کارمەندی هاتوچۆ پیشەکەی پیرۆزترینە !
وتار/
07/05/2019
812 جار بینراوە
هەرێم عهبدولرهحمان
کارمەندی هاتوچۆ پیشەکەی پیرۆزترینە !
نوسینی : هەرێم عبدالرحمن
بواری ئیداری بە گشتی و پیشەی سەربازیش بەتایبەتی ئەرکێکی
قورس وگرانە! ، بەدیاریکراوی لەم بلۆکی ڕۆژ هەڵاتە ، دەڕوانیت ، بۆ هەر جیهەت
و دامودەزگایەکی سەربازی و ئەمنی ، بەهێز
و گوژمەیەکی زۆر چەسپاوەو ڕەگ و ڕیشە دادەکوتێت ، لەنێو خەڵک و هاوڵاتیدا ! دیارە
ئامانجیش لەمە خزمەتکردنە بە بەرژەوەندی گشتی و نەهێشتنی ئەو دیسپۆتیزمەی ( ستەمگەرای)
لەنێو بەشێکی خەڵکیدا بەدی دەکرێت !.
ئەگەر بێینە
سەر کرۆکی باسەکە ، کەم نین ئەوانەی سەربازی ونن ، خزمەتێکی زۆر دەکەن بەشەو وڕۆژ
، بە چوار وەرزی ساڵ لەسەر شەقام و گۆڕەپانەکان، چەشنی گوڵە باخ و لالەو بەیبون، بۆن
وبەرامەی شار وشەقام ڕێک دەخەن و دەیڕازێننەوە
، بەیەک دیالێکت ئەدوێن لەگەڵ سەرجەم سوار ڕەوەکانی شەقام،بەئامانجی سەلامەتی و وشیاری
هاتوچۆی بە نێو شۆفێر و بەکارهێنەری شەقامدا!.
بافلاش
باگێک بکەین بۆ ڕابردوو ،بەدیاریکراویش سەروەختی قەیرانی دارای کە بەرۆکی هەرێمی
کوردستانی گرتبو !، کارمەندانی هاتوچۆش بەبیانوی دواکەوتنی موچەکانیان بایکۆتی دەوامیان
کرد لەسەر شەقام و گۆڕەپانەکان دو وسێ ڕۆژێک ، ئەو چەند ڕۆژە چەند کاتێکی دژوار و
ناخۆش بوو ! سیماو دیسپلینی شارستانی لەم شارە کەوتبونە لەقین ! دەونۆڕی بۆهەر شەقام
و گۆڕەپانێک لەنێو سەنتەری شار وەک خومی شێواو بوو ! دڵت لەمشتابوو تا ڕاگوزەرت دەکرد
لەو گۆڕەپان و یەکتر بڕەدا ! ، نەودەزانی پێشڕەوی بۆ کێ یەو کامە شۆفێر پابەند بونی ڕەهای هەیە ! هەمووی ملی دەناو
شاقامەکان کەس بەکەس بوون ! .
ئەو کارمەندەی لەسەر شەقام و گۆڕەپانە، بێجیاوازی ناوچەو
ئاین و زمان خزمەت پێشکەشدەکات ، خۆی تەرخانکردووە بۆ پیشەکەی ، زیاتر لەهێماو تابلۆکان نمایندەی یاسا
و ڕێساکانی هاتوچۆیە،لەم دیدەوە، شۆفێری بەڕێز جگە لەگوێڕایەڵیت بۆ کارمەندی هاتوچۆ
و هێماو تابلۆکانی سەر شەقامەکان بژاردەی دووەمەت نیەو خەسارت مەندی !، ئەگەر بێت
و پابەند نەبیت وەک چۆن پار ساڵ بەهۆی لاساری لێخوڕێن و مەی نۆشی و بێ
ئاگاییەوە ۲۲٤ کەس بونە قوربانی ڕوداوەکانی
هاتوچۆ ! لە پارێزگەی سلێمانی لەم دیدەوە شۆفێری بەڕێز سەرکێشی و لاساری و بێ ئاگای لێخوڕینت نزیکت دەکاتەوە لە کارەسات و ڕوداوی دڵتەزێن ، کەواتە ، ململانێ و هەڵپە هەڵپی زو گەیشتنت ڕەنگە
تەنها جارێک بێت و چەند خولەکێک زوتر بگەیت
، بەڵام ئاگاداربە ! وەک کوردەواری دەڵێن گۆزە گشت جارێ بە ساغی ناگەڕێتەوە لەکانی
! ، خۆشحاڵی و ئاسودەی کارمەندی هاتوچۆ ئەوکاتەیە شۆفێران زیاتر پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی
هاتوچۆ بن بە ئامانجی زیاتر سەلامەتی سەرو ماڵ و گیانی تێکڕای بەکارهێنەرانی شەقام
، لەم سۆنگەوە کارمەندی هاتوچۆ پیشەکەی پیرۆزترینە !.
نوێترین نوسینەکانی هەرێم عهبدولرهحمان