"ئۆخەی ئۆخەی هەرکەس بۆ خۆی"
وتار/
06/09/2019
808 جار بینراوە
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
"ئۆخەی ئۆخەی هەرکەس بۆ خۆی"
دیاری
حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی
" گورگ لە پێستی مرۆڤـــ
و مەری انجومەن و مەڵبەندەکاندا "
چۆن
لە هەندێکی کەمی مرۆڤی ئەم سەردەمە و ئەم وڵاتە دەڕوانم، بە گورگێگ دەچێ لە پێستی مرۆڤ و مەڕدا، نە بە خانوویەک تێر دەخوا و نە بە
خێزانێک و نەبە مووچەیەک و نە بە پۆستێکیش دەیەوێ وەکو گورگ لە گورگیش خراپتر و قێزەونتــر ملی هەموو مەرەکان بشکێنێ و هەر هەموویان
بکا بە قوربانی هەوەسە قێزەونەکانی بەیارمەتی هەندێ لە گورگی بەناو مەڵبەندەکاندا
دەک خەجاڵەت بن ، بۆ وایان لێهاتووە دەیانەوێ هەموو پلە و پۆستە حیزبی و حکومیەکان داگیر کەن و بۆ خۆیانی بەن . با مەرەکانیش بە
مل شکاوی و وورگ هەڵدراوی خۆیانەوە بتلێنەوە و خوێنیان لێ چۆری .
جاران
بە سێ یان چوار خێزان لە خانوویەکی بچووک و یەک مووچە و وەزیفەیان هەبوو ژیانیان ارۆشت بە ئاسودەیی بڵام ئێستاکە هەندێکی کەمی گورگ ئاسا بە پۆستێک و دوان و موچەیەک تێرناخوات
و هەڵپە هەڵپێتی و لیک و تف بە دەمیدا هاتوەتە خوار و دێت شەرم لە هیچ ناکات ، هۆ گۆرگە لیکاویەکە بێ شکۆ و نائارام و نائاسوودە بژی ، ئەڕێ بۆ تا ئێستا نەمانزانی بوو خۆت مەڵاس یابوو لە
پێستی مەر و مرۆڤەکاندا ئێمەی داماویش هەموو بوون و نەبوونێکمان لەسەر ئێوە مانانێکی
گورگ کەلێن نابوووو بەرگری و تاپۆی عوسمانیمان بدەی بەدەستەوە تومەز سیفەتە گورگیەکەت
لەناخدا بوە و نەیهێشتوە وا ئێستاش کڵپە
و تەقیەوە . ئێمە لە بەختانمانە گورگمان لێ نابرێ و دایم ابێ پاس و حەرەسی گورگەکان
بین پەلامارمان نەدەن کەچیش هەر ایدەن
و نەک بریندارمان ناکەن بەڵکوو لەت و پەتمان
اکەن و ئێسقانەکانشمان اشکێنن بەناوی سەرۆک
و مەڕۆکی انجومەن و مەنجومەنەوە. تۆش لەبەر چاومە وەک اوەی پێشی خۆت هەر ابێ لە چاوەروانیدا بیت تا لیک بەتەواوەتی لە دەم و جەستە ژەهراوێکەتەوە دەڕژێ و لاکەکەت لەچاو چاوەروانی دانیشتنی کورسی پشت مێزەکانەوە دەگەنێ و بۆن اکا .
لە
وڵاتانی دەرەوە مرۆڤەکان کار دەکەن، ماندوو دەبن، بەڵام بەرهەمی کارەکەیان بۆ بەختەوەریی
خۆیان بەکاردەهێنن، رێگە بە خۆیان نادەن ببن بە کۆیلەی پارە و پلە و پۆست بەچۆکدا
بێن و شکۆمەندیی خۆیان بخەنە ژێر پرسیارەوە خۆیان بکەن بە گورگ، چونکە وڵاتەکەیان
لەوە دڵنیایانی کردووەتەوە پێویست بەوە ناکا بۆ کاتی پیرییان لە دڵەراوکێدا ببن، لەوێ
وڵات ئارامیی بە هاوڵاتیان دەبەخشێ و وەکو باوکێک مامەڵە لەگەڵ هاونیشتیمانیانی دەکا،
لێرە ئۆخەی ئۆخەی هەر کەس بۆ خۆیەتی، بۆیە ئەوە حاڵمانە،
بەگورگکردنی خۆت و ئەوان بۆ؟ ئەوەندەی کار بۆ کوشتنی رۆحی مرۆڤبوونی خۆتت
و ئەوانت کرد هیچی کەت نەکرد ! بۆیە دەبێ لەگەڵ مرۆڤە گورگەکاندا هاو اربابەکانیان،
ئەوە زۆر بە لامانەوە ئاسایی بێ، هەموویان لە بەرنامەیان دایە درۆ لەگەڵ ئەویتر بکەن و خۆیان وەکو مرۆڤ پێشان بدەن، بەڵام
لە راستییدا لە هۆڤێکی دڕندە و مەترسییدار زیاتر نین و نابن؟
نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
18/08/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
11/04/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
21/03/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
01/01/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
16/12/2019
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
24/11/2019