کەرکوک مێزی قوماری یەکێتی و پارتی ...!

وتار/ 06/07/2019 862 جار بینراوە

سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

کەرکوک مێزی قوماری یەکێتی و پارتی ...!

ناوھێنانی  کەرکوک بە پیرۆزترین شاری لەلایەن بەرپرسەباڵاکانی کورد  ھەم دڵ و ھەم بە قودسی بۆیە من گومانم نیە لەوەی ئەوان راستیان فەرموو ،بەڵام کاتێک قومارچی ئەدۆرێ ئیدی پیرۆزی و شەرەف موقەدەسیاتێک ، بگرە گشت پێگە ئەخلاقی و یاساکان دەشکێنێ کۆتا کارتی خۆی بەکاردێنێ گرەوی لەسەر  بکات ،خۆشتان ئەوە باش دەزانن لە قومار دۆرانیش ھەیە ،ئەبێ قبوڵی دۆران و لەدەستدانی گشتی بکەیت ،خۆ ئەگەر قبوڵیشت نەبێ ئەوا درەنگە بۆ پەشیمان بوونەوە ئیدی ئەوەی لەدەست چووە ناگەرێتەوە ...

ھەروەکو خۆتان باش ئەوە دەزانن شاری  کەرکوک دووەم قووربانیە لە دوای ھەڵەبجەی لە مێژووی خەباتی چەکدار و مەدەنیانەێ کورد ،دوار ئەوەی کورد لە ساڵی ١٩٩١ نەیتوانی بەشۆرشی ئاگرو چەک ئەو شارە بگەرێنێتەوە سەر نەخشەی ھەرێم تا روخانی رژێمی بەعس ،سەرەرای ئەوە لەدوای رووخانی رژێمی بەعسی ئیشتراکی لەلایەن ئەمریکاو وڵاتانی ھاوپەیمانی  دەرفەتێکی زێرین  رەخسا بۆ گەرانەوەی کەرکوک و ناوچە دابراوەکان بۆ سەر نەخشەی ھەرێم ،کەرکوک رادەستی سەرکردایەتی سیاسی کورد کرا بەھۆی بردنەوەی لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکە ،دوابەدوای ئەوە کورد بووە بەرپرسیاری یەکەم لە رووی ئەمنی و ئیداریەوە  بەداخەوە دووبارە نەتوانرا قۆناغی خۆماڵی کردنەوەی کەرکوک لە گشت روویەکیەوە بەکۆتا بگەیەنرێ ،بەھۆی ئەدای بەرژەوەندی خوازانەی کورد خۆی و پلانە ھەرێم و نیودەوڵەتیەکان دژی کەرکوک و کەرکوکیەکان ،(کات شمشێرە کە نەیبری ئەتبرێ ) بۆیە کاتی زێرین نزیک بووەوە لەکۆتای تا گەشت بەبارگرژیەکانی دوای ریفراندۆم و خیانەتی سەرانی یەکێتی لە ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ دووبارە کورد لەکەرکوک  کەوتەوە ژێر دەسەڵاتی چەکدارە مەزھەبی و ناسیۆنالیسەکانی عێراق و ووڵاتانی دراوسێ ،
ئەمانەو دەیان ھۆکاری تر بوونتە ھۆی دۆراندنی کەرکوک کە ئەستەمە دووبارە جارێکی تر کورد حکومران و سەردار و میری ئەو پارێزگایەبێ (ھەروەکو کورد ووتەنی بەردێک بە نەزانێک ھەڵدرێتە گومێک بەھەزار زانا نایەتەوە دەرێ ،ئیدی یەکێتی و پارتی ململانێ لەسەر چ کەرکوک دەکەن ئایا ھیچ شتێک ماوە بۆ ململانێ کردن لەسەری ،بۆیە لەئێستادا پارتی و یەکێتی ھیچ شتێکیان نەماوە لەکەرکوک بۆ لەدەستادانی بۆیە بەبێ ھەستکردن بە بەرپرسیاری کەرکوکیان کردووە بە گۆرەپانی شەرەقۆچی سەرکردەکانیان ،ململانێ لەسەر پۆست و پلە لە ھەولێر و بەغدا گواستراوەتەوە بۆ سەنتەری پارێزگای کەرکوک ،لەلای پارتی ئاساییە کێ پارێزگای کەرکوکە جگە لە یەکێتی ،بەھەمان شێوە یەکێتی لەلای ئاساییە کێ نەوتی کەرکوک دەفرۆشێ جگە لەپارتی ،ئەوانەو دەیان ھۆکاری تر بوون بە ھۆی دواکەوتن لە دانانی کوردێک وەکو پارێزگاری نوێ دوای راکردنی نەجمەدین کەریم پارێزگای پێشوو بۆ ھەولێر ...

لەکاتێکدا ئەگەر بەرپرسە ھەرە باڵاکانی ئەو پارێزگایە کورد بن ھەم لەرووی ئیداری و ھەمیش لەرووی ئەمنی ھیچ جیاوازیەکی ئەوتۆیان نابێ ،ھەر وەکو چۆن لەرابردوو رژێمی بەعس پارێزگاری کوردی بۆشارە کوردیەکان  دیاری دەکرد بەڵام لەواقیعیەتی دەسەڵات ھیچ دەسەڵاتێکی وەھایان نەبوو...

لەکوتایدا دەگەین بەو راستیە بەداخەوە لەسایەی حکومرانی خێڵگەر و گەندەڵیکاری یەکێتی و پارتی شاری  کەرکوک سیمای کورد بوونی  لەدەستدا ئیدی لەکۆنتروڵ  دەرچوو دووبارەو سەد بارە..( بەز بەکتک سپێردرایەوە  ) کەرکوک وەکو کێک رادەستی  میلشیا مەزھەبیەکان کرا ،ھیزێک بەھیچ نیزامێک رێک ناخرێت ،زۆر جار ئەمریکاو ھاوپەیمانانی رەخنەی  ئێرانی بوون لەحەشتی شەعب دەگرن ...

مەترسی دووەم بەشێکی زۆری کەرکوکیەکان لەیاری و فێڵی سەرکردایەتی سیاسی کورد تێگەشتن ، دیسانەوە  بەداخەوە ئەوانیش نایانەوێ جارێکی تر کورد دەسەڵاتی ئەو شارە بگرێتەوە دەست  ...

لەکوتایدا سیاسەت و ئەدای  تعریبی  عەرەب سەرکەوتووتر بوو بەرامبەر سیاسەتی نەوت فرۆشی و خاک فرۆشی سەرانی کورد لەوشارە ...

*ئایا کورد دەتوانێ جارێکی تر  راوی یەکتر بکات لە کەرکوک ...؟
لەدوای روخانی رژێمی بەعس و دەسەڵاتی کوردی لە کەرکوک دابەش بوو بۆ دوو بەشەوە  ئەوەندە ناکۆکیەکان زق کرابوونەوە کورد وازی لە زۆر مەسەلەی گرینگ ھێنابوو، ھەر لە مادەی ١٤٠ دەستووری عێراق کە لەسێ قوناغ پێکھاتبوو نەتوانرا قۆناغەکانی سەرەتا جێبەجێ بکرێ پێش ریفراندۆم ،بەشینەوەی بیرەنەوت و داھاتەکەی  سەرەرای ئەوە بە پیلانی دەرەکی کەوتنە  راوکردنی یەکتری قوڵ کردنەوەی ناکۆکیەکان لە کەرکوک ...

*کاتێک یەکێتی پارتی متمانەیان بەیەکتری نەبێ مەعقوڵ چیە گلەیەک لە نەتەوە جیاوازەکان بکرێ....
دوای دابەشکردنی میراتی کەرکوک بەسەر یەکێتی و پارتی لە رووی ئیمتیازاتی ئیداری ،ھەستان بەدانانی بنکەی ئاسایشی جیاواز و دروستکردنی ھێزی چەکداری حیزبی لەو پارێزگایە ،کە.ئەوە بووە ھۆی دڵەراوکێ لە نەتەوە جیاوازەکان کە نەتوانن متمانە بەبوونی ئەو ھێزانە بکرێ لەداھاتوو ،کۆی ئەداو  ھەڵوێستی سەرکدایەتی کورد وایکرد ئەمریکاو وڵاتانی ناوچەکە گڵۆپێ سەوز بۆ وەدەرنانی ھێزە کوردیەکان بکرێ لە کەرکوک و ناوچە دابراوەکانی ھەرێم ...

نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌