ئەنفال و گۆڕانی دەوران
وتار/
14/04/2019
660 جار بینراوە
سالار مەحمود
ئەنفال و گۆڕانی دەوران
سالار مەحمود/ سەماوە
لەو کۆشکەی کە بڕیاری ئەنفالکردنی کوردی لێ درا، ئەو سەردەمەی
سەدام حسێن سەرۆکی عیراق بوو خەڵکی کوردستانی بەدەست و چاو بەستراوی رەوانەی سەحراکانی
باشورو سەماوەو نوگرە سەلمان کردو سەدان هەزار لە ژن و مناڵ و پیرو جوان زیندەبەچاڵکران.
گۆڕانی دەورانە!
لەو کۆشکەی بەغداوە ۲٠۱۹/٤/۱٤ سەرۆک کۆماری عیراقی نوێ د بەرهەم ساڵح بەیاوەری کەسوکاری ئەنفالکراوەکان
بەڕێکەوتین بۆ سەردانی مەزاری غەریبی ئەنفالکراوەکان لەسەماوە.
ئەم بەیانییەی ٤/۱٤ جیاوازیەکی
مێژوویی لە دەورانی زەمانە لەعیراق و لە گۆشەنیگای تراژیدیای ئەنفالەوە بەدی دەکرێ.
ئەم رووداوە هەڵگری بەهاو خوێندنەوەی زۆرە. گەرچی هێشتا داوای کەسوکاری قوربانییەکان
لە گێڕانەوەی ئێسکوپروسکی ئەنفالکراوان بەدینەهاتوە بەڵام ئەم هەنگاوە پەیامێکی نوێیە
بۆ پەلە کردن لە پرۆسەی پشکنین و هەڵدانەوەو هێنانەوەی ئێسک و پروسکی ئەنفالکراوەکانمان.
نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود
-
سالار مەحمود
25/08/2021
-
سالار مەحمود
16/08/2021
-
سالار مەحمود
03/08/2021
-
سالار مەحمود
07/07/2021
-
سالار مەحمود
08/06/2021
-
سالار مەحمود
07/06/2021