بزانه‌ ئێمه‌ی كورد چ جۆره‌ میلله‌تێكین

وتار/ 12/01/2019 910 جار بینراوە

د.ھەڤین که‌مال

بزانه‌ ئێمه‌ی كورد چ جۆره‌ میلله‌تێكین
د. ھڤین کمال شاە محمد
--ئێمە ئەو گەلەین کە لە دانیشتنەکانمان و گفتوگۆکانمان دا ، لە نوسین و پۆستەکانماندا ، لە ھۆنراوەو ڕۆمانەکانماندا ......جنێو و قسە نامێنێت نەیڵێین بە ھەموو سیاسیەکان و پەرلەمانتاران و دەوڵەت و سیستەم ......ھەر ئەوەندەی بانگەشەی ھەڵبژاردنیش دەستی پێکرد ھەموومان ئەڕژێنە سەر شەقام و سێ پێی ھەڵدەپەڕین و پێش ھەموو کەس ڕادەکەین دەنگیان دەدەینێ ، وپەنجەمان مۆر دەکەین ....لەفیس بوکیش دایئەنێن ...!!!
****
--ئێمە ئەو گەلەین کە بەم ڕۆژگارە جنێو بە پارێزگاو کارگوزاری پارێزگاکان دەدەین کە گوایە پاشەڕۆی سەر شەقامەکان پاک ناکەنەوە و پاکو خاوێنی گۆڕەپانەکانمان ڕاناگرن ....بەڵام خۆمان لەسەیارەکانمانەوە و لە دەرگای ماڵەکانمانەوە پاشەڕۆ ھەڵدەدەین ، لەگۆڕەپانەکانماندا میزو پیسایی دەکەین ...گوڵی باخچەکان ھەلدەوەرێنین و دارەکانمان دەسوتێنین ....بێئەوەی بیرێک لە ژینگە بکەینەوە ...
***
--ئێمە ئەو گەلەین کە نەفرەت لە گرانی کەل وپەل وشت ومەک و خواردن دەکەین ..ھەموو جارێک پێشبڕکێ دەکەین لە کرینیان و ھەڵ گرتنیان و پاشەکەوت کردنیان ..لەگەڵ ئەوەشدا یەکەم گەلین کەلەھەموو گەلەکانی تر زیاتر خواردن فڕێ ئەدەینە تەنەکەی زبڵەکانمانەوە ..ئێمەین ئەو گەلەی کە ڕەقەمی گینسمان شکاندووە لە بەفیڕۆدانی خۆراک دا ...بەڵام باڵندە و ئاژەڵە کێویەکانمان لەبرساندا مردار دەبنەوە ...
*****
ئێمەین ئەو گەلەین کە بەڕۆژ خەووتوین و بەشەو بێدارین ... گەنجەکانمان لە چایخانەکان و ڕێستورانتەکان دا نێرگەلە دەکێشین و خۆیان مەست دەکەن ھەتا بەرەبەیان ... ژنەکانمان باسی خەڵک و مۆدیل و ستایل دەکەن ...پیاوەکانمان باسی سیاسەت و پارەو ئۆتۆمبیل دەکەن ...ھەمووشمان ڕەخنە دەگرین و دەڵێین :..(بۆ ئێمەش وەکو ئەوروپا و ئەمریکا و یابان نین )..
*****
ئێمەین ئەو گەلەین مناڵەکانمان فێری توندو تیژی و قیژەقیژ و درۆ دەکەین بە ھەڵسوکەوتمان لەبەردەمیاندا ...لەبری فێری ھونەر و وێنەکێشان و موسیک ژەنینیان بکەین ....ئێمەین ئەو گەلەین لەمناڵیەوە بە مناڵەکانمان دەڵێن ئەبێت ببن بە پزیشک و ئەندازیار و مامۆستای زانکۆ و بازرگان ..کەچی خۆشمان ھەمیشە جنێو و قسە بەو چینانە دەڵێن ..!!! ئێمەین ئەو گەلەی کە نازانین ھەموو پیشەیەک پیرۆزیی خۆی ھەیە ، نازانین ژیان بێ کارگوزار و گوڵ فرۆش و شاعیر و کرێکار مەحاڵە بڕوات بەڕێوە ....
*****
ئێمەین ئەو گەلەی کە ڕووداوێک ڕوودەدات لەجیاتی ڕاکەین بە ھانایەوە ودەستی یارمەتی درێژ کەین ..دەستمان ئەبەین بۆ گیرفانمان و مۆبایلەکانمان دەرئەھێنین و وێنەی دەگرین و پۆستی دەکەین ..یاخود سناپی دەکەین ..تا زۆرترین لایک و کۆمێنت و ریئەکشن بە دەست بێنین ...بێ گوێدانە قوربانیەکانی ڕووداوەکەو کاریگەری لەسەری ....
*****
ئێمەین ئەو گەلەی ھەموو شتێکمان سپۆنسەرە ، بێژەرەکانمان و ڕاگەیاندنمان سپۆنسەری بۆتیکی جل وبەرگەکان و مکیاژەکانن ، میدیاکانمان و بەرنامە تەلەفیزێۆنەکانمان سپۆنسەری برنج و چا و زەیتی گوڵەبەڕۆژەن ... بەرنامە تەندروستیەکانمان سپۆنسەری کۆمپانیای دەرمانەکانن ...ئێمەین ئەو گەلەی ھەموومان سپۆنسەرین بە دەستی بازرگانەکانەوە ...چۆن ئەمانفرۆشن و ئەمان کڕن ....
*****
ئێمەین ئەو گەلەی کە ڕۆژێک ھان دەدەین بۆ ژن کوشتن ، بۆ بێحورمەتی و گاڵتەجاری بە ئافرەت ، بۆ لەکەدار کردنی ئەوەی بەرامبەر ...ڕۆژی دوایی دەست دەکەین بە شیوەن کردن بۆ ئەو ژنەی کە سوتاوە ، بۆ ئەو ژنەی کە کوژراوە ...ئێمەین ئەو گەلەین ئێسکی یەکتری ئەشکێنین ، خوینی یەکدی ئەخۆینەوە ...دوایش پرسە دائەنێن بۆ یەکتر ...
***"
ئێمەین ئەو گەلەی ئەمان ناسیتەوە لە گشت شوێنێک بە دەنگە بەرزەکەمان ، بە ھاوار کردنمان ، بە بۆڵە بۆڵمان ، بە توندو تیژیمان ..بە لادانمان لە یاساکان لەوڵاتەکەی خۆماندا ...ھەر ئەوەنەی گەشتینە ووڵاتێکی تر ..ھەموو یاساکان پەیڕەو دەکەین و دەڵێین ئێمە ھیچ یاسایەکمان نیە ....خەڵکەکانمان ڕۆشنبیر نین ..!!!!
****
ئێمەین ئەو گەلەین بێ ناوەڕۆک ، بێ فەرھەنگ ، بێ بەرنامە ، بێ ڕابردوو ، بێ داھاتوو ...ئێمەین ھیچ لەخۆماندا ناگۆڕین و ئەمانەوێت ھەموو شتێکیش بە دڵی ئێمە بێت ...ئێمەین مردووی بەشی زیندوو خۆرین ....ئێمەین ئەو گەلەین کە شەرم ناکەین .....!!!
وە سەلام .....

# ان الله لا يغير مابقوم حتى يغيروا ما باءنفسهم ..

نوێترین نوسینەکانی د.ھەڤین که‌مال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌