شۆڕشی کەر

وتار/ 07/11/2018 1047 جار بینراوە

سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

شۆڕشی کەر
سەرکەوت حمه‌د ئیبراھیم
لە بەدیلی شۆرشی مریشکەکان دەکرێە شۆرشی کەر تاقیبکرێتەوە لە ھەرێمی کوردستان ،لەبەدیلی خەباتی مەدەنی و پەرلەمانی کە لەلایەن حیزبەوە کۆتای پێ ھێنرا دەکرێ شۆرشی تورەی گەل تاقیبکرێتەوە بۆ دەرباز بوون لەو قۆناغە  ...

ئەگەر سەرنج بدەین لە چیرۆکی کێڵگەی مانەر،کاراکتەرە سەرەکیەکان ،(جۆن ،ناپلیۆن،بنجامین ،بۆکسەر ،سنۆبۆل ،  مێجەر )راستەوخۆ کارەکتەرە راستەقینەکان  لەناو کۆمەڵگای کوردی دەدۆزیتەوە بەتایبەت لەناو سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان،ئەو نووسینە تەنیا لەیەکچواندنێکی فکری و مەنتیقیانەیە بۆ رووداوەکانی ئێستای ھەرێم 
ھەروەکو چۆن  لەدوای سەرکەوتنیان بەسەر جۆنی زاڵم ئاژەڵەکان توانیان پەیرەو دەستوری نوێ بۆ کێڵگەکە دابنێن ،دڵسۆزانی کێڵگەی ھەر لەدوای شۆرش  ھەڵسان بەدانانی نەخشەرێگا بۆ ئایندە و کۆکردنەوەی بەرھەم بۆ زستان ،دابینکردنی ووزەی کارەبا بۆکێڵگەکە ،ئەوانەی پرۆژەی بنیادنەر و چاکسازیان ھەبوو بەتاوانی خیانەت دوور خرانەوەو لەناوبران،بەوشێوازە شۆرشی مریشکەکان کۆتای پێھات ،کەھەرچەندە ئەوان لەھەرە سوودبەخشەکانی کێڵگەکەبوون بەڵام بێدەنگی ھاورێکانیان ئەو پرۆسەیەی خێراترکرد تا وای لێھات ئەوانەی نارازیزشن بەحاڵ و گوزەرانی خۆیان  بەتۆمەتی ناپاکی لەناوببرێن،بۆئەوەی ھیچ کەسێک مافی ئەوەی نەبێ،رەخنە لە سەرۆک (ناپلیۆن) بگرێ داوای مافی سەرەتای خۆی بکات  ، کێڵگەی مانەر لەدوای ئەوەی  کەوتە دەست بەرازەکان ،ئیدی تەحەکومیان  بە بەرھەم و سەرچاوەکانی کێڵگەکە دەکرد،بەڵێ چۆن بەرازەکان بوون بەخاوەن داھاتێکی زۆر لەدوای راپەرینی نان کەبەسەر جۆن دا کردیان  ،بەھەمان شێوەی ھەرێم چینێکی کەم و جووت بنەماڵەیەک دەستیان گرت بەسەر  سەرجەم داھاتی وڵات    ...

ھەربۆیە ھیچ یاسایەک  نەیتوانی گوزەرانی ئاژەڵەکان بپارێزێ  ،تا گەشتن بەواقیعیەتێکی تاڵ کە بەرازەکانیش ھەمان شێوەی جۆنی خاوەن کێڵگەن کاتێک ھەمان تاوانی جۆن لەلایەن بەرازە ھاورێکانیان دووبارە دەکرێتەوە ،بیریان لەشۆرشێک کردەوە کەھیچ کات بەو گوورو تینە بەرامبەر جۆن نەوەستابوونەوە لەرابردوو،بەڵێ (زوڵم ھەر زوڵمە بەڵام کاتێک ھاو نیشتمانیەک کە لەھەمان نەژادی تۆیە زوڵمت دەرھەق دەکات ئازاری زۆر لە دوژمنی راستەقینەی  نەتەوەکەت زیاترە )

وەکاتێکش بوکسەری خاوەن ھێزوو بەرھەم ھێن لەناوبراو فرۆشرا ،بنیامین لە کارەکتەری کەر بوو  ھەستی بەتەواوی فێڵ و تەڵەکەی بەرازەکان کرد ،ھاورێکانی کۆکردوە بە گوورتر لەجاری پێش و بەرەمبەر ناپلیۆنی سەرکۆک وەستانە لەوکاتەی سەگەکانی ناپلیۆن تەواو مەست بوو بوون ،لەئاھەنگی شەوانە ،کاتێک ناپلیۆن ھەستی بە ترس کرد ئیدی کات زۆر درەنگ بوو ھیچ شتێک قەرەبووی نەھامەتیەکانی نەدەکردەوە ،لەئەنجامدا کۆتای بە سیستەمی پاشاگەردانی بەرازەکان ھێنرا ،ڵێرەدا  کورد پێویستی بە راپەرینێکی ناوخۆی ھەیە ،لەدوای رەپەرینی بەھاری ١٩٩١ توانرا کۆتای بە رژێمی بەعس بھێنرێ لە کوردستان ،بەڵام دوای ئەوە حکومرانی پاشاگەردانی کورد دروست بوو،کە  یاساکانی خێڵ ھێنرایە ناو پەرلەمان ،کۆمەڵێکی ھاوشێوەی بەرازەکان پەیدابوون دەستیانگرت بەسەر کۆی جومگە ئەساسیەکانی وڵات ئیدی وڵات سیمای میرنشینێکی مەزنی وەرگرت ،ووشەی میر گۆردرا بە سەرۆک،خەزنەدار بە سەرۆک وەزیران ھیدی ....    

ئەوە تەنیا لەیەکچونێکی ئاسایانەبوو بۆ رووداو ماڵوێرانیەکانی کورد لەسەر دەستی بەشێک لە سەرکردایەتی کورد خۆی کاتێک ھەموومان لەبەرامبەر رژێمی بەعسی عێراقی وەستاینەوە ،ھیچ یەکێک لەتاکی کورد نەیتوانی تورەبوونی لەناخیدا پەندبداتەوە ،لەروژانی راپەرینی  گەلەکەمان بەئاسانی ھێزی داگیرکاری بەعس لەناوبرا ،ھەر لەرۆژانی دوای راپەرین  بەشێکی ھاوڵاتیان کور و باوکیان کردە قوربانی ئەو سەرکەوتنە مەزنەی گەلەکەمان ،بەشێکی زۆر لەحیزب و کاربەدەستەکانی ئەوکات ھەڵسان بەدزینی کەرەستەی ئەساسی فەرمانگە حکومیەکان ،لەناوبردنی کۆی دیکۆمێنت و بەڵگەنامەکان ،لەدوای داگیرکردنی بەشێکی زۆر لە خەستەخانەو باخچەی ساوایان و فەرمانگەکان کران بە ئۆفیس و ماڵی بەرپرس ....

نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌