گەنجی مێنتاڵ پوچ لەنێوان بەرەی حەمکۆ و خدر ...

وتار/ 12/01/2019 914 جار بینراوە

سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

گەنجی مێنتاڵ پوچ لەنێوان بەرەی حەمکۆ و خدر  ...
سەرکەوت حمد ابراھیم
ھەمیشە گەنج بە توێژێکی گرنگی کۆمەڵگا دانراوە وەلێ لە کۆمەڵگای کوردی گەنج سەرگەردانترینی کۆمەڵگایە ،ئەوەی ھەمیشە بوتە قوربانی و  فێڵی لێکراو یاخود بەئاراستەی گەوجاندن و نەخۆشبوونی دەروات ئێمەی گەنجین ھەربوویە پێش بینیەکان بەو ئاراستەن لەداھاتوویەکی نزیک   بڵێن  (ساڵ بەساڵ خۆزگەم بەپار و پێرار) ،

*ئەگەر چی گەنج لەئێستادا دابەش بووە بەسەر دوو بەرەی  ئەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە (سوپای عەمکۆ ) گوایە پشت و پەنای حەمکۆ دەگرن و حەقە بۆ حمکۆ  وەردەگرنەوە بەڵام ئەوەی لێرەدا جێگەی پرسیارە حەقی حمکۆ چیە ؟و لەکێ وەریدەگرنەوە ،لەکاتێکدا خودی گەنجەکە حەق خوراو  بێ کەرامەت کراوە ،ھەرچەندە پەیتا پەیتا گەنج و ھەواداری دێنە ناو سوپاکە بەسەربەرزی دەڵێن ئێمە سوپای عەمکۆین ...لەواقعد ئەوانە ئەو کۆمەڵەن ئەو پەندە کوردیە بەسەریاندا جێبەجێ دەبێ  (بە کەر ناوێرێ ،لەکوتان دەدات ).

*ھەرچی بن دیوار و کورە بەرپرس و دەوڵەمەند،فەقیر و ئەوانەشی دەستیان خستۆتە سەر کڵاوەکەی خۆیان با نەیبا ،کێبرکێی ئەوەیانە لە قافڵەی ھەڵۆ بەرزەکە کوردستان خدر بێگەڵاسیدا جێگەیان ببێتەوە ، سێڵفیەک لەگەڵ مامۆساتا بگرن ،ھەرچەندە لێرەوە رێزو خۆشەویستی بێ پایانم بۆ کاک خدر بێگەڵاسی ھەیە ھەروەکو ھەموومان دەزانین دڵپاکترینمانە لەئێستادا کەسێکە رێز لە بەرامبەرەکەی دەگرێ جا بەھەر شێوەیەک لەشێوەکانبێ  ئەوەی من لێرەدا دەمەوێ باسی بکەم خدر بێگاڵاسی  نیە بەڵکو ئەو ھەوادارانەی خۆیان لە کێشەو قەیرانە مەزنەکان دزیوەتەوە ،لەوڵاشەوە دەڵێن جا بەئێمە چی خۆ ئێمە ناتوانین ھیچ بکەین ،بەڵام ئەگەر بێتە سەر واقیع ئەوانەی لەیەک گەعدە کۆدەبنەوە بەشی نیوە شۆرشێکی سپی دەکات  دژی  دەسەڵاتی دز و مافیاگەری ھەرێم  ...

لەکۆتایدا دەگەین بەو راستیە تاڵە  لەھەر کۆمەڵگایەک شوێن کەوتوانی (خدر و حمکۆ )زیاتر بێ لە شوێن کەوتوانی مەریوان و بەختیار عەلی ...ھیدی  کۆمەڵگایەی بێ سەر بەر غائیب لەعەقڵ و لۆژیکی تەندروست بەرھەم دێ ،چارەنووسیان وەکو مێگەل دەکەوێتە دەستی کەرەشوانێکی پیرو دەیان گورگی برسی ....

نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌