چەمکی ترۆر

وتار/ 09/04/2019 778 جار بینراوە

سۆران خدری

چەمکی ترۆر
سۆران خدری
تیرۆریزم: یەک لە میکانیزمەکانی کار کردنی نیزامی عالەمی
پێش ئەوەی تێبینییەکە بنووسم، پێویستە بڵێم، پەرچدانەوەی نۆرمەکانی رۆژئاوا بە دوو چۆر دەکرێت. یەکەم بەکار نەهێنانیان لە دیسکۆرسدا. ئەمەش خۆی بۆ خۆی شێوازیکە لە قدرەت: واتە رێگە نەدەیت ببێت بە بەشێک لە دیسکۆرسی کۆمەڵگاکەت. دووەم، خۆت لە دیدی سیاسی - کۆمەڵایەتی خۆتەوە خاوەن چەمکی تایبەت بیت لەو چوارچێوە فکرەی کە باوەرت پێی هەیە. ئەو بزانن کە پەراویز خستنی ووتار یا وەڵام نەدانەوەی وتار بە مانای ئەوەی نی یە کە بێ مانایا، بڵکوو هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە لە رێگەی پەراوێز خستنی یەوە بەرگری کردنە لە بوونی بە بەشێک لە دیسکۆرسی گشتی لە ناو کۆمەڵگادا.

ئەوەی کە بۆ کۆمەڵگاکان وە حەتا زۆربەی ئەکادیمیسیونەکانی شەرقو غەرب جێگەی قەبووڵە، پێناسە یاساییەکەی چەمکی تیرۆرە. واتە بەکار هێنانی هێز چەکداری بەرانبەر بە خەڵکی مەدەنی بۆ مەبەستێکی سیاسی، واتە یا حکومەت پاشگەز بکەیتەوە لە بریارێک یا حکومەت مەجبوور بکەیت بە دەرکردنی بریارێک.

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا بەراستی ناوەرۆکی ئەم پێناسەیە ئەوەیە یا بۆ پاراستنی نرخێکە لەدەرەوەی خەڵکی مەدەنی؟

ئەگەر لە چوارچێوەی ئەم پێناسە یاساییەدا، پەنجەرەیەک بکەینەوە وە لە دەروەی پێناسەکە سەیری بکەین، دەبینین ئەم پێناسەیە هەڵ قووڵاوی تۆ مادەی میثاقی نەتەوە یەکگرتووەکانە. واتە مادەی 2.4 وە مادەی 51.واتە خودی پێناسەی ترۆریزم هەڵگری ناوەرۆکێکی سەربەخۆ نی یە کە مرۆڤ بتوانێت بە دیدێکی یاساییەوە سەیری بکات: لەوانەیە پرسیار بکرێت کە چۆن؟ لێرەدا دەمەوێت ئەوە بخەمە روو کە چەمکی ترۆریزم بۆ پاراستنی پێکهاتەی سەرەکی نیزامی عالەمی یە، نەک پاراستنی خەڵکی مەدەنی بەو شێوەی کە پێناسە یاساییەکە نیشانی دەدات.

واتە، هەوروەکوو جۆن مادەی ٢.٤ میثاقی نەتەوە یەکگرتوەکان پایەی پاراستنی سەروەری دەوڵەت نەتەوەیە، یانی یەکپارچەیی ئەو دەستەڵاتە سیاسیەی کە پێی دەڵێن دەوڵەت نەتەوە، وە هەروەها مادەی ٥١ مافە ئەو دەوڵەتە بۆ پەرچ دانەوەی دەستەڵاتێکی کەی سایسی کە دەیەوێت ئەوە پێکهاتە سەرەکی یە لە ناو بەرێت. ترۆریزم، هەمان رۆڵ دەبینێت بەڵام لە ئاستێکی کەدا کە گرێدراوە بە دوو چەمکەوە: یەکەم، سەرەوەری دەوڵەت نەتەوە. دووەم: پرۆسەی مۆدێرنیتە.

سێ شێوازی جودای کارکردنی چەمکی ترۆریزم بۆ پاراستنی سەروەری دەوڵەت نەتەوە لە چوارچێوەی نۆرم وە نرخەکانی نیزامی عالەمی.

یەکەم: کاتیک کە یاسای نێو دەوڵەتی مافی ئەوە دەدات بە دەوڵەتێک کە لە مادەی پەنجاو یەک بەکار بهێنێت بەرانبەر بە سەروەری دەوڵەتێکی کە گرووپێکی چەکداری تێدایە وە بە ترۆریست لەلایان نیزامی عالەمی یەوە ناسراون، لە بنەمادا، مادەی ٥١ لە چوارچێوەی تێرۆریزمدا میکانیزمی مەجبوور کردنی ئەو دەوڵەتەیە کە گرووپەکە لەسەر خاکیەتی بۆ دووبارە چەسپاندنەوەی سەرەوری دەستەڵاتی سیاسی خۆی بەسەر هەموو سەرزەوی یەدا کە دەکەوێتە ژێر سەروەری دەستەڵاتی سیاسی یەوە. واتە، مادەی ٥١ لە ئاستی چەمکی تیرۆریزمدا، خۆی لە خۆی تەنها مافی ئەو دەوڵەتە نی یە کە هێرش دەکاتە سەر گرووپە چەکدارەکان لەسەر خاکی وڵاتێکی کە، بەڵکوو بە هەمان شێوە بۆ دووبارە چەسپاندنەوەی سەروەری ئەو دەستەڵاتە سیاسی یەیە کە گرووپە چەکدارەکان خۆیانیان تێدا حەشار داوە. واتە لە تێروانینی نیزامی عالەمیدا بە تایبەت بەرانبەر بە چەمکی سەروەری دەەوڵەت نەتەوە، هەبوونی دوو دەستەڵاتی نیزامی لەسەر یەک پارچە زەوی مەترسی یە بەرانبەر بە خودی چەمکی سەروەری دەوڵەت نەتەوە کە پێکهاتەی سەرەکی نیزامی عالەمی یە.

دووەم. بە ترۆر ناساندنی گرووپێک پێوەندی بە پرۆسەی مۆدێرنیتەی ئەو وڵاتەوە هەیە تا ئەوەی کە بە ئەمن وە ئاسایشی خەڵکی مەدەنی. واتە، ئەگەر دەستەڵاتێکی سیاسی لەسەر دەستەڵات پرۆژەی مۆدێرنیتەی خست بێتە دەستووری کاری خۆیە، لە هەموو بەشە جوداکانی ئەو کۆمەڵگایە، ئەوا سەر هەڵدانی هەر هێزێکی چەکداری بەرانبەر بەو دەستەڵاتە سیاسی یە، خۆی لە خۆیدا وەکوو ترۆر دەناسرێت لەلایان نیزامی عالەمی یەوە، بە تایبەت ئەگەر ئەو گرووپە چەکدارە دژ بە نۆرم وە نرخەکانی نیزامی عالەمی وە مۆدێرنیتە بن.

سێ یەم: ئەو وڵاتانەی کە پرۆژەی مۆدێرنیتە وە نرخەکانی رۆژئاوا وەکوو بنەمای دەستووری کاری خۆیان لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا جێگیر ناکەن، ئەگەر گرووپێکی چەکداری سەر هەڵبدات لەو وڵاتەدا، بێ گوومان، ئەگەر ئەو گرووپە هەڵگری ئەو نرخە لیبراڵانە بێت، ئەوا نیزامی عالەمی ئەو گرووپە بە شێوەیەکی فەرمی ناخاتە نێو لیستی رەشی خۆیەوە. بە پێ چەوانە، بەڵکوو یارمەتی دەدات، تاوەکوولە رێگەی ئەوەوە یەک رەنگی، یەک شێوازی سەروەری دەوڵەت نەتەوە دووبارە لەو سەرزەوی یەدا جێگیر بکاتەوە یا بچەسپێنێتەوە.

بۆ هەر شی لەم شێوازە جێوازانەی چەمکی ترۆریزم دتوانین کەیسی زیندووی ٤٠ ساڵی رابردوو باس بکەین. کە جۆن لە هەموو شێوازەکاندا معیاری کار کردنی ئەم چەمکە دارشتنەوەی سەروەری دەوڵەت-نەتەوەیە لەو رەنگوو فۆرمەی کە نیزامی عالەمی پێی قەبووڵە، نەک ئەوەی کە گەلان جۆن بیر لە سەروەری دەوڵەت نەتوە دەکەن.

ئەم هەڵویستەی ئەمریکا بەرانبەر بە سووپای پاسداران، گوونجاوترە لەم چوارچێوەیەدا خوێندنەوەی بۆ بکرێت. واتە وەستانی پرۆژەی ئیرانی فەرهەنگییە لە ناوچەکدا، وە دووبارە دارشتنەوەی ناوەرۆکی چەمکی سەروەری دەوڵەت نەتەوە لەو رەنگ و فۆرمەی نیزامی عالەمی.

نوێترین نوسینەکانی سۆران خدری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌