"دڵسۆزی بەڕامبـــــــەر و کارەکەشــــــت بـــــە"

وتار/ 25/08/2019 2974 جار بینراوە

ديارى حمەامین نەوڕۆڵی

"دڵسۆزی بەڕامبـــــــەر  و کارەکەشــــــت بـــــە"

مرۆڤی راستەقینە بە چاکەکردن بەرامبەر خەڵکی خۆشحاڵ دەبێ بەڵام کە خەڵکی چاکەی بەرامبەر ئەکەن شەرمەزار ئەبێ .
زۆر جار دەبینین کە یارمەتی کەسێ دەدەی هاوکاری یەکێ دەکەی لەرویەکی ژیانەوە کەسێ دڵخوش ئەکەی قسەیەکی باش دەکەی بۆی یان هەر جۆرە یارمەتیەکی تر کە بەرامبەر کەسێ ئەنجامی دەدەی زۆر جار لەوانەیە چاوەرێی ئەوە بوبی کە دەست خۆشیەکی باشت لێبکات و سوپاست بکات بەرامبەر ئەو کارەی کە بۆت ئەنجام داوە بەڵام هەندێ کەس هەیە بەو شێوە دەست خۆشی و سوپاست ناکات کە چاوەرێت کردوە بۆیە زۆر پێی دڵتەنگ و خەمبار دەبی و پەشیمان دەبی لەوەی کە بۆ ئەو کەسەت
 کردوە . لەبەر ئەوەی خۆت راهێناوە لەوەی کە هەرکاتێ یارمەتی کەسێکت دا هەست بە پێزانینی کەسی بەرامبەر بکەی گەر ئەو سوپاسی کردی ئەو کاتە تۆ دڵخوش و ئاسودە دەبی بەڵام گەر سوپاسی نەکردی ئەوە دڵتەنگ ئەبی و لەوانەیە بەهۆیەوە رقیشت بەرامبەر کەسەکە دروست ببێ و جارێکی تر یارمەتی نەدەیتەوە .. ئەمە زۆر هەڵەیە لەمەودوا گەر دەتەوێ خەمبار نەبی بەرامبەر ناسوپاسگوزاری و هەستی پێنەزانینی کەسەکان،، خۆت لەسەر ئەوە رابهێنە کە هەرکاتێ یارمەتی کەسێکت دا هاوکاری کەسێکت کرد قسەیەکی باشت کرد دڵی کەسێکت خۆش کرد هەرگیز چاوەرێی هیچ شتێک مەکە لەو کەسە و سوپاس و پێزانینی ئەو لەبیر بکە ئەو کاتە تۆ لەهەردو لا قازانج دەکەی گەر ئەوکەسە سوپاسی کردی و هەستی بە چاکەکەی تۆ کرد سوپاست دەکا و تۆش دڵخۆش ئەبی بەڵام کە هەستی پێزانینیشی نەبو بۆت ئەوکاتە تۆ راهاتوی لەسەر پێنەزانی ئەو کەسە و هیچ خەمی بۆ ناخۆی دڵتەنگ نابی ..

زۆر جار لەنێوان دو هاورێدا رەنگە رویدابێ کە لەکارێکدا هاوکاری کردوە و یارمەتی داوە ئەوەی کە چاکەکەی کردوە لەگەڵی چاوەرێی ئەوە بوبێ کە دەست خۆشیەکی باشی لێبکات بەڵام لێی نەکراوە بەهۆیەوە دڵی لە هاورێکەی سارد بوبێتەوە و پەشیمان بێ لەو کارەی بۆ کردوە .. ئەمەش زۆر هەڵەیە تەنها تۆ خەمبار دەبی و نیگەرانی روت تێ دەکات بێ ئەوەی ئەو کەسەی تر هەستی پێبکات کەواتە هەمو کات خۆت لەسەر پێنەزانی بەرامبەرەکەت رابهێنە و چاوەرێی هیچ مەکەلێی ......

وەک خۆشم  خۆشبەختانە هەموو کات  گەر یارمەتی کەسانێکم  دا بێ و گرنیگمم   پێ دابێتن لە دوا  فیکەی یاریەکەشدا  بووبێت پێزانین و سووپسگوزاریم   بۆ دەربڕاوە و لە ئاستی  پێزانییی ئەواندا  بووە  امەش  دڵی  من و   ئەوانیشی خۆش کردوە و  هانی  باشتری داوم تا  لە هەنگاوەکانی تری ژیاندا باشتر و دڵسۆزانەتر هاوکاری و دەستگیرۆیییی زیاترێ کەسەکانی هاوپیشەو  دەۆربەرم   بم  .

لە کاتێکیشدا  گەر  کەسەکانی  بەرامبەرم  پێزانیان نەبووبێت و  دەریان نەبریبێت ئەوا  من هیچ پێی نیگەران نەبووم و نابم چون بۆ اوەم نەکردوە تا سووپاسم کەن  بۆ خودا و  ویژدان و  مرۆڤایەتیم  کردوە ئیتر   پێوست  بە سووپاسی اوان ناکات و خۆشم  وا ڕانەهێناوە تاچاوەروانی سووپاسی ئەوان  بم.

نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌