرینى داگیرکرد و بەدەیان خێزانى ئاوارەى عەرەبى ناردەوە بۆ عەفرین، ئەردۆغان دەیەوێ بەدروست کردنى ناوچەیەکى ئارام ئەو سیاسەتە جێ بەجێ بکات
3-ئامانجێکى ترى ئەردۆغان سڕینەوەى ناوچەکوردیەکانە بەهێنانى عەرەبى هاوردەى تورکیا بۆ ناوچەکە و لاوازکردنى پێگە و دەسەڵاتى کورد و سەرئەنجام هەڵگیرساندنى شەڕى کورد و عەرەب و بێ گومان ئەم سیاسەتە دەرئەنجامەکانى دوور مەودایە و مەترى بۆ سەر نەتەوەیى کورد دروست دەکات.
4-بیانویەکى ترى ئەردۆغان و تورکیا لەکوردانى ڕۆژئاوا دروست کردنى دەوڵەتێکى کوردیە لە ڕۆژهەڵاتى فورات لەسەر بیروڕاى و ئایدۆلۆژیاى عەبدوڵائۆجالان و پاڵپشت کردنى پەکەکە لەو دەوڵەتە و مەترسى ئەوەیە لە داهاتودا رۆژهەڵاتى فورات ببێتە شوێنێکى ستراتیژى بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا و بیانوى ئەوە ئەهێنێتەوە ئەم دەسەڵاتەى کوردان لە ڕۆژئاوا ببَیتە پێگەیەکى بەهێزى پەکەکە و لەئایندەیشدا ببێتە پێگەیەک بۆ شۆڕشگێڕانى ترى کوردى باکور .
*ئابوریناس
نوێترین نوسینەکانی سهركۆ یونس
-
سهركۆ یونس
05/09/2021
-
سهركۆ یونس
05/09/2021
-
سهركۆ یونس
09/08/2021
-
سهركۆ یونس
22/07/2021
-
سهركۆ یونس
28/06/2021
-
سهركۆ یونس
10/06/2021