شــــەوانە بـــازاڕ
وتار/
23/05/2019
578 جار بینراوە
سهركۆ یونس
شــــەوانە
بـــازاڕ
سەرکۆ
یونس/ ئابوریناس
لەمانگى
ڕەمەزانى پیرۆزدا و لەگەڵ نزیک بونەوەى جەژن بەشێکى زۆرى هاونیشتیمانیان پێیان باشە
بەشەودا بازاڕ بکەن و پێداویستییەکانیان دابین بکەن.
لەڕاستیدا
ئەمەش دیاردەیەکى شارستانى نوێ یە و دەرهاویشتەى جیهانگیرى یە و ماوەى چەند ساڵێکە
بووەتە کلتور لە کۆمەڵگاى کوردستاندا بەشێوەیەک کاریگەرى هەبووە لەسەر جموجوڵى کڕین
و فرۆشتن و گەشەى ئابورى هەرێم.
کات یەکێکە لەڕەگەزە گرنگەکانى
بازاڕ و ئەو کاتەى کە کڕیارو فرۆشیار بەیەک دەگەن نرخەکان دیارى دەکرێت و کردارى
ئاڵوگۆڕ ئەنجام دەدرێت ..
خۆشبەختانە
بەهۆى سەقامگیرى ئەمن و ئاسایش لە کوردستاندا ڕێژەیەکى زۆرى کڕیاران بەشەو خواستەکانیان
پڕدەکەنەوە و هەرچى مۆڵ و سۆپەرمارکێت و بازاڕى میللى و هاوچەرخ هەیە جمەیان دێت لە
کڕیاران و هەوڵ دەدەن پێویستییەکانیان بە کەمترین تێچون و نزمترین نرخ بەدەست بهێنن
، کەدەتوانین بڵێین زۆربەى خواستەکانمان لەم کاتانەدا جلو بەرگ بۆ خانمان ومناڵان
و سەبەتەى خواردن و خواردەمەنى یە و بەشێکى ترى هاونیشتیمانیان دەچنە بازاڕ و مۆڵەکان
بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش و قەرەبوکردنەوەى ڕۆژەکان کە بەهۆى بە ڕۆژوو بون و بەرزبونەوەى
پلەکانى گەرماوە ناتوانن بچنە دەرەوە.ئەوەشمان بیر نەچێت چاولێکەرى خێزانەکان کاریگەرى
تایبەتى هەیە لەسەر شەوانەبازاڕ و هۆکارێکە بۆ برەوسەندنى ئەم دیاردەیە.
لەڕاستیدا
شەوانە بازاڕى هاونیشتیمانیان و کڕیاران لەمانگى ڕەمەزاندا بۆ چەند هۆیەک دەگەڕێتەوە
لەوانە زۆربەى کڕیاران بەهۆى ئەوەى کە بەڕۆژوو
دەبن و زۆربەى کاتەکانى ڕۆژ لەماڵەوە پشوو دەدەن و پلەکانى گەرماش ووردە ووردە بەرزبوەتەوە
و ناتوانن بچنە بازاڕەکانەوە و هەروەها بەشێکى ترى کڕیاران بریتین لە فەرمانبەرانى
دامودەزگاکانى حکومەت ئەمانە بەڕۆژ لە دەوامدان و ماندوو دەبن ناچار بۆ پڕکردنەوەى
پێویستییەکانیان بەشەو دەچنە بازاڕو مۆڵەکان.
ئەوەمان
لەبیر نەچێت لەبازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا نرخەکان بەهۆى خواست و خستنەڕووە دیارى
دەکرێن بەبێ دەست تێوەردانى حکومەت، لەم مانگەدا یاساى خواست کار ناکات (پەیوەندیەکى
پێچەوانە هەیە لە نێوان نرخ و بڕى خواست ) واتە ئەگەر نرخ بەرز ببێتەوە ئەوا بڕى
خواست دادەبەزێت بەڵام بەهۆى زۆرى خواستەوە و ناچار بوونى کڕیاران بۆ پڕکردنەوەى پێویستییەکانیان
ئەم یاسا ئابورییە کارى پێ ناکرێت و خێزانەکان زۆربەى داهاتەکانیان و بگرە هەندێ
جار قەرزیشى بۆ دەکەن لە پێناو دابین کردنى پێداویستییەکانیان ئەمەش بارگرانیەکى
ترە بەسەر شانى لێپرسراوانانى خێزانەکانەوە و خەرجییەکانی خێزان لەم مانگەدا دوو ئەوەندە
و زیاتریش دەبێت !
لەلایەکى
ترەوە بەسەیرکردنى خێرا لەهەموو ئەو بازاڕکردنانەى کە ئەنجام دەدرێت دەردەکەوێت کەبەشى
هەر زۆرى خواست بۆ کڕینى شمەک و کەلوپەلى کەمالین (جوانکارى،ڕوواڵەتى) ئەمەش ماناى
گۆڕانکارییە لە گوزەرانى هاوڵاتیاندا بەرەو باشبون و لەلایەکى ترەوە بەداخەوە کڕیاران
و بەکاربەران زۆر زوو قەیرانى دارایى و ئابورى کوردستانیان لەبیرکردوە و هەرچەندە
هێشتا قەیرانەکە بەتەواوەتى بنبڕ نەکراوە هەر بۆیە پێویستە بزانین کە ئیدارەدانى
ئابورى دروستى بەکاربەران ئەوەیە کە پاشەکەوت بکەین و هەرچى مایەوە خەرجى بکەین نەک
بە پێچەوانەوە داهاتەکانمان خەرج بکەین و هیچ بڕە پارەیەک پاشەکەوت نەکەین.
ئەوەى
لێرەدا گرنگە تیشکى بخەینە سەر بۆ ئەوەى هەردوولا (کڕیاران و فرۆشیاران) بتوانن
ئامانجەکانیان بەدەست بهێنن لە بەرژەوەندى هەردولا ئەم مانگە پیرۆزە بەڕى بکرێت و
ئیستیغلال کردنى تێدا نەبێت لە ڕووى نرخ و جۆرى شمەک و کاڵاکانەوە وئەم هەلە نەکرێت
بۆ ساغکردنەوەى شمەک وکاڵاى خراپ و ماوە بەسەرچوو، هەردوولا بەچاوێکى نەتەوەیى و
ئایینى یەوە لەم دیاردەیە بڕوانن.جێگاى خۆیەتى دەستخۆشى لە هێزەکانى ناوخۆ بکەین بۆ
هەوڵ و ماندوبونیان و ڕەخساندنى کەشێکى ئارام و سەقامگیر کە دڵنیایی بە هەموولایەک
دەدات ..
هیوادارین
ئەم دیاردە شارستانى یە لەساڵانى داهاتودا بەردەوام بێت و گەشەى زیاترى پێ بدرێت و
ئەم ڕووە گەشە جوانەى ئابورى و کۆمەڵایەتى و پێکەوە ژیانیەى کوردستان بەهەموو لایەکى
بگەیەنین...
نوێترین نوسینەکانی سهركۆ یونس
-
سهركۆ یونس
05/09/2021
-
سهركۆ یونس
05/09/2021
-
سهركۆ یونس
09/08/2021
-
سهركۆ یونس
22/07/2021
-
سهركۆ یونس
28/06/2021
-
سهركۆ یونس
10/06/2021