تەوافوقی سیاسی یان سوڵحی عەشائیری ...

وتار/ 23/02/2019 662 جار بینراوە

سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

تەوافوقی سیاسی یان سوڵحی عەشائیری ...
سەرکەوت حەمە ابراھیم
وەکو ھەموومان دەزانین لەدوای نەمانی  رژێمی بەعسی ئیشتیراکی لەعێراق ،عێراقی نوێ لەسەر بنەمای تەوافوقی سیاسی بنیادنرا بۆئەوەی مافی تەواوی نەتەوە جیاوازەکان و مەزھەبەکان پارێزراوبێ ،ئەمە بوو بە یەکێک لەبرگەکانی دەستووری عێراق تائێستاش بەردەوامی ھەیە ،ھەڵبەتە بیرمان بۆ ئەوە دەچێ عێراقی نوێ لەزۆر رووریەوە گەرۆیەوە دواوە تەنیا عێراق نوێ وەکو مانشێتێکی بێ وتار یان  ھەواڵ مایەوە ...

لێرەدا من دەمەوێ بێمە سەر باسی ھەرێمی کوردستان ،بەھەمان شێوەی عێراق لەدوای ئاشتەوای نێوان پاتی و یەکێتی ،واژۆکردنی رێکەوتنی ستراتیجی نێوانیان ،دابەشکردنی کۆی پۆستە ئیداریەکان لەسەر بنەمای تەوافوقی سیاسی  ،کە بە حکومرانی پەنجا بەپەنجاش ناو دەبرێ ،لە سەرەوە ھەتا خوارەوە بەو سلسلەیە ئەچۆخوارەوە خۆ ئەگەر پارتی وەزیرێکی ھەبوایە یەکێتی لەھەمان وەزارەت نائیب وەزیری بەردەکەوت،بەپێچەوانەشەوە ...

من لێرەدا نامەوێت باسی ھیچ کام لەو تەوافق و ھاوپەیمانەتی ھیچ  لایەنێک بکەم لەگەڵ لایەنی بەرامبەر ،تەنیا ئەوەی گرینگە ئەوەیە ھەمیشە تەوافقی سیاسی سیحری  پرەنسیپی حکومرانی دیموکراتی بەتاڵکردۆتەوە ،بووە بەرێگرێک لەبەردەم خواستی گەل بۆ حکومرانی،زۆرجار لەبێزراوترین سیاسی پۆستی وڵاتی وەرگرتووە بەبێ ئەوەی میلەت خواستی ئەوەی ھەبووبێ کە ئەو سەرکردایەتیان بکات ،لەمێژوو حکومرانی کوردستان و تەجروبەی پەرلەمانی لەھەرێم جگە لە کۆتا دانشتنی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی د.یوسف محمد تەواوی دانیشتنەکان لەرێگەی تەوافقی سیاسی پێشوەخ پرۆسەی دەنگدان و گفتوگۆکان بەکۆتا ھێنراوە ،ئەندام پەرلەمانیش وەکو رۆبۆتی حیزب لەناو پەرلەمان قورمیشکراوە ،

ئەوانە بوون بەھۆکاری شکستی گەورەو ماڵوێرانی ھاوڵاتیان ،ناکرێ و نابێ تۆ لە حکومەتدابی و ھاوپەیمانی حیزبی دەسەڵاتدار بیت ،خۆت بەری بکەیت لە گەندەڵی و دزینی داھاتی میلەت و چەوسانەوەی فەرمانبەران و ھاوڵاتیان بەگشتی لەلایەن حکومەتەوە ،ھەربۆیە لەمێژووی حکومرانی کوردی ھیچ کات ناتوانین باشی و خراپی یەکێتی وپارتی بەراوردبکرێ ئەکید لەھەموو خەسڵەت و سیفاتێکدا لەیەک دەچن بەئەندازەی ھەموو پێوەرەکان بەرپرسن لەو فەوزایەی ئێستا لەکوردستان دەگوزەرێت ،ئەوان بۆیان گرینگ نەبووە خاک و نەوت  لەدژی  یەکتر تاڵان فرۆش بکەن ،سیستەمی خێڵ گەرای لەبەرامبەر یەکتری پەیرەو بکەن ،  دوای ٢٧ ساڵ لە حکومرانی خۆماڵی مودیلی دیل بەدیل زیندووبکەنەوە ....ھیدی

دەکرێ لەبەژداری نەکردنی یەکێتی لە حکومەتی داھاتوو رێز لە پرەنسیپی زورینە بگرێ ھەرچەندە ئێمە ئەوە دەزانین ئەو زۆرینەی ئێستای پەرلەمان بەرھەمی دزینی  دەنگی ھاوڵاتی و خەشکردنبوو لەپروسەی ھەڵبژاردن ،بەھەرحاڵ ،بەڵام ئەوەی جێگەی ترس و نیگەرانیە ھیچ کات یەکێتی و پارتی قبوڵی ئەوەیان پێنەکراوە لە حکومەت بەشداری پێنەکرێن ،بەھۆی ئەوەی ھەردوو حیزب خاوەنی ھێزی چەکداری میلیشائین ،ناکرێ یەکێتی بەبێ دەنگی دابنیشێ تاکۆتای ،لەنەبوومی ھیچ کارتێکی بەھێز دەتوانێت ١٦ ئۆکتۆبەرێکی تر بخوڵقێنێ ،بۆئەوەی قەڵەم رەوی خۆی بەھێزترو بەھێزتر بکات لەبەرامبەر پارتی دیموکرات ،

ھەربۆیە لەکوتایدا پرۆسەی دیموکراسی و زۆرینە لە حکومرانی و بەرێوەبردنی وڵات، بە درێژەدان بە سیستەمی دوو ئیدارەی تەواو دەبێ ،ھەروەکو چۆن کۆی  مێژوھ قۆناخەکانی حکومرانی ھەرێم لەسەر ئەو رێچکەیە رۆشتووە...

نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌