ماشێنەکەیی یەکێتی و پارتی 27 ساڵە چ تاکێکی بەرهەم هێناوە؟!
وتار/
07/11/2018
453 جار بینراوە
هەرێم مجید
ماشێنەکەیی یەکێتی و پارتی 27 ساڵە چ تاکێکی بەرهەم هێناوە؟!
هەرێم مجید
دەسەڵاتی کوردی لە ساتی دروستبونیەوە،ڕۆژهەڵاتیانە بنکۆڵی
دەسەڵاتی کردوە چ لەگەڵ تاک چ لەگەڵ کۆمەڵگا،ویستویەتی ویستی سیاسی خۆی بسەپێنێ هەموان وەک سەرمایەی بەدەست
هاتو ببینێ،وەبەنرخی کاڵا مامەڵەی پێوەبکات و نرخی شمەکیانەی لەسەر دابنێ، لەهەر
کوێ بۆی لوابێت خستۆیەتییە ناو تۆڕی مامەڵەکانییەوە،بۆ ئەم مەبەستەش دەیان ماشێنی
گەورەی پرلەئالێتی مۆدێرنەی خستۆتە گەڕ تا کائنێکی سروشتی بێبیرکردنەوە و بێ هەڵوێست
بێنەتە بەرهەم،هەتا گوێڕایەڵ و دامێڵراوبێت
لە گشت ویستێکی ئۆتۆنمی تاکایەتی،تاکێکبێ
بەمانا بەڕخۆر
ئەمەش شێوازێکە لە ستەم گەری سیاسی کە لەهەوڵی بۆ بەکلتوربونی
تاکێکی گوێڕایەڵ دەدات لەناو فەزای کۆمەڵگادا بەشێوایەکی زۆر ترسناک بۆ بێئرادەکردنی
،بەمەش جەبرێکی پڕوکێنەری پڕ لە بچوکایەتی بەرهەم هێناوە تا تاک بیر لە خودی خۆی نەکاتەوە
بۆ ئەم کارەی چەندان دەزگاو کەناڵی جیاوازی بۆ خستۆتە سەرپشت،دەتوانین چەندانەیەکیان بەکورتی بەنمونە وەربگرین
1:-بە فەرمانبەری کردنی کۆمەڵگا تا لەڕێگەیەوە
بتوانێ دەست بەسەرئابوری تاکابگرێ هەرکات
ویستی دەست بخاتەقورگی وەک لەم چەن ساڵەدابینیمان چ کارەستێک لەئابوری تاکا ڕویدا
2:-ڕاگەیاندنی حیزبی لەڕێگەی پڕوپاگەندەی ئەم
هێزەوە توانیویانە ڕقی کۆمەڵگا بکەنە هەمبانەی پڕ لەچەواشەکاری لەگێڕانەوەی سەربەرزیانەی
ڕابردو مژدەی داهاتویەکی خەیاڵی و ئێستایەکی
پڕ لەناشیرینی پێ بشارنەوە
3:-بەسەر بازی کردنی کۆمەڵگا،لێرەوە توانیویانە
ترس و بیمێک بخنە ناو هەر یاخی بون و خودێکی سەربەخۆیانەی دورلەویستی وئیرادەی حیزبیان
4:-بەحیزبیکردنی دامودەزگاکان،لە بەڕێوەبەری
قوتابخانەیەکەوە تا چایچیەکی فەرمانگەیەک بەحیزبی کراوە ئەوەی وەلای بۆ دەسەڵاتی نەبێ
ناتوانێ بمێنێتەوە
5:-دروستکردنی دەیان دکتاتوری بچوک بۆپاراستنی
بەرژەوەندی حیزبی و تاکایەتی خۆیان،ڕۆژانە لێرەو لەوێ خەڵکی پێبکەنە قوربانی ویست
و ئارەزوی گڵاویان
6:-هێشتنەوەی تاک لەژێر هەژمونی خێڵ و دیوەخانی
خڵایەتی،لێرەشەوە تاکیان لە بۆتەکەکەی خێڵدا هێشتۆتەوە هەتا لەڕێی سەرۆک خێڵەووە ڕێ
لەسەربەخۆی خودی تاک بگرن
7:-دین وەسیلەیەکە بەدەست دەسڵاتەوەوەو بەخواستی
خۆی ئاڕاستەی دەکات لەهەرکوێ ڕەیەکی ئازادو ڕۆشنبیرێک ڕستەیەک دژی دەسەڵات بڵێ لەوێوە
ئەمری لەملدان لە سنوردەرچو هەژماردەکرێ
8:-ڕۆشنبیران و قەڵەم بەدەستان،وەک ئامڕازێک
بۆ جوانکردنی شێوازی بەڕێوە بردن و دیمکراسی و ڕای ئازاد لەکۆمەڵگادا بەکاردێن کە
ئەمەش ئەوپەڕی بێ ئینسافی ئەو چینەیە بەرەمبەر بەکۆمەڵگا کە وڵاتێکی داوەشاو دەکەنە
وڵاتێکی پڕلەجوانی.
کەناڵەکانی گواستنەوەی داخراوی و پاشکەوتەی گەنج بەدەست
دەسەڵاتەوە زۆرو فرەشێوەن چەندان دەموچاوی هەیە ناتوانرێ بەسانای پەیان پێ ببرێو،چونکە
بە شێوەیەکی ئەندازەیانە بەناخی هەمواندا براوەتە خوارێ.
چاو داخستنی ڕۆشنبیران و عەقڵ کراوەکانی کۆمەڵگا ئەوانەی
درک بەو ڕۆچونە بۆناو قوڵای وەهم خەیاڵە دەکەن
،خۆ دزینەوەیە لە لە حەقیقەت و ڕێگەدانە بە مەنهەجیەتی غەیبانیەت بنەماڵەو سیسەتەمی
چیانیەتی و ناشیرین کردنی ئەو فەزا نوێگەریەییەی دەیەوێ دەسەڵاتی کوردی لە ڕیشەوە
دەربکێشێ .
نوێترین نوسینەکانی هەرێم مجید
-
هەرێم مجید
07/11/2018
-
هەرێم مجید
17/10/2018