کورد کامە بەرە هەڵبژێرێت
وتار/
18/08/2019
583 جار بینراوە
سالار مەحمود
کورد
کامە بەرە هەڵبژێرێت
سالار
مەحمود
ململانێی
هێزە سیاسیەکانی عیراق لە مانگی ئەیلولەوە پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە. کابینەی عادل
عەبدول مەهدی لەبەردەم فشارێکی زۆردایە بەشێکیان پەیوەستە بە داخوازی رەواو بەشێکی
تریان پەیوەستە بە خستنی کابینەکە یا بۆ دەنگ کۆکردنەوەیە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکان.
بەشێک لەو ململانێیانە لەناو پەرلەمانی عیراقەوە سەرهەڵدەدەنەوە. کورد لەکام بەرەدا
خۆی ببینێتەوە. لە چوار ساڵی رابردوو کە بودجەی کوردستان بڕا حکومەتی عەبادی ئەو بڕینەی
لەچیدا خەرجکرد ئایا بو بە خزمەتگوزاری بۆ پارێزگاکانی تری عیراق یان ئەو بودجەیەش
بەگەندەڵی بەهەدەر درا؟
لەم
ساڵدا کە د عادل لە سەرکارە موچەی موچەخۆرانی کوردستان دەدرێ، هەوڵی زیاتر هەیە بۆ
بەهێزکردنی پێگەی کوردستان لە عیراقدا. بەشێکی زۆر لە دژەکانی عەبدولمەهدی لەوەوە
سەرچاوە دەگرێ کە بۆچی بودجەی کوردستان دەدات یا بۆ پەیوەندیەکان لەگەڵ هەرێم دەباتەوە
شوێنی ئاسایی و دەستوریی.
ئایا
بەدیلەکان کێن؟ تاقیکراونەتەوە پێشتر؟
لەم
روانگەیەوە پێویستە کورد خۆی کۆبکاتەوە. هاوپەیمانی فراکسیۆنە کوردستانیەکان دروست
بکات لەناو پەرلەمانی عیراق. پشتگیری لەم حکومەتە بکات بۆ بەردەوام بوون لەسەر نەهجی
مسۆگەرکردنی بودجەی کوردستان لەداهاتوو رێکەوتن لەسەر چارەسەری پرسە دەستوریەکانی
ترو کاراکردنەوەی مادەی ۱٤٠ پشتیوانی بۆ چاکسازیی و
دژایەتیکرنی گەندەڵی و گەڕانەوە بۆ خەڵک.
لەم
بەرە بەندیەی دروست دەبێ، کوردستان ناتوانێ بێلایەن بێ. لەسەر بنەمای بەرژەوەندی
کوردستان و خەڵکەکەی پشتگیری مانەوەی ئەم کابینە بکات و بەدەستهاتوەکان بپارێزێ و
داخوازیەکانی تر بەیەک تیمی بباتە پێش.
هەر
بۆشایەکی سیاسی و قانونی دەرفەت دەڕەخسێنێ بۆ هاتنەژورەوەی ململانێی ئیران_ئەمریکا
بۆ ناو خاکی عیراق و هەرێمی کوردستان.
متمانە
سەندنەوە لەم کابینە، عیراق بەرەو بۆشایی دەبات و دواجار بێچوەکانی داعش بەناوی نوێوەو
بەهێزی زۆرترەوە دەردەکەونەوە.
نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود
-
سالار مەحمود
25/08/2021
-
سالار مەحمود
16/08/2021
-
سالار مەحمود
03/08/2021
-
سالار مەحمود
07/07/2021
-
سالار مەحمود
08/06/2021
-
سالار مەحمود
07/06/2021