ئامادەیی و نا ئامادەیی کورد

وتار/ 08/02/2019 613 جار بینراوە

سالار مەحمود

ئامادەیی و نا ئامادەیی کورد
سالار مەحمود
لەماوەی دوو چالاکی فیکریی و رۆشنبیریی کەلەبەغداو لەم هەفتەیەدا ئەنجامدران هەوڵدەدەم کورتە سەرنجێک لەسەر ئامادەیی و نائامادەیی کورد لە بەغداو دەرفەتەکانی بەردەم چۆنێتی ئامادەبوون بخەمە روو.
دیداری رافیدەین بۆ دیالۆگ  لەماوەی سێ رۆژدا زۆربەی سیاسیەکانی عیراق و بیانیەکانی لەخۆ گرت. دەرفەتی بەیەکگەیشتی لایەنە کۆک و ناکۆکەکان بوو.
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری رایگەیاند (٦۷) دادوەریان تیرۆر کراوە بەشێکی زۆریان لەسەر دژایەتی گەندەڵی بووە.
سەرۆک کۆمارە کوردەکە د بەرهەم ساڵح بە وتاری دەستپێک و پانێڵ بەشداری کرد. لە کوردستانەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک حکومەت و وەزیری ناوخۆش بەشداریان کرد. سەرۆک مەعسومیش بەشداری پەناڵێکی کرد کە لەبەرنامەکەدا سەرۆکی حکومەتی پێشوو سەرۆک پەرلەمانی پێشوو لەهەمان پانێڵدا بوون ( عەبادی و سلیم جبوری)بە شداریان نەکرد!!
جموجوڵێکی سیاسی و دیبلۆماسی پڕ تەوژم رووی لە عیراق کردوە بەتایبەتی دوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا.
بەتەبایی راستەقینەی ستراتیژییی، کورد دەتوانێ لەبەغدا دەستکەوتە دەستوریە دواخراوەکان بەدەستبێنێ، هێشتا دەرفەت لەبەردەستە لایەنەکانی تر خەریکی خۆخۆرین گەر کورد ئەم درمە بەری بدا دەرفەتی گەورە لەپێشە.
پێکهاتن لە هەرێم هێز دەداتە گروپە گەورەکەی کوردستان لەبەغدا. سود وەرگرتن لە پێگەی سەرۆکی وڵات بۆ هەمووان گرنگە. بە تایبەتیش شەپۆلی
سەردانی مەلیک و سەرۆکی وڵاتان بۆ کۆشکی کۆماریی و رێکەوتنی نوێ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان گرنگە دیبلۆماسیەتی کوردی لەبەرچاوی بگرێت.
چالاکی دووەم کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەبەغدا بوو. بە دەیان هەزار کتێب نمایش کرا تەنیا یەک کتێبی کوردی تێدا بەدینەکرا!!؟؟؟
سەرۆک کۆمارە کوردەکە وتەی دەستپێکی مەراسیم و پێشانگاکەشی کردەوە. زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداربوون ئەی زمانی کوردی ئەی کتێبی نوسەران و ئەدیبانی کورد؟ نیگەرانی دایگرتم گلەییم هەبوو لە خۆمان ئەو هەموو قەڵەم و بەرهەمانە بەختیار عەلی و مەریوان قانیع و سەدان نوسەرو لێکۆڵینەوەی تر بۆ لەسوچە گۆشەگیرەکەدا بن لە کوردستان.
قسەم لەگەڵ وەزیری رۆشنبیری کوردستان و وەزارەتی رۆشنبیری عیراقیش کرد وڵامی موقنیعم وەرنەگرت..
ئەمە گرفتەو گرفتی زۆرتریش هەیە. بە پێکەوەبوون و بەخۆداچونەوە، دەتوانرێ کاری گرنگ و قەرەبووی نوقسانیەکانی رابردووو بکرێتەوە.
هەوڵدەدەم جارجارە لە سۆنگەی ئاگابوون لە دۆخی عیراق بەنوسین لەسەر دۆخەکە بیرو ڕاو سەرنجی خۆم بخەمە روو بەمەبەستی لێکگەیشتن و هەوڵدان بۆ پڕ کردنەوەی کەلێنەکان.

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌