حكومەت,مامۆستایانی ئاینی فریاكەون!

وتار/ 25/12/2018 1187 جار بینراوە

هەرێم عه‌بدولره‌حمان

حكومەت,مامۆستایانی ئاینی فریاكەون!
 ن: هەرێم عه‌بدولره‌حمان
      لەم هەرێمی كوردستانە ,  بە تایبەتر  ئەم شاری سلێمانیە  دەچیتە هەر ناوچەو گەرەكێك كەسێك یان چەند كەسێك هەن بەناوی خوازراوە  وەك فڵان و شێخ فیسار ,  وەك بۆمبی تەوقیتكراو  ئامادەو لەسەر پێن , بۆ ژەهر ڕشتن و بە قەڵمە شەیتانیەكانیان !  بەناوی نوشتەچیی و  ساحیر و بەختگرەوە , بەدەیان  جۆر و مۆدێل  نوشتە وسیحر  دەكەن لەبەرامبەر  وەرگرتنی برَێك پارە , ژیانی سەدان خێزان و تاكی ئەم كۆمەڵگەیان تێكداوە , كردویانە بە دۆزەخ!                                                                                                              
نوشتەو جادو , ئەو ڕق و بوغزە  ئیبلیسیەیە  كە تێكڕای مرۆڤایەتی  گرتۆتەوە لە كۆنەوە  تا ئێستە  ڕۆژ دوای ڕۆژ , ئەم ژەهر ودەردە ترسناكە پەرەسەندن دایە!, بە تایبەت لەم وڵاتە شەرقی و خۆر هەڵاتیانە , ساڵ بە ساڵ  زیاتر ڕەگ و ڕیشە دادە كوتێت , بە دیاریكراویش لەم كوردستانە  بونەتە مۆرانە, ئەم كۆمەڵگەیان هەڵتەكاندووە ,                                                               

 ساحیر و جادوكار " مرۆڤانێكن  لە ناخدا  شەیتان و لە ڕوخساریشدا بەشەر ! ئەم كەسانە بەتەواوی  خۆیان ڕادەستی بەرنامەو  ئەدیانی شەیتانكردووە , لەبەرامبەر پول و پارە بەخراپی دەجەنگن دژی  دین و مرۆڤایەتی بۆ ڕازیكردنی دڵی ئیبلیسەكانیان, ئیبلیسیش ئەوەیە كە  خودا دەریكردووە لە سۆز و ڕەحمی خۆی  بەهۆی  مرۆڤەوە ! لەم سۆنگەوە ئەویش وەك گەورەترین دوژمنی مرۆڤ لە پلان و بۆسەدان بۆ بەلاڕێدابردنی تاك تاكی مرۆڤایەتی!                                                    
 ئەوەی جێی سەرنجە , ئەم  زۆڵەكانەی ناو كۆمەڵگەن كە دورن لەهەموو ئاكار و  بەه ائەخلاقییەكانی ئینسانیەت,   كاردەكەن  بۆ لێكترازان و دروستكردنی  ئاژاوەو نیفاق   بە دیاریكراویش پەیوەندی نێوان ژن و مێرد  .                                                                          
 ئەم نوێنەرانەی شەیتان " ساحیر و جادوكار"  لە زۆر بەی گەرەكەكانی ئەم شارە دەواریان هەڵداوە , زۆر بە ئاسودەی  وبێخەم  كاردەكەن! وەك باندو تۆڕی جاڵجاڵۆكە لەم شارە لق و پۆپیان لێداوە , لایەنی پەیوەندیدار و حكومەتیش چاوی خۆیان لێداخستووە وەك  ئەوەی هەر بابەت و مەوزع نەبێت.                                                                                          
ئەرێ‌  وەزارەتی داد , ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ,مامۆستایانی ئاینی هیچ ناوەند و بەشێكتان هەیە بەناوی ناوەندی " توێژینەوەو  گەڕان " لەسەر ئەم هەموو ڕێژەی تەڵاق و جیابونەوەیە ؟!  ئایا ئەم هەموو  تەڵاق و جیابونەوەیە هۆكاری خراپ بەكار هێنانی مۆباێڵ و سۆشیال   میدیایە؟ یاخود خیانەتی هاوسەرێتیە ؟ یان نەبونی و هەژارییە؟ نەخێر, ڕاستەی ئەوانەی باسمكردون  سەبەبن  بەڵام هۆكارە سەرەكی نین , هۆكاری سەرەكی ئەم   نوشتە چی و ساحیرانەن  كە ڕۆژ و شەو ماڵو شوێنەكانیان جمەیان دێ‌  و بۆ ژەهر ڕشتن بە قەڵمە پیس و    بەدە كانیان !   بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و هەڵوەشاندنەوەی شیرازەی خێزان.              
حكومەت مامۆستایانی ئاینی  فریاكەون , ئەگەر ستۆپێك بەم ڤایرۆس و دوژمنانەی كۆمەڵگەی كوردی نەكەن دڵنیابن پرۆسەی زەواج و خێزانداری لەبەردەم  هەڕەشەو مەترسیەكی زۆر گەورە دایە, ئەگەر بەم ڕیژەو ئاستە ئەم ساحیرو جادوكارانە لەم شارەدا لە زیاد بون و هەڵكشاندا بن  بەرچاو ڕون بن  لە چەند ساڵی داهاتوودا  پرۆسەی زەواج خانەوادەگی  زڕو بێسەمەر دەبێت.                                                                            

نوێترین نوسینەکانی هەرێم عه‌بدولره‌حمان

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌