حکومەتی داھاتوو...
وتار/
22/11/2018
704 جار بینراوە
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
حکومەتی داھاتوو...
ئەوەی لێرەدا گرینگە باس بکرێ ئایا کابینەی حکومەتەکانی رابردوو لەجۆری زۆرینە بووە یاخود لە سەر بنەمای حکومەتێکی بنکە فراوانی فرە رەنگ و شەراکەتی بووە ،ھەرکاتێک توانیمان ئەو شیتەڵە بەئەنجام بگەیێنین ئەوا دەتوانین پێش بینیەکی مەنتیقیانە بۆ کابینەی داھاتووی بکەین ...
ئەوەی ئێمەش لەحکومەتانی ووڵاتە پێشکەوتوەکان جیادەکاتەوە ئەوان حکومەت بۆ خەڵکەکەی دادەمەزرێن ئێمەش بۆ حیزب ھەروەک(تۆماس جیڤرسۆن)ی سێیەمین سەرۆکی ئەمریکا لەساڵی ١٧٨٧ ئاماژەی بەوەکردووە..
"مادام ڕای خەڵک بنەمای حکوومەتەکەمانە پێویستە یەکەمین ئامانجمان ،پاراستنی ئەو مافە بێت ..."
مێژووی حکومرانی کوردی ئەوەندە زۆر نیە تا بتوانین مێژووی حکومرانیەکە بەش بەش و قۆناغ قۆناغ بکرێ ئەوەی ھەیە تەنیا یەک ئەجندا و یەک فەلسەفەی خێڵ و بنەماڵەیە تائێستا حکومرانی ھەرێمی پێ بەرێوەدەبرێ ،ھەرچەندە لە کابینەکانی پێشووتر یدعای حکومەتی خەڵک و شەراکەتی دەکرا ،بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع حکومەتی حیزب و چەند کەسانێکی دیاری کراوی ھەرێم بوو ،ھەر لایەنێکیش لەقسەو پەیرەوی ئەوانی لادابێ شاربەدەرکراوە ،بۆ نموونە دەرکردنی د.یوسف سەرۆکی بەرزترین دامەزراوەی یاسادانان بە فەرمانی سەرۆکی پارتی لەھەوڵێر دەرکرا لەگەڵ کۆی وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆران،
ئەو رووداوە قێزەونەی دوژمنی دیموکراسی وڵامێک بوو،کەبگوترێ تائێستاش لە ھەرێم ھەژموونی حیزب بەسەر حکومەتەوەیە بەھیچ شێوەیەک دامەزراوەکان بەنیشتمانی نەکراون ،ھەروەکو چۆن مەلا بەختیار لەوڵامی پرسیارێدا دەڵێ یەکێتی ئەگەر یەک کورسیشی ھەبێ ھەمان دەسەڵاتی ئەمرۆی دەبێ ،لێرەدا کۆی پرۆسەی سیاسی ھەرێم و دامەزراوەکان بە تەشریعی و تەنفیزی و دادوەری لەژێر ھەژمووی یەکێتی وپارتی دەمێنەوە .
ھەرچەندە گوێ بیستی ئەوەین پارتی ئاماژە بە بوونی دەسەڵاتی زۆرینەو رەھای خۆی دەکات دەستەواژەی بەشداری پێکردنی لایەنەکان لە کابینەی داھاتوو بەکاردێنێ ،راستەوخۆ سیفاتی حکومەتی زۆرینە وەردەگرێ ،ھەر لایەنێکی سیاسیش بیەوێت بەشداری حکومەت بکات دەبێ ملکەچی خواستەکانی پارتی بێت ،قسەی پارتیش ئەوەدەبێ حەقێکە لەلایەن پارتی پێتدراوە نەوەک خەڵک پارتی بەشداری پێکردووی لەحکومەت، بۆیە پێویستە پاراستنی بەرژەوەندی پارتی لەپێش پاراستنی بەرژەوەندی خەڵک بێ ..
ھەرچەندە لەرابردوو گوێبیستی دەستەواژەی بنکەفراوانی و شەراکەتی بووین لەکابینە یەک لەدوایەکەکانی ھەرێم ،بەڵام بەھیچ شێوەیەک ھاوڵاتی سوودمەندی راستەقیەنە نەبووە شەراکەتەکان لەسەر دابەشکردنی پۆست و بیرەنەوتەکان کۆی داھاتی نیشتمان لەنێوان چەند کەسانێکی دیارکراو ھەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی ،ھەمیشە یەکێتی و پارتی حکومرانیەکی شەراکەتیان کردووە لە سەر مستەوای حیزب و زۆن ،ھەمیشە حیزب پەرلەمانی کۆکردۆتەوە ،بریای بەڵێ یان نەخێری پێشوەختی داوەتە ئەندام پەرلەمانەکانی پێش ئەوەی پرۆژە یاساکان تاوتوێ بکرێ وەڵامەکان ئامادەکراو ،خۆ ئەگەر پەرلەمانتار یاخۆد سەرۆکی پەرلەمان لە پەیرەوی بەرژەوەندی حیزب لابدات و بیەوێ پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان جێبەجێ بکرێ لەپۆستەکای لادراوە ...
نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
16/06/2020
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
08/04/2020
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
18/10/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
04/10/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
12/09/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
13/08/2019