دادگای حیزب ...

وتار/ 15/12/2018 1024 جار بینراوە

سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

دادگای حیزب ...
سه‌ركه‌وت حه‌مه‌د ئیبراهیم
فەرھاد پیرباڵ قسەیەکی جوانی ھەیە ،دەڵێ...( دادگاکانی کوردستان دەبێ دادگای بکرێن )
ھەڵبەتە ئەو قسەیە مانەیەکی زۆر لەخۆی ھەڵدەگرێ دەسەڵاتی دادوەری دەخاتە ژێر پرسیارێک ھیج دادوەرێک نایەوێت لە دژی حیزب وەڵامی پرسیارەکە بداتەوە

بەداخەوە بەھۆی بەحیزب کردنی دادگاکانی ھەرێم پێشێل کردنی سەروەری یاسا لەلایەن حیزبی خاوەن ھێزی سەربازی ھەر رۆژەو سووکایەتیەک بە دادگاو مافی مرۆڤ دەکرێ ،لەلایەن خودی دەسەڵاتی دادوەری خۆیان کاتێک بەناو دادوەر و حاکم لە بۆنەی حیزبی و بانگەشەکەرانی حیزبن ھەیانە ملی کێو دەگرێ ھەوڵی گەوجاندنی کۆمەڵگای کوردی دەدات،ھەیانە پیش ئەوەی بریاری یاسای دەربکات پەیوەندی بە حیزبەوە دەکات ،تەنیا ئەو وەکو قسەکەرێک رۆڵ دەبینێ ھەربۆیە ئەوەی وڵاتانی روژئاوا،ئەو وڵاتانەی خاوەن موئەسەساتی خۆیان ،بەفیعلی دەسەڵاتی دادوەری، یاسا بەگشتی لەسەرووی ھەمووانە ،ھیچ کەسێک لە دادوەر بەھێزتر نیە بەڵام دادوەر بەمانای دادوەرو حاکمن ،بەھیچ شێوەیەک نەم بینیوە ھیج کەسێک لەبەر کەسێکی تر ھەڵسێت جا بەھەر ھۆکارێک بێ  بەڵام دادوەران ئەوانەن پێویستە ھەمووان لەھاتیان ھەڵسنە سەر پێ رێز لە بریارو گفتوگوکانیان بگرێ

لەکاتێکدا دوای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی سەربازی یەکێتی بەتایبە دژە تێرۆری یەکێتی دوای دوو مانگ لە فراندنی مێرنداڵێکی تەمەن ١٦ساڵ بەناو ھەڵۆ  لە کفری بەتاوانی تەشیرکردنی بە دژە تێرۆر لە تۆرە کومەڵایەتیەکان ناو زراندنی ،دوابەدوای ئەوە بۆ ئەوەی لەژێر ھەیمەنەی دادوەری حیزب سزای گەنجەکەی پێ بدەن  دەھێنرێتەن ناو بینای دادی سلێمانی ،بەھۆی ئەوەی مێرمنداڵەکە داواێ لە دایکی و باوکی کردووە نەھێڵن ببرێتەوە سجنی دژە تێرۆر لەوێ ئەشکەنجە دەدرێ  ،ھێزی دژە تێرۆر راستەوخۆ ھێرش دەکاتە سەری بە ئەشکەنجەدان ھەڵۆ دووبارە دەگێرنەوە بۆ ناو زیندانەکانی حیزب ...

لێرەدا ئێمە قسە لە سەر رووداوەکانی رابردوو ،چیرۆکی ھەڵۆ ناکەین ئەوەی لە بینای دادگا روویدا ئەوپەری سوکایەتیە بۆ دەسەڵاتی دادوەری و سەرجەم دەقەکان یاسای وڵات ،ھێزەکانی سەر بە یەکێتی ئەو مەسیجەیان نارد ھیچ لەئێمە گەورەتر نیە ئێمە خۆمان بکەر و کرداری کۆی پرۆسەکەین ،قازی و تاوانکار ھەر خۆمانین ،بۆیە ھیچ کەسێک لەداھاتوو نەتوانێت رەخنە لە ھێزەکانمان بگرێ، ھەربۆیە حاکم شێخ لەتیف لە ماوەکانی رابردوو وازھێنانی خۆی لە کاری دادوەری ھەڵگرت ،رایگەیاند لە وڵاتێکدا کاری دادوەری ناکەم کە یاسای تێدا سەروەر نەبێ ،بەڵێ بێگومان حاکم شێخ لەتیف گەشتۆتە ئەو واقیعە تاڵەی کە مەرۆ لەلایەن دادوەران حیزب دەگوزەرێت ...

نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌