ئایە تەڤگەری ئازادی ئاپۆچیە؟

وتار/ 27/02/2019 993 جار بینراوە

هاوڕێ كوردی

ئایە تەڤگەری ئازادی ئاپۆچیە؟
هاوڕێ كوردی
سەرەتاا بۆ ڕاپۆرت نووسەکان وامەزانن من تەڤگەری ئازادیم بەلام بۆ مێژوو بە باشم زانی ووتارێکی لەم چەشنە ئامادەبکەم وە ئەم قسەیەی من ڕۆژێك دا دێت لای خەلک سەیر دەبێت.

ڕەوشی سیاسی لە نێو کوردان بەتایبەتیش لە باشووری کوردستان لەهەلومەرجێکی یەکجار سەیردایە،پیلانی دژبەیەکتری و بوختانی سیاسی و چەواشەکاری مێژووێکی قولی هەیە بەرپرسیاری سەرەکی ئەم دۆخەش چاوساغانی داگیرکارانن.

دەخوازام لەسەر پرسێکی وەهادا مەسەلەی ڕەتکردنەوەی خودی ڕێبەر ئاپۆ بهێنمە زمان ئەمە چۆن؟
تایبەت لەگەل بلاوبوونەوەی فکر و فەلسەفەی ئاپۆچی وەبەشداری کردنی خەلکی باشووری کوردستان بۆ نێو ڕێزەکانی ئاپۆچی ئەوا لەباشووری کوردستان بەقەد دوژمن نکۆلی لە ئاپۆ و ئاپۆچیەکان کرا. شەری چەکداری و تیرۆری ئاپۆچیەکان بە دەستی پارتی دیموکرات و شەری چەواشەکاری تاد...
هۆکاری ئەمەش ڕوون و ئاشکرایە کە ئەم فەلسەفەی ژیان کردنە دەبێتە چەکی ئەتۆم بۆ خیانکاران و گەندەلکاران.
هەرجیان لەتوانا داهەبوو ئەنجامیاندا بۆ ڕێگری کردن
لە تەشەنەکردنی ئەم فکرە مۆدێرنێتەیە لە مێژووی سیاسی کوردان.
بەلام ئامادە باشی و دووربینینی ئەم هێزە وای کردووە شکیت بەکۆی ئەو پیلانانە بێنێت کە لەدژی بوونە. ئەم هێرش و پەلاماردانەی هێزە سیاسیەکانی باشووری کوردستان کەلە پەنچەی دەست تێپەر ناکات زیاتر ئەوکاتە دەرکەوت کە ڕێبەر ئاپۆ زیندانی کرا واتە پیلانگیری ۱٥ ی شوبات جێ بەجێکرا بە باوەری من بە شێك لە هێزە سیاسیەکان بەشدار بوونە لەم پیلانگێریە.
ئەوکات لەم سەروبەندەدا، دەیانگووت ئاپۆ لە دیسکۆکانی سووریا دەستگیر کراو کۆیلەکانی خۆیان وا پەروەردە دەکرد.لەلایکی تر دەیانگووت ئاپۆ خۆی میتە ئەو لەخۆشترین جێگا ژیان دەکات جواردەوری هەمووی ئاوە کە مەبەستیان ئیمڕالێە
بەدەیان جیرۆکی سەیر سەیرتر کە زۆر بی ئەخلاقانە کەوتووبوونە گیانی ڕێبەر ئاپۆ.
بەلام دواتر جی بوو گەل زۆرێنەی ئاشنابوو بەڕێبەرەکەی ئاشنابوو بە پیلانگێری ۱٥ ی شوبات لە جێگای ئەم چەواشەکاریانە دروشمی بی سەڕۆك ژیان نابێت بووە وەلامێك بۆ دوژمنان و خیانەتکاران.
هەربۆیە دەسەلاتدارانی باشووری کوردستان بە ناجاری و پیلان ڕێبەر ئاپۆیان قبول کرد وەکو سەرکردەیەکی سیاسی لای خۆیان کەوتنە بانگەشەکردن لە پێناوی بەرژەوەندی خۆیان بەلام لەگەل ئەوەش دا ئەو ڕاستیە دەبینم لە ناو تەواوی پارتە کوردیەکان کەسانێك هەن کە لە ڕاستینەی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتوون بەلام بی دەنگن.
لە قۆناغی نکۆلی کردن لە ئاپۆ و ئاپۆچیەکان ئیتر قۆناغی شانازی کردن دەستی پێکردتاکو ڕۆژی ئەمڕۆمان بەلام شانازیەش دیارە هۆکاری جیە.
لەدوای ئەمانە قۆناغێکی تر دەست پێدەکات ئەویش قۆناغی ڕێگری لەخەباتی سیاسی ئاپۆچیەکان لە گۆرەپانی سیاسی باشووری کوردستان.
زۆرینەی حیزبی سیاسی لە باشوور وە بەشێك لە کەسایەتیە بەناو سەربەخۆکان دەلێن ئاپۆ و پەکەکە لای ئێمە جێگای شانازیە بەلام هەرجی پارتی چارەسەر ئەوکات و تەڤگەری ئازادی ئێستا ولق و پۆپەکانی پەکەکەمان قبول نیە وەك بڵی سیاسەت بۆ ئەوان دروست کراوە یاخود کوردستان مولکی باوکیان بێت کەس بۆی نەبێت قسەبکات و سیاسیەت بکات
ئەمە دڕێژکراوەی پیلانگێریە کە هێزسیاسیەکان زۆر کات بێ ئاگان وە بەشێکی تریان کار بۆ سەرکەوتنی ئەم پیلانەدەکەن.
تەڤگەری ئازادی کە جوولانەوەیکی سیاسی و مەدەنیە کە لەژێر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا خەبات و تێکۆشان دەکات وە ئەمەی بە پراکتیك سەلماندووە بەلام کاتێك تەڤگەر قبول ناکرێت هۆکارەکەی دیارە هێز سیاسیەکان هێشتا لەوە نەگەیشتوون کە پارتی سیاسی دەبێت سەربەخۆ بێت ئەگەر تەڤگەر لەسەر بریاری حیزبەکانی باشوور جولەبکات ئەوە باشە و خۆشەویستە وە ئەوە ڕاستیەش باس دەکەن کە تەڤگەر ئاپۆچیە بەلام کاتێك تەڤگەر بە ئیرادەی سیاسی خۆی خەبات و تێکۆشان بکات ئەوە ڕێگری لێ دەکرێت و ئاپۆی نیە.
لەلایکی تریش هەبوونی جەماوەریکی هۆشیار لەدەوری تەڤگەری ئازادی دیسانەوە بۆتە مەترسی بۆسەر بەرژەوەندیەکانی ئەم حیزبانە جونکە ئەوان باش دەزانن پەروەردەکراوانی ئاپۆی چۆنن.

ڕەنگە لەی زۆربەتان شتێکی نوێ نەبێت و لایکی زۆرێکی تریش جێگای گالتەکردن بێت کە تورکیا بە نهینی زۆرترین دژایەتی تەڤگەر دەکات ئەمەش لەڕێگای حیزبەکانی باشوورەوە کە ڕەنگە ڕۆژێك بتوانم ئەو راستیانەش باس بکەم.
تەڤگەری ئازادی یەکیکە لەو هێزانەی کە زۆر ترین و بەردەوام چالاکی هەبووە لە دژی داگیرکاران هەلویستی ئەم هێزە زۆر ڕوون و ئاشکرابووە بە بەراورد بە تەواوی هێزەکانی تری باشوور سەبارەت بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.

لەسەر ئەو ئەساسە ماوەیك دەبێت بە پیلانی کورد کوژانە کەوتوونەتە گیانی ووڵاتپاڕێزان کە دەخوازن تەڤگەر و ڕێبەر ئاپۆ لەیەکتر جیابکەنەوە.
لەسەر ڕۆشنایی ئەم فکرەیە تەڤگەر و ڕەژاک سەدان کێشەی خێزانیان چارەسەرکردووە بە بی هەبوونی شەلتەر هاوژینی ئازادیان پێش خستووە کە ژن وەك کۆیلە و ئامراز سەیر نەکرێت وە ژن بە مولکی پیاو مامەلەی لەگەل نەکرێت بۆ پیاویش بەهەمان ڕەنگ.
ئەم هێزە لەهەولدانی چارەسەری قەیرانەکان دایە ئەم سیستەمە توانستی چارەسەرکردنی ئەوقەیرانە و کێشانەی کەهەنوکە بوونیان هەیە ناتوانرێت چارەسەر بێت ئەوانەشی بەدوای چارەسەری دان خۆشیان لەبنەڕەتدا سەرچاوەی بنچینەی هەموو قەیرانەکانن بۆیە تەڤگەر پێشنیاری پەروەردەکردنی تاکەکان دەکات پەروەردە بە کلیلی چارەسەر دەبینێت ئەمەش دەرخەری ڕاستینەی ڕێبەر ئاپۆیە کە بەهۆی پەروەردەوە ژیانەوەی کوردی مسۆگەر کرد لە باکور بەتایبەتی ولە کوردستان بەگشتی.

نوێترین نوسینەکانی هاوڕێ كوردی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌