ڕێنمایی و ئامۆژگاری بۆ خوێندکاران لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان

وتار/ 08/01/2019 1919 جار بینراوە

د.ھەڤین که‌مال

ڕێنمایی و ئامۆژگاری بۆ خوێندکاران لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان
*د.ھەڤین که‌مال
 ھاوڕێیان و خۆشەویستان ھەرچەندە ئەم بابەتە پسپۆڕی من نیە،بەڵام بە گرنگم زانی لەم وەرزی تاقیکردنەوەیەی خوێندکاراندا بەرچاوڕوونی بدەم ، بە ھیوای سەرکەوتنی ھەموو کچ و کوڕە خوێندکارەکانمان ..
ڕێنماییی و ئامۆژگاریی بۆ خوێندکاران لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا :
لەبەر ئەوەی کاتی تاقیکردنەوەکان یەکێکە لەو کاتانەی پڕە لە ستریس و بارگرژی دەروونی بۆ قوتابی ، لەزۆربەی کاتدا خوێندکار لەوانەیە توشی کەم خەوی ، کەم خۆراکی ودوودڵی و خەمۆکی ببێت ، ھەندێ جار سەر ئێشەو ئازاری گەدە و دڵ تێکەڵ ھاتنی لەگەڵ دا ئەبێت ..بۆیە پێویستە چەند خاڵێک ڕەچاو بکرێت لەکاتی خوێندن دا :
١- پشووی تەواو وەرگرە ئینجا دەست بکە بە خوێندن ، چونکە خوێندن بە ھیلاکی ھەم خێرایی تێگەشتن کەم ئەکاتەوە و ھەم زوو لەبیر دەچێتەوە ..
٢- باشترە خوێندن لەژوورێکی بێدەنگ و ئارام دوور لە ژاوەژاو بێت ..چونکە قەرەباڵغی تەرکیز کەم دەکات ، و ناچار دەبیت بابەتەکە چەند جارێک بخوێنیتەوە ...
٣- بەشێوەیەکی ڕێک و تەندروست دانیشە لەسەر ئەو کورسییەی لەسەری ئەخوێنیت ، وەسەیری پەرتووکەکەی بەردەمت کە ، کەڕستەیەک دەخوێنیتەوە ھەموو جارێک مەگەڕێرەوە سەری تەنیا لە حاڵەتێکدا نەبێت کە دوودڵ بووی لەوەی خوێندوتەوە ..
٤- بە بێدەنگی بخوێنەوە بۆ زیادکردنی تەرکیزت ئەتوانیت قەڵەم و کاغەز بەکار بێنیت و سەرنجەکانت بنوسیت ..باشترە بە دەنگەوە نەخوێنیت چونکە زیاتر ھیلاکت دەکات و دەوروبەریشت وەڕس دەکات ..
٥- ئەگەر ھەستت بە بێزاری کرد ، بچۆرە سەر بابەتێکی تر یاخود کتێبیکی تر ..یاخود شوێنەکەت بگۆڕە ، یاخود پشویەک بە ئینجا دەست پێبکەرەوە بە خوێندن دوای ماوەیەک ..
٦- ھەموو ڕۆژێک بابەتەکان بخوێنەرە ئەگەر تاقیکردنەوەت ھەبێت یان نا ، چونکێ ڕات دەھێنیت لەسەر خوێندن و بیرچوونەوە کەم دەکاتە....
٧- خەو و پشووت ڕێکخە و بەلایەنی کەمەوە دەبێت ڕۆژی ٦-٨ سەعات بخەویت ،کە کاتی خەوتن دێت دەست ھەڵگرە لە خوێندن و بڕۆ بخەوە چونکە خوێندن بە ھیلاکی زەرەری زیاترە لە قازانج...
٨ - دەست مەکە بە خوێندنەوەی بابەتەکان جارێکی تر ڕێک پێش تاقیکردنەوە ، چونکێ گومان و دوودڵیت بۆ دروست ئەکات سەبارەت بە بابەتەکان ...
٩- کردنی وەرزش یاخود مۆسیقا ژەنین یان گوێ گرتن لە موسیک لەکاتی پشوو وەرگرتن دا شتێکی باشو ئارام بەخشە ...
١٠- خۆت دووربگرە لە خواردنەوە گازییەکان یاخود ئەو خوادنەوانەی کافایین یان تێدایە وەکو چا و قاوە چونکە ئەمانە یارمەتیدەر نین بۆ زیاتر تەرکیز کردن بەڵکو قەلەقی دروست دەکەن باشترە شەربەتی فرێش و ئاو ی میوەکان بخورێتەوە ...
١١- دوور کەوە لە خواردنی فاست فود( ھەمبەرگر ، گەس ، پیتزا ) ، گۆشتی دروستکراو وەکو گۆشتی قوتو ، باستورمە یاخود ئەو خواردنانەی ڕێژەی چەوریان زۆرە وەکو ڕۆنی ئاژەڵ ، گۆشتی سوور ، پێستی مریشک ، چیپس ، برنجی سپی ، ئەو خواردنانەی لە ئاردی سفر دروست ئەکرێن ...
١٢- ئەو خواردنانە بخۆ کە ماددەی ئۆمێگا سێ دەوڵەمەندن وەکو ماسی ، گوێز ، بادەم ، فستق ،
جگە لەوە شیرەمەنیەکان ، ھێلکە ، زەیتی زەیتوون ، مزرەمەنیەکان ، برۆکلی و سپێناخ و چەوەندەری سوور ، سێو و تووتڕک ، پیاز وسیر ، ئەڤۆگادۆ .....ھتد .
١٣- مەڕۆ بۆ تاقیکردنەوە بە برسێتی ، زۆر گرنگە نانی بەیانیت خواردبێت چونکە کەمی خۆراک کاریگەری ھەیە لەسەر بیرچوونەوەو تێگەشتنی بابەتەکان ...
١٤- چونت بۆ زانکۆ یان قوتابخانە با ڕێکخراو بێت ، نە زوو بڕۆ بۆ ئەوەی لە چاوەڕوانیدا بێزار نەبیت ، نە دڕەنگ بۆ ئەوەی پەلەپەل و ترست بۆ دروست نەبێت لەگەشتن بە تاقیکردنەوەکان ....
١٥- خۆت لە ترس و دوودڵی بپارێزە ، بە شێوەیەکی ئارام دەست بکە بە خوێندنەوەی پرسیارەکان ، چونکە ترس ودڵە ڕاوکێ شپرزەت دەکەن و لەوانەیە بکەویتە ھەڵەوە لە وەڵامدانەوەدا ...
١٦ - ھەمیشە لەکاتی وەڵام دانەوەدا بە پرسیارە ئاسانەکان دەست پێبکە دوای بچۆرە سەر قورسەکان ...
١٧- کاتی گونجاو بدە بە ھەر پرسیارێک ، ئەو پرسیارەی وەڵامەکەی نازانیت یان دوودڵی لێیت کاتی پێمەکوژە و بیخەرە کۆتایی یەوە ...
١٨- ژمارەی پرسیار بخەرە بەردەمی وەڵامە ڕاستەکە بەشێوەیەکی ڕوون بۆ ئەوەی لێت تێکنەچێت وەڵامی پرسیارێک لە شوێنێکی ھەڵەدا دانێت ...
١٩- ھەموو پرسیارێک یەک وەڵامی ڕاستی ھەیە ، لەبەرئەوە کات مەکوژە بە نوسینی دوو وەڵام یان شتی زیادە کە دوودڵ بوویت ...
٢٠ - پرسیارەکان و وەڵامەکان دووبارە بخوێنەرەوە پێش ھاتنەدەرەوە لە تاقیکردنەوە ، دڵنیابە لەوەی کە ھیچ پرسیارێک یان وەڵامێکت بەجێ نەھێشتووە ....

*پسپۆڕی چاره‌سه‌ری ئازار و فه‌قه‌رات بێ نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشیه‌کانی جومگه‌ و سه‌وڤان بێ نه‌شته‌رگه‌ری

نوێترین نوسینەکانی د.ھەڤین که‌مال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌