"خۆشەویستیەکەی 14-2 بۆ لە پێناو خوادابوون"
وتار/
14/02/2019
989 جار بینراوە
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
"خۆشەویستیەکەی
14-2 بۆ لە پێناو خوادابوون"
ديارى حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی
خۆشەویستی بە دەست مرۆڤ نیە و لە ویستی مرۆڤ بەدەرە بڵام دەتوانرێت به ویستی مرۆڤەکان ڕووی او خۆشەویستیە بۆ خۆشەویستێکی تر وەربچەرخێنرێت
و دەتوانرێت ڕووی خۆشەویستەکە لە خۆش ویستراوی مەجازیەوە بۆ مەجازی ڕاستەقینە ئاراستە بکڕێت.
ناڵێیم خۆشەوییستی بڤەیە و دەستی بۆ مەبە و دەرگای دڵتی لێ داخەو و پشتی تێکە بەڵکوو اڵێیم با خۆشەویستیەکەت لە رێ وپێناوی خوادابوون بێت .
گەر بێتـو مرۆڤ بێ اگایانە حەز و خۆشەویتستی راستەوخۆ بۆ نیعمەتی بونی رەگەزی بەرامبەری
ئاراستە بکات تەنها تامی لەزەتە جەسەدی و
رۆحی و مادیەکانی بنۆشێت و بچێژێت ئەوا او خۆشەۆیستیەی هی دەرونی بەدکاریەتی و نەفس پەروەریە ، لە ئەنجامیشدا او لەزەتانە لەناو
دەچن و ئازار بەجێ دەهێڵن.
خۆشەویستی لای بێ ئاگایان و اهلی دوونیا کەتەنها بۆ دابین کردنی ئارەزووکانی دەرونیانە چەندەها ئەنجامی بەسوێ و
ئازار و بەڵا و دەردی سەری هەیە لەگەڵ ئەوەی کەیف و شادی و حەوانەوەیەکی کەمی دەبێ ، بۆ نمونە خۆشەۆیستیەکەیان بەهۆی جوداوی ولێکدابرانەوە دەبێت بەکسپەی دەرون و؟لەزەتەکەیشیان بەهۆی نەمانیەوە دەبێ بە شەرابێکی ژەهراوی و لە دواڕۆژیشدا هیچ سوودێکی نابێ چونکە خۆشەۆیستیەکەیان
ڵە پێناو خودا نەبووە و خۆ گەر خوانەخواستە خۆشەویستەکەشیان بەرەو ئاقارێکی خراپی بردوبێتن و کردوبێتینە کاری حەرامەوە ئەوا لە دواڕۆژدا ئازار و ئەشکەنجەی سەختی بەدوادا دێت .
بڵام گەر او حەز و خۆشەویستیە روویان لەو لایەنە بێت کە بەخششی پەروەردگارە و میهرەبانی و بەرهەمی چاکەکاریی خوداوەندە ئیتر بەحەتمی
و بەدڵنیایەوە تام و لەزەتێکی کۆتای دەچێژێت وهەرگیز ئازاری بەدوادا نایەت . وەک خۆشەویستی خێزانــت کە هاوسەری ژیانتە با لەسەر
او بناغەیە بێت کە دیاریەکی هاودەم و نەرمونیانی میهرەبانی خوای گەورەیە نەکەی او خۆشەویستیەت ببەستیتەوە بە جوانی یە
رواڵەتی یە کەیەوە کە بەزووی تەواو دەبێت
و نامێنێت بەڵکو بیبەستە بە جوانیەی کە هەرگیز ناروات و و ڕۆژ بە دوای ڕۆژ لە زیادبوندایە ئەویش جوانی ڕەوشت
و هەڵسوکەوتی پاک و بێ گەردیەتی کەلە ناخی نەرمونیانی ئافرەتدا رەگی داکوتاوە.
بەڕزترین و شیرینترین
جوانی ئافرەت لە سۆز و شەفەقەتە نورانی و بێ گەردەکەی دایە خۆ ام جوانی و شەفەقەت
و ڕەوشتەش هەمیشەیە و تا کۆتای تەمەن هەر
لە زیاد بوندایە و تەنها بەم جۆرە خۆشەویستیەش
مافی ام بەدیهێنراوە لاواز و نەرم نونیانە
دەپاڕێزڕێن . دەنا لە کاتێکدا کە جوانی و
ڕواڵەتی نامێنێت و لە هەموو وەختێک
پتر پێویستی بەمافەکانی دەبێت هەموو مافەکانی دەخورێن و پێ شەلدەکرێن گەر بناخەی خۆشەویستیەکە لەسەر
بناغەی جوانی ڕوالەت و ڕوخسار و قەد
و باڵا بێت .
گەر خۆشەویستی گەر بەو شیێوەیە بێت باسم کرد بەرەو
رووۆکاری ڕاستی خۆی ئاراستە بکرێ واتە اگەر لەبەرخوابوون و لە پێناوی
خودا بن ئەوا لەزەتێکی راستەقینەی بێ ئازار و بەیەک شادبونێکیبێ کۆتای بەرهەم دێنێت و ڕێز و خۆشەیتستی نێوانی هاوسەران لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنییان زیاد دەبێ و ئیتر
بە ئیزن و فرمانی خوای گەورە بۆ خۆیان ژیانێکی
خۆش و شاد و بەختەوەر بەسەر دەبەن .
نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
18/08/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
11/04/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
21/03/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
01/01/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
16/12/2019
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
24/11/2019