بازاری زۆرەملێ....

وتار/ 31/10/2018 1283 جار بینراوە

سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

بازاری زۆرەملێ....

ووشەی زۆرەملێ لەفەرھەنگی سیاسی رژێمی بەعسەوە سەری ھەڵدا ،دوای رووخانی رژێم بەخێرای گواسترایەوە بۆ ناو فەرھەنگی سیاسی باشووری کوردستان ،بەحوکمی ئەوەی کورد بوو بەخاوەنی خودموختاری خۆی لەھەرێمی کوردستان،ئیدی کورد سیاسەتی دەوڵەتمەداری تاقیکردەوە بەبێ ئەوەی ھیچ یەکێک لە سەرکردە باڵاکان بتوانێت بەسەرکەوتووبێ لە قۆناغی دوای خەباتی شاخ ،ھەربۆیە بەماوەیەکی کەم لە حکومرانیان تەواوی مێژووی پر شانازیان سردرایەوە ،لەناو ھاوڵاتیان ئەوەندە بێزران پاشگری ناشیرنیان وەرگرت وەکو (نەوت دز،ڤیاگرا،مامز،خائین،جانتاھەڵگر ،رۆژنامەنووس کوژ...ھیدی

 یەکێک لەسیاسەتە زۆرەملێکانی بەعس راگواستنی ھاوڵاتیان بوو لە سەر ماڵ وحاڵی خۆیان دواتر نیشتەجێ کردنیان لە ناوچەیەکی دابراو تەواو جیاواز بەناونیشانی (ئۆردوگای زۆرەملێ).

وەکو ھەموومان دەزانین لەئێستای ھەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری ھەولێر لەژێر ناوی ماستەر پلانی شارو رێک وپێک کردنی سیمای شار بەدەیان بازاری زۆرەملێ پرۆژەی حیزب و بنەماڵەی بنیاد نراون لەسەر حیسابی کاسبکارانی شارەکە ،بەبیرمە لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٣ کاتێک دانیشتووی شاری ھەوڵێر بووم ھەوڵی ئەوە درا  بازای لەنگەی بگوازرێتەوە بەھۆی گرنگی لۆکەیشنی بازارەکە بەبیانووی ئەوەی بۆتە ھۆی قەڵەباڵخیەکی زۆر لەسەر ھەردوو سایدی شەقامی شەست مەتری و چل مەتری ، بەڵام بەھۆی رازی نەبوونی دوکان دارەکانی بازاری لەنگە و قەیرانی ئابووری ئەو پرۆژەیە بەبێدەنگی مایەوە تا ھەفتەیەک لەمەو پێش بەھۆی رووداوی ئاگر کەتنەوە لەبازای لەنگە ، خاپووربوونی بەتەواوی ئەو باس و خواسە دووبارە دڵەراوکێی لەنێوان کاسبکاران دروست کردەوە ،دوای ئەوەی  لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکان  بڵاو بووەوە دوکاندارەکان بەسەتڵ رێگریان لەپەرەسەندنی  ئاگرەکە دەکرد  ،گلەی بەدەنگەوە نەھاتنی پۆلیسی ئاگر کوژێنەوەیان دەکرد ،ھەربۆیە ھاوڵاتیان بە سیناریۆ وەسفیان دەکرد  ...

ھەرچەندە پارێزگاری ھەولێر چەند بەڵێنێکی مەتاتی بە کاسبکاران دا،بەڵام لەکۆتایدا مەرجی بۆ دروست کردنەوەی بازاری لەنگە داناوە .پێویستە  بەپێی نەخشەی شارەوانی بنیاد بنرێتەوە دووبارە ، لەوحاڵەتە ھەمان پرۆسیجەی راگواستی کاسبکارانی مەزاد خانە بۆ بازاری نیشتمان جێبەجێ دەکرێ،ئیدی ھیچ کەسێک ناتوانی لەدژی بەرژەوەندی بەرپرسەکان بوەستێتەوە ،ئەوانەی دەیان و سەدان پرۆژەی وەھمی و بێ کەڵکیان لەسەر ماڵ و مڵکی ھاوڵاتیان بنیادنا،ھەرچەندە تائێستاش بە سەدان شوێنی گشتی و حکومی لەلایەن بەرپرسە حیزبیەکان داگیرکراون ، شارەوانی نەیتوانیوە بیانگێرێتەوە بۆ حکومەت و ھاوڵاتی

 ئەوەی ئێستا بەرامبەر ھاوڵاتیانی ھەرێم بەتایبەت ھەولێر ئەنجام دەدرێ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ،ھەمان سیاسەت و پرۆسیجەی رژێمی بەعس بوو لەرابردوو کاتێک لەژێر ناوی راگواستنی زۆرەملێ ،کە کاریگەریەکانی تائێستا بە چارەسەر نەکراوی ماوەتەوە، بەتایبەت لەناوچە جێناکۆکەکانی ھەرێم، کەرکوک بەتایبەت

نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌