وەیس بارزانی پێش مەسرور بارزانی کەوتەوە ...

وتار/ 16/02/2019 3103 جار بینراوە

سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

وەیس بارزانی پێش مەسرور بارزانی کەوتەوە ...
سەرکەوت حمد ابراھیم
لەدوای ئەوەی کەیسی رۆژنامەنووس  و چالاکوانانی دەستگیرکراوی بادینان رادەستی وەیس مسعود بارزانی کرا ،لەو رێگەیەوە دوا بریار و چارەنوسیان کەوتە دەست وەیس مسعود بارزانی ، بەفیعلی دەستی بەکارەکانی کرد  وەکو سێیەم کەس لەبنەماڵەی بارزانی لەپۆستی دەزگای  ھەواڵگری (پاراستن )لەدوای مسعود بارزانی باوک و مسروری بارزانی برا گەورەکەی ..

ھەرچەندە لەماوەکانی رابردوو ھەر لەدوای پرۆسەی ھەڵبژاردن پارتی دیموکراتی کوردستان مەسرور بارزانی کورە گەورەی مسعود بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت کاندید کردوە ،ھەر لەھەمان کاتدا باس و خواسی ئەوە دروست بوو ،ئاخۆ پۆستی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان رادەستی کێ دەکرێ  بەھۆی ھەستیاری و گرینگی پۆستەکە دەنگۆی ئەوە دروست بوو ،کە وەیس مسعود بارزانی یەکلای کراوەتەوە بۆ ئەم پۆستە سیادیەی ھەرێم ،لەکاتێکدا بەھۆی رێک نەکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر میکانزو شێوازی حکومرانی ھەرێم پرۆسەکە ئەمرۆ سبەێ تا ئێستاکە پێکراوە ،ئەمەش دوای ئەوەی پارتی زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمانی بەدست ھێنا ،لەولاشەوە یەکێتی ھەرەشەی ئەوەی کرد  ناکرێ و نابێ حکومەتێک بەبێ یەکێتی لەناوچەکە دروست بکرێ ،خۆ لە روودانی ئەوە کردەیە سنووری حکومرانی پارتی ئەوپەرەکەی لە دێگەڵە تێپەرناکات ،یەکێتی خاوەنی ھێزی و چەکدارە وەکو پارتی دەکرێ بەشەراکەتی نێوانیان حکومرانی ھەرێم بکەن ...

ھەرچەندە یەکێتی و پارتی رێکەوتنێکی نوێیان لەنێوان خۆیان ئیمزاکردوە کە  ١٨⁄٢⁄٢٠١٩ یەکەم رۆژی دانشتنی پەرلەمان و ئەنجومەی پارێزگای کەروکوک بێ بەڵام ئەمەش چەند برگەیەکی تێدایە دەکرێ پرۆسەکە ھێواش بکەنەوە بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی وەزێران ،ھەرچەندە پارتی و بنەماڵەی بارزانی ھەموو ھەوڵێکی خۆیان بۆ ئەوە دەدەن پرسی حکومرانی مەسرور بارزانی بکەن بە واقیع لە ھەرێم ،بەڵام تا ئەو کاتەی ئێمەی تێداین ئەم دانوسانانە ئەنجامێکی وەھایان لێ شین نەبووە بۆ بنیادنانی حکومەتی ھەرێم

ھەربۆیە وەیس مسعود بارزانی بەگرتنە دەستی کەیسی رۆژنامەنووس و چالاکوانانی دەستگیراوی بادینان لەلایەن پاتی ،پێش مەسروربارزانی براگەورەی کەوتەوە ،ئەمەش دوای ئەوەی کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان لە غیابی دەسەڵاتی دەدوەر و سەروەر بوونی یاسا ،ئیفلیج کردنی دادگاکان و دادوەر لەلایەن حیزبی دەسەڵات دارەوە ،کەسێکی بنەماڵەی بارزانی بریار لەسەر چارەنوسی دەستگیراوان دەکرێ ،وەیس بەو کارە وەکو کەسی سێیەمی پاراستنی پارتی خۆی ناساند ،لەکاتێکدا لە مێژووی دامەزراندنی پاراستنەوە مسعود بارازنی ،مسرور بارزانی بەرپرسیارەتیان بینیوە ،ھەمیشە ئەو دوو کەسە کۆتا خاڵی ھەزاران حیکایەتی مێش بوونە ،چارەنوسی میلەتێک لەدەستی خۆیاندابوو ،ھەر ئەوانەش بریاردەرو سەپێنەری زۆرێک قەیران و نەھامەتی کورد بوونە لە قۆناغەکانی  دۆزی کورد ،

دوابەدوای ئەوە وەیس بوو بە سێیەم بەرپرسی دەزگای ھەوڵگری پاراستنی پارتی ،خۆ لەبەدەستھێنانی ئەو پۆستە حیزبی و بنەماڵەیە راستەوخۆ وەکو راوێژکاری ئەنجومانی ئاسایشئ ھەرێمی کوردستان دەست بەکار دەبێ ئەو پۆستەش بۆ ئەو یەکلای دەکرێتەوە ،ھەربۆیە وەیس دەستبەکار بوو ،پیش ئەوەی مەسرور بارزانی وەکو سەرۆکی حکومەت دەست بەکاربێ .....

نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌