نەکورد سەرکەوت نە دۆستی !

وتار/ 25/06/2019 775 جار بینراوە

سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

نەکورد سەرکەوت نە دۆستی !

ئەوەی لە ئیستەنبوڵ سەرکەوت ناکرێ بەسەرکەوتنی کورد و ئەو پارتانە دابنرێ کە داکۆکی لەسەر مافی گەلان و کورد دەکەن لەتورکیا ،ھەرچەندە ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)... نووسیویەتی ....ئەوەی ئەمرۆ لە ئیستەنبۆڵ سەرکەوت کورد و ھەدەپەیە ...

ئەو باسە پێویستی بە شیتەڵەتکردن و بەراوردکاریەکی وردە چ ھۆکارێک لەپشت سەرکەوتنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆوەبوو ،
*ئایا تاچەند گوتاری دیموکراسی یان ناسیۆلیستی یەکلایکەرەوەبوو ،
*پەیام و ئەجندای ئەو چی بوو ،
*ئایا ئەگەر لەھەر شارێکی تری کوردی خۆی بەربژێرکردبا سەرکەوتوو دەبوو ،بەمانایەکی تر کورد دەنگی پێی دەدا...
*کوردی ئیستەنبوڵ وەکو کوری شارە کوردیەکانی تر بیرناکاتەوە ...

ئەوەی گرینگە من خۆم لە مێنتاڵیەتی ناسیۆنالیستی  رق بەرقەی کورد و تورک لابدەم بۆ ئەوەی بەتەواوی ئامانجی پەیامەکەم بگات  ،بەڵام سیاسەتی ناوخۆی  دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر کورد و گەلانی تر نەگۆرە ھەر لە کەمال ئەتاتورکەوە تا ئەردۆغان بە تەواو جیاوازی لەفکر و مەنھەج ،سیکۆلا بێ ئیسلامی بێ ،پارێزگاربێ یان کرێکار بێ ...

(قسەیەکی زۆر جوان ھەیە دەڵێن بەکەریان ووت منداڵت بوو ،کەر وتی جا بەمن چی ئەوبارەی لەمنە ھەر لەمنە)ئەوە ھیچ تەئویلاتێک ھەڵناگرێ تەنیا بۆ رونکردنەوەیە ،پەندێکی کوردی و پەتیە ...

ھەربۆیە کورد ھیچ کات سوود وەرناگرێ  لە گورین و سەرکەوت و شکستی سیاسیە بەرامبەرەکانی ،گورینی سوور  بە رەشە ،ھیچ جیاوازیەکی ئەوتۆ لەسەر دۆزی کورد دروست ناکات  ،تەنیا ئەوەی گرینگە کورد کارتەکانی ھەرزان بازار نەکات و لەلایەکی تر ئاگاداری گۆرانکاریە ھەرێمی و نێودەوڵەتیەکانبێ ،دووشەش لەدەستی نەگرێ،ھەروەکو سەرکردایەتی سیاسی کورد لە عێراقی نوێ ...

لەلایەکی ترەوە سەرکەوتنی ئیمام ئۆغڵۆ بەپشتیوانی کوردانی ئیستەنبوڵ  پەیوەندی بە ھەستیاری پەرچەکردای کوردەکانی ئەو شارەوەیە ،ناکرێ ئێمە کوردی ئیستەنبوڵ بەراورد بکەین بەکوری بەشێک  شارەکانی باکوردی کوردستان کاتێک.(ئاکەپە )سەرکەوتنێکی مەزنی تۆمارکرد بە بازوی کوردی ناھۆشیار ،ھەربویە  لەگشت روویەکیەوە کوردانی ئیستەنبوڵ دوای فکر و مێنتاڵیەتی خۆیان دەکەون ئەوان دەزانن کێ و چ ھەڵبژێرن ،لەکاتێکدا ئەوانی تر بەدوای حکایەتەکان ئەردۆغان و ئاکەپە دەکەون کاتێک داوای بدعەت و پشگیریان لێ دەکات بۆ گێرانەوەی حکومرانی سوڵتانیەت ،خەلیفەکانی ....

نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌