عبداللەی مەلانوری پارێسیایە نەک هۆمۆساکەر

وتار/ 17/10/2018 608 جار بینراوە

هەرێم مجید

عبداللەی مەلانوری پارێسیایە نەک هۆمۆساکەر
هەرێم مجید
ئەوە هێزی قسەکردن و نویسنە،کردەیەکی هێند خێرای هەیە کەدەتوانێ هەموو ئەوشتانەی بەمردوی لەدایک دەبن یان یان وەستاون و بەرەو لەناوچون و بۆگەن دەڕۆن ڕوح بکاتەوە بەریان،واتا هێزێکی ڕاچکڵێنەرە روح هێنەرە،گشت شتەکان لەسەر بنامایەکی نوێ و گونجاو لەگەڵ ڕۆژگاردا بنیات دەنێتەوە.

وتەو نوسینەکانی عبداللەی مەلا نوریش ڕچشکێنی بەستەڵەکی گۆڕانە،دەیەوێ دواین حەقیقەتە چەق بەستو ئیفلیجەکان لەبەریەک  هەڵوەشێنێ،ئەمەش تەنها بەکەسی پارێسیا دەکرێ،قسانێکن حەقیقەتیان هەیەو دەبێ بوترێن چاو داخستن و پشتلێکردنیان گۆڕان لەچاڵێکەوە دەباتە چاڵێکی قوڵتر کە دەربازبون لێیان مەحاڵە،بونیەتی ئەو هەموو هەڵە گەورە ناسیاسیانەی لەناو بزوتنەوەکەدا هەن بەوێریەوە دەیانڵێ بەشێوەیەکی بێ ئارایشت و بێ دەمامکانە،ئەو نایەوێ بۆهەموو بڕیارە نادروستەکانتان مل بلەقێنێ،وەستانەوە دژی دۆگمای و دوالیستی لەقیافەتی کۆمەڵایەتیتان ناهێنێتە خوار بەڵکو پۆشاکێکی شایستانە ترتان دەکا بەبەردا،ئەوەی ئەم زاتە دەیکات بەقسەهێنان و لێپرسینەوەیە،لەو دۆخە نالەبارەی بزوتنەوەکەتان پێیداڕاگوزەر دەکا،ئەوە ئەو عەقڵە پارێسیایە دەیەوێ عەقڵی حیزبی و ئیرادەتان لە قاڵبدات،پێتان دەڵێ تەپوو تۆزی زەمەن چیتر ناتوانێ هەڵەو کەموکوڕەیەکانتان بپارێزێت.

بەڵام من لەوە ناگەم بۆ وەک کەسێکی هۆمۆساکەر سەیری دەکەن،لە هەموو مافێک بێ بەشی دەکەن سادەترین مافی کە  کلیلەکانیەتی  لێی دەسەنەوەو هاتینی بۆگردەکە لێ دەکەن بە پەڕلەمانەکەی پارتی و وەک ئاژاوە گێر کەسێکی لەبەین بەر نیشانی دەدەن.

لەکۆتایدا پێتان دەڵێم کەسە پارێساکانتان مەتۆرێن وەک حیزبەتەقلیدیەکانی تر،با چیتر تاکی بەئامێرکراوو گوێڕایەڵ و چەپڵەلێدەر دروست نەبێ،چونکە ماشێنی گەورەی گۆڕانکاری ئەمڕۆش نەبێ بەیانی دەتان هاڕێ،بەڵێ ئێوەی سەرانی بزوتنەوەی گۆڕان سیاسەتێکی خواروخێچتان هەیە،وەرگەڕانەوەش لەو هەڵانەتان بەگژداچونەوەیەکی جەوهەر گەرای و ڕاستەقینەیە ،عبدوللەی مەلا نوریش ئەمەی دەوێ لێی تێبگەن،واتا پارێسایە نەک هۆمۆساکەر.

نوێترین نوسینەکانی هەرێم مجید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌