یەکێتی براوەبوو بەرامبەر پارتی و گۆران ...چۆن ...؟
وتار/
07/03/2019
1460 جار بینراوە
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
یەکێتی
براوەبوو بەرامبەر پارتی و گۆران ...چۆن ...؟
سەرکەوت
حەمە ابراھیم
ئەوجارە
یەکێتی بەر قولاپەکەی پارتی نەکەوت ،ھەروەکو ھەموومان دەزانین کێشەی سەرەکی پارتی
و یەکێتی رێکنەکەوتن بوو لە یەکلای کردنەوەی
پارێزگای کەرکوک و پۆستەکانی کورد لەبەغدا ،ھەر ئەوانەش وایکرد کۆبونەوەی ١٨ شوباتی
نێوان یەکێتی و پارتی ئەنجام نەدرێت بۆ ئەمرۆ درێژکرایەوە ،
ھەر
لەدوای رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر ،خیانەتی بەشێک لەسەرکردەکانی یەکێتی ،بنەماڵەی تاڵەبانی پاتی بایکوتی سەرجەم دانیشتنەکانی ئەنجومەنی
پارێزگای کەرکوکی کرد ،پاتی بە رەسمی رایگەیاند ئێمە وەکو پارتی ناچینەوە بۆ کەرکوک
چونگە لەسۆنگەی ئێمە کەرکوک داگیرکراوە لەلایەن گروپە شیعەکان بەتایبەت حەشدی شەعب
،دوای بەدوای ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ،پارتی پەیوەندیەکانی دووبارە ھێورکردەوە
لەگەڵ سەرجەم سەرکردەکانی شیعە مەزھەب بەتایبەت ھادی عامری سەرکردەی حەشدی شەعب و
نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ،بەتایبەت دوای سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا لە ٢٢⁄١١⁄١٠١٨ کە لە
دوای ریفراندۆم یەکەمین سەردانی مەسعود
بارزانی بوو بۆ بەغدا ،کۆبونەوەکانی لەگەڵ عەبدلمەھدی ،مالیکی وسەدر ،دووبارە پارتی
دیموکرات بەسەرکردایەتی بارزانی ھەوڵی بەدەستھێنانی پۆستەکانی بەغدایدا ،پشتیان کردە
کۆی گوتارو مەبدەئی کوردایەتی و سەربەخۆی ،کەوتە کێبرکێیەکی قورس لەگەڵ یەکێتی لەسەر
بەدەست ھێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار ،کەلەکۆتایدا لە قازانجی یەکێتی یەکلای بوویەوە
پارتی بە وەزارەتی دارای کێبرکێیەکەی لەبەرامبەر یەکێتی دۆراند ،لێرەوە دوو خاڵی
ناکۆک و ئاراستەی جیاواز لەنێوان یەکێتی و پارتی دروست بوو ...
* پارتی بۆ لەرووداوەکانی ١٦ ئوکتۆبەر نیگەران بوو ...؟
یەکێتی
دوای ئەوەی بەشێک لەسەرکردەکانی چوونە بەرە گوتاری سەربەخۆی کوردستان کە خودی
مسعود بارزانی رابەرایەتی ئیدعای جیابوونەوە لەعێراقی دەکرد ،دەست لەکارکێشانەوەی
ئازاد جندیانی و تەسلیم بوونی نەجمەدین کەریم پارێزگای کەرکوک ،جەعفەر شێخ مستەفا
بەرپرسی ھێزەکانی ٧٠ میلشیای یەکێتی ،مەلا بەختیار کارگێری مەکتەب سیاسی و سەعدی
احمد پیرەو دەیانی تر پارسەنگی ھێز لەنێوان پارتی و یەکێتی بەرە بەرە گۆرانکاری بەخۆیەوە
دەبینی بەتایبەت لەکەرکوک و ناوچە دابراوەکانی ھەرێم کۆنترۆڵ کردنی بەشێکی زۆر لەداھاتی
نەوت لەلایەن پارتی
ھەربویە بنەماڵەی تاڵەبانی بەتایبەت پاڤێڵ تاڵەبانی و شێخ
لاھۆر بەرپرسی دژەتێرۆری یەکێتی و ئاسۆ ئەڵمانی بەرپرسی مەڵبەنیدی ٢ (ی.ن.ک) ، وەستا
رەسول لەدیارترین سەرکردەکانی نەخشەدانەری خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر بوون ،ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانن لەرێکەوتنێکی ژێربەژێرلەگەڵ
حەشدی شەعب رێک بکەون بەگەرانەوەی ھێزە عێراقیەکان بۆ کەرکوک بەتایبەت گروپە میلیشاکانی
شیعە،بۆ ئەوەی بتوانن ھەژموونی پارتی لەو ناوچانە لەناو بەرن ،بەگوتەی خۆیان قەڵا
سەوزەکەی یەکێتی پارێزراوتربێ لەلایەن
پارتی ..
*پارتی پۆستی سەرۆک کۆماری لە مقابیلی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر دانابوو...
لەدوای
مل ملانەیەکی تووند لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کەخۆی لەخۆیدا ھەوڵەکانی پارتی و بەدەست ھێنانی پۆستەکە سەرجەم سیحری سەربەخۆی
و ناسیۆنالیستی بەتاڵ دەکردەوە چیتر پارتی توانای ئەوەی نەبوو ،شەقامی کوردی بخاتەوە
سەماو ھەڵپەرکێ تا بتوانێ لەو رێگەیەوە دەستکەوتی
حیزبی لە مقابیلی دەستکەوتی قەومی بەھێزتر بکات ،دوای ئەوەئ توانی زۆرینەی کورسیەکانی
پەرلەمان بەدەست بێنێ ،تموعی زیادکرد بۆ پۆستەکانی بەغدا ،ھەرچەندە نەیتوانی پۆستی
سەرۆک کۆمار بەدەست بێنێ ،بەڵام تا ئەو دەقەیەش گۆرەپانی مل ملانێی بەغدای بۆ یەکێتی چۆڵ نەکردووە ...
*قوڵاپی پارتی یەکێتی پێ ناگرێ ..
بەھۆی
بوونی ھێزی چەکدار لەشێوەی میلیشا و دارایەکی
بەھێز لەلایەن یەکێتی ،پارتی نەیتوانی بە پرەنسیپی زۆرینەی دیموکراسی حکومرانی ھەرێم
بکات بەرێکەوتن لەگەڵ گۆران ،سەرەرای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە چارێگە سەدەیەکە
بە شەریکی حکومرانی ھەرێم دەکەن لەگەڵ یەکێتی بەڵام بەداخەوە نەتوانرا مۆدێلی دیموکراسی راستەقینە بچەسپێنرێ
لەسەر دەستی ئەو دوو ھێزە ،بگرە ھەرێمیان
توشی دەیان ماڵوێرانی و نەھامەتی کردەوە ،ھەر لەشەر براکوژی ،خیانەتی نیشتمانی
،برسی کردنی ھاوڵاتیانی ھەرێم دووبارە لەسەر تەوافوقاتی بەرێوەبردنی مۆدێڵی کۆمپانیەگەری
ھەرێم رێکەوتنەوە ،سەرەرای بەدەستھێنانی بەشێکی زۆر لەکورسیەکانی پەرلەمان لەلایەن پارتی دووبارە یەکێتی
توانی ئەوە بسەلمێنێتەوە کە مەلا بەختیار پێناسەی بۆ کردبوو (یەکێتی یەک کورسی پەرلەمانیش
بێنێ ھێز و سوڵتەی بەھەمان شێوەی ئێستا دەبێ )...
*پارتی لەچ قازانجی کرد ...؟
ھەموومان
دەزانین لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دوای ئاگاداری فراکسۆنەکانی کرد بەتایبەت ئەوانەی پێگەی جەماوەریان لە زۆنی سەوز
ھەیە بەتایبەت گۆران ،کۆمەڵ ،بەشداری دانیشتنی پەرلەمان نەکەن بەبێ یەکێتی بەڵام
دوای ئەوەی گۆران بەشداری کرد لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان ،پەیوەندیەکانی یەکێتی و
گۆران بارگرژی تێکەوت ،تا کار گەشتە ئەوەی یەکێتی داوای وەرگرتنەوەی پوستی پارێزگاری
سلێمانی لەگۆران بکاتەوە ،ھەربۆیە پارتی بەوریای سیاستەتی دابەشکردن و پەرتکردنی نەیاراکانی جێبەجێکرد ،بەقازانجی خۆی پرۆسەکە
کۆتای پێ بھێنێ ،ھەڵبەتە لەبەرامبەر بوونی ھەر ناکۆکیەک لەزۆنی سەوز بەسوودی پارتی
کۆتایدێ ...
ئەوەی
جێگەی مەترسیە لای یەکێتی دواخستنی کەیسی بەغدا و کەرکوکە لەلایەن پارتی بەھۆی ئەوەی
ئەو پرۆسەیە کاتی دەوێ بۆ بەئەنجام گەیاندنیان
،مەترسی گەورەتر ئەوە بەربژێرەیە کە یەکێتی بۆ پارێزگای کەرکوک دیاری دەکات ،چونکە
پارتی مەرجێکی قورسی داناوە بۆ یەکێتی ناکرێ و نابێ کەسێک دیاری بکرێ بۆ پارێزگای
کەرکوک کە بە ڤلتەری پارتیدا تێنەپەرێ،لەوحاڵەتە یەکێتی ترسی لەوە ھەیە ھەمان چیرۆکی
نەجمەدین کەریم دوبارە بێتەوە ،
نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
16/06/2020
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
08/04/2020
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
18/10/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
04/10/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
12/09/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
13/08/2019