بونیادنانی دەوڵەتی عیراق بەبێ چارەسەری مەسەلەی کەرکوک مەحاڵە

وتار/ 24/05/2019 598 جار بینراوە

سالار مەحمود

بونیادنانی دەوڵەتی عیراق بەبێ چارەسەری مەسەلەی کەرکوک مەحاڵە

سالار مەحمود راوێژکاری سەرۆککۆماری عیراق  بۆ میدیاکانی راگەیاند:هەموو ئامانجی ئێمە بۆ مەسەلە جەوهەریەکەی کەکوک و ناوچە ئاڵۆزەکانە
راوێژکارەکەی سەرۆک کۆمار رەخنە لە پارێزگاری کەرکوک دەگرێت کە تێگەیشتنی بۆ واقیعی کەرکووک نییە.
بەشی گەورەی چارەسەری دۆخی کەرکوک پەیوەستە بە یەکدەنگی یەکێتی و پارتیەوە ئەگەر یەکڕیزبن پارێزگار لە کورد دەبێ و بەشێکی گرفتەکان چارەسەر دەبێت.
سەرۆک کۆمار کار بۆ یەکڕیزی ماڵی کورد دەکات بۆ گەڕانەوەی مافی کورد لەبەغدا بەیەکڕیزی یەکێتی و پارتی و گۆڕان و لایەنەکان کارەکانی بە ئاسانی بۆ ئێمە مەیسەر دەبێ.
د بەرهەم ساڵح بە پێی رێوشوێنی دەستوری مامەڵە لەگەڵ دۆخی ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم دەکاو سەرۆکی حکومەتی ئیتحادی و سەرۆکی پەرلەمانی عیراقی راسپاردوە کە ئەرکەکانیان لەو پێناوە راپەڕێنن.
عیراقێکی ئارام و کوردستانێکی ئارام دەبێ هەوڵی هەمووان بێ لە دەربازکردنی لە ئاڵۆزیی و ململانێ نێودەوڵەتی و ناوچەییەکاندا.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوک لە رووی سیاسی و جەماوەریەوە هێزی یەکەمەو ئەبێ ئەم راستیە رەچاو بکرێ لەلایەن هێزە عیراقیەکان و پارتیشەوە.
بەبێ هێزی پێشمەرگە ناتوانرێ ئەمنیەتی خانقین و شەنگال و کەرکوک بپارێزی.
هێزە کوردستانیەکان یەکگرتوو نەبن تەنیا دەستورو سەدو چل زامنی مافە دەستوریەکانمان نیە پەیاممان یەکڕیزیی و هەماهەنگیە هەمووان لەم پەیامە تێدەگەن. ئیتر بەسە خۆخۆریی.
دەبێ پارتی تێبگا کە بۆچی پێنج فراکسیۆنی کوردی بەیاننامەیان دژی  دەرکردوە کە حزبایەتی تەسک لەبەرچاو دەگرێ خۆ ئەمە یەکێتی نەیکردوە
ئەوانەی بەشێک بوون لەگەندەڵی و چاوپۆشیانکرد لەخانەقی و کەرکوک ئۆباڵی دۆخەکەیان لە ئەستۆیە.
بونیادنانی دەوڵەتی عیراق دەبێ رەچاوکردنی مافە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی خەڵکی کوردستان مەحاڵە
بونیادنانی دەوڵەتی عیراق بە بێ رەچاوکردنی ئیستحاقاقاتی دەستوری کورد مەحاڵە
بونیادنانی دەوڵەتی عیراق بەهاوبەشی مەدەنی و دیموکراسی عیراق و خەڵکی کوردستان مەحاڵە..
ئەگینا ئاڵوزی و کێشەکانی مێژووی ئەم وڵاتە هەر بەردەوام دەبێ..
وا بڕیارە لە ساڵی داهاتوو ۲٠۲٠ سەرژمێری بکرێت لە عیراق
ئەگەر رەچاوی دەستور نەکرێ سەرژمێری لە ناوچە دابڕاوەکان سەرژمێریەکی سیاسی قبوڵکراو نابێ.
بەتایبەتی لەکەرکوک و خانەقین.
هێشتا نەزعەی شۆڤێنی لە عیراق هەیەو ئێمە بۆ مافی گەلی کورستان و دیموکراسی و زامنی دەستور لەوێین ئەگینا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێ.
یەکێتی هێزە کوردستانیەکان زامنی مافی مووچەو بودجەیەو سەرۆککۆمارو ئێمەش هاوکارو یارمەتیدەرین لەو پێناوە

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌