ڕاستینەی ئیسلام لە دیدی ئۆجالان

وتار/ 14/10/2018 1981 جار بینراوە

هاوڕێ كوردی

ڕاستینەی ئیسلام لە دیدی ئۆجالان
هاوڕێ كوردی
بە پشت بەستن، بە خوێندنەوەی پەرتووکی ئیسلام و نیشتمان پەروەری کە گوڵبژێرێکە سەبارەت بە ڕاستینەی ئاینی ئیسلام کە لەلایان ڕێبەری گەلی کوردەوە نووسراوە.
پەرتووکیك کە کۆمەلیك ڕاستینەی حاشاهەلنەگری لەخۆ گرتووە سەبارەت بە چڤاك و ئاین و دەسەلات وراستی و چەواشەی ئیسلام لەلایان ڕژێمە دەسەڵاتخوازەکانەوە.
پەرتووکیك کە زۆر بەسوودە بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی کە بەدوای لێگەرین دا دەگەرین سەبارەت بە ڕاست و دروستی ئیسلام بۆ ئەوانەشی کە پیان وایە یاخود واتێگەیشتوون یاخود وافێرکراون کە پەکەکە و ڕێبەرەکەی دژی ئیسلامن.
بەتیگەیشتنی من،ڕێبەر ئاپۆ هێندەی دەخوازیت ڕاستینەی ئیسلام لە کۆمەلگا و زانایانی ئیسلامی بگەینیت هێندە ناخوازیت وەك نوسەریك بپرژیتە سەر بابەتی تر کە وای بۆ دەجم ئەو لەدانانی ووشەکانیش جاریکی تر دەیەویت کۆمەلیك پەیام بگەیەنیت بە کۆمەلگای مڕۆڤایەتی و تایبەت گەلانی ژیردەست و گەلی کوردیش لەنیوی دا کە بەسالانە دوژمنان و داگیرکاران لەڕێگای ئاینەوە هەوالی قڕکردن و لەناوبردنی دەدەن.
لەدیدی ڕێبەر ئاپۆ،ئیسلام و سەرجەم ئاینەکانی ترکە هاتوونە وەك شۆرشیکی کۆمەلایەتی دەستیان پی کردووە ئاینەکان لە خزمەتی کۆمەلگاکاندا هاتوونە کە ئەمەش ڕاستیکی خۆی هەیە نەك وەك نووسەرەکانی تر کە بە ڕقەوە لەبەرامبەر ئاینەکانەوە قسەدەکەن.
ڕێبەر ئاپۆ، بەباوەرەوە باس لەو ئیسلامە دەکات کە سەرەتا بۆ بەریوبردنی خەلك هاتووە دواتریش بووە هۆی گۆرانکار و بەرەو پێش بردنی کۆمەلگای مرۆڤایەتی.بەلام لەدوای ئەوەی هەمان ئاین دەبێتە چەکیك بەدەستی پیاوانی دەولەتەوە ئەوا لە ڕێگای سەرەکی و پیرۆزی خۆی لادەدات و دەکەوێتە خزمەتی ستەمکاران بەم هۆیەشەوە گۆرانکاریەکان پیچەوانە دەبنەوە ئازادیەکان کۆیلایەتی و عەدالەتی بی عەدالەتی پێکەوەژیان ڕەق جێگایان دەگرنەوە.
بۆیە تیگەیشتن لەو ڕاستیانە هێندەش ئاسان نیە کە بە سالانە مامۆستایانی ئاینی ئەو چەمکانەیان وەك خۆی باس نەکردووە جگە لە جەند شتیکی سەرەتای کە هەموومان لەبەرمان کردوون.
ڕێبەر ئاپۆ،هەوالی ئەوە دەدات کە لە پەرتووکەکەی دا کۆمەلگا ئاگاداربکاتەوە لەو پلانە قریژەی کە دەسەلاتداران لە ھەولی ئەوە دان لەڕێگای ئاینەوە سەروەت و سامانی ئەم چڤاکە میژوویە بەکاربێنن لە پێناوی بەرژەوەندیەکانیان بۆیە لیرەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە کاتێك ئاین لەدەستی کۆمەلگا بێت چۆنە وە ئاین لەدەستی دەسەلات بێت چۆنە.
ڕوونتر،ئیسلام بوونی ڕاستەقینە واتە پێکەوەژیان و هاوکاری کردن لە ڕۆژگارە سەختەکانی ژیان،بەلام ئیسلامە ساختەکەی دەسەلات ڕووخساریە و گووتاریە ئەوە ئیسلامەی بەدەستی ئەردۆغان و صدام ودەیان ناوی تربە سوونە و شیعەوەئەوان ئیسلامیکی ڕقیان دروست کرد کوشتنیان هێنا وە ڕێگای ئیسلامەوە، لەلایان مەلاکانەوە فتوای کوشتن و لەناوبردنی گەلانی جیاوازیان لەسەر خاکی خۆیاندا، تۆمەتی کوفریان خستە پالمان لە پێناو جی ؟
لە تیگەیشتنی خۆمەوە،ئەوەی ئیسلامی ڕاستەقینەی پاراستە بێت ڕێبەر ئاپۆیە چۆن؟
ڕێبەرئاپۆ،سەرنجمان دەخاتە سەر ئەوەی کە ئیسلام لەڕووی ناوەڕۆکەوە لەگەل دەولەت نەتەوە کۆك نیە وە دەلێت هەرگیز کۆك نابێت بەمەش وای بۆ دەجم کە پیش خستنی نەتەوەی دیموکراتیك و پێکەوە ژیانی گەڵان کە ڕێبەر ئاپۆبەسالانە کار بۆپێش خستنی دەکات لە پێناوی کۆمەلگای مرۆڤایەتی
رێبەر ئاپۆ ئەم مۆدیلە گرینگەی سوود لی وەرگرتووە جونکە بەتایبەت بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەراست و قۆناغی ئەمرۆی مرۆڤایەتی بەسوودترین ڕێگایە بۆ ڕزگاربوون لەژیر دەستی و ناعەدالەتی.
دەسەلاتە خۆمالیەکەی خۆشمان وەك بازرگانیك چەمکی ئاینی گرتۆتە دەست.لە ڕابردوو لەڕێگای مزگەوتەکانەوە بانگی هەق و شەری چەکداریان دەدا لەبەرامبەر ڕژیمی بەعس مەلا و مزگەوتەکان یەکیك بوون لەو هۆکارانەی کە کاریان پیکرد یان لە ڕوویکی ترەوە خستنە پاڵ چەمکی ناوی مەلایەتی کە بۆئەوەبوو خەلك بەچاویکی نورانی و ئاینەوە سەیری سەرکردەکان بکەن. وە ئەم بەناو مەلایانەش دەقیکی ڕوونیان نەبوو لەسەر ئاین وەتەنانەت لەسەر زۆر پڕسی تر.لەدوای هەموو ئەمانەش کاتیك هەڕەمی دەسەلات دەگرنە دەست ئەمجارە لەپێناوی مانەوەی خۆیان هەلسان بە گۆرین و دژایەتی کردنی ئیسلام لەژیرناوی ڕووبەرووبونەوەی تیرۆر کە بەباوەری من وەك ئاین مامەلەی لەگەل دا نەکرا.بەلکو کرا بە دامەزراوەیکی حکومی و کەوتە دەستی دەسەلاتەوە کەئەویش بۆ خزمەت و مانەوەی خۆی بەکاری هێنا.
هەرکات پێوەستیان بە ئاینەکان بێت ئەوا لەڕێگای مینبە ری مزگەوتەکانەوە ئەجیندای خۆیان بەئاسانی جی بە جی دەکەن.
هە ربۆیە ڕێبەرئاپۆ،باس لەوەدەکات کە هەرکات ئاین کەوتە خزمەتی دەولەتەوە ئەوا ناسنامەی خۆی لەدەست دەدات جونکە ئاین واتە کۆمەلگا نەك دەسەلات کەوابێت ئێستا ڕوونە ج ئاینیك قبول بکەین کام ئاینی ساختەش ڕەتبکەینەوە.
ئه ی ئیسلامیەت و وڵاتپاریزی چۆن؟
لەسەر ئەمە جەندین دەقی ئاینی هەیە سەبارەت بە بەرگریکردن لەخاك و ناسنامەی گەلان،دەکری ئەوەش لەیاد نەکەین شۆرشگیری نیشتمان و ئیسلامیەت دووشتی زۆر نزیکن لەیەکترەوە.نەتەوەکانی عەرەب و فارس و تورک سێ نەتەوەی هەر دیارن لە خۆرھەلات کە بەڕێگای ئاینی دەسەلات خوازیەوە پێگەی خۆیان قایم کرد لەناوچەکە ئەی کورد لە کوێ ئەم پێگەیەدایە؟
ئیسلامیەت لە ئێستادا بۆتە دوعا و پارانەوە کە زۆر کات لەپه یوەندی بازرگانی دە چێت ئایە کورد توانی بۆمانەوەی خۆی لەناوچەکە سوودی معنەوی لەئیسلامیەت وەربگریت؟
هەروەك چۆن ڕێبەر ئاپۆ ئاماژە بەو کەموکوریە جدیە دەکات لە نەبوونی بزوتنەوە یکی موسڵمانی کوردی ڕاستەقینە بەلام ئەم بزوتنەوەیەش بە ج ڕەنگیك و چۆن دەربکەوێت؟
لێرەدا،بەباوەری من دروست بوونی بزوتنەوەیکی لەم جۆرە سوودگەلیکی زۆری دەبێت بۆ دۆزی کورد جونکە ئێمە تاکو ئێستاش دامەزراوەیکی فەرمیمان نیە سەبارەت بەم بابەتە بزوتنەوەیکی ئیسلامیمان نیە کەلەگەل کۆمەلگا و ئیسلامی شۆرشگیری ڕاستە قینە بێت. زۆرکات هەبوو وەك کە لە پیشووتر هێنامە زمان داگیرکاران و دژمنان لەڕێگای ئاینەوە کوردانیان لەناوبردووە بەبیانوی گەلیکی کافر و خوانەناس بەلام
لەهەمبەری ئەوەدا کی هاتە جواب؟
ئایە توانرا سوود لە دیالۆگ وەربگرین یان شاخەکان دیالۆگی ئێمەبوون.!کوناهی هەرە گەوورە ئەمەیە تۆ باوەر بە ووتەکانی داگیرکار بکەیت ئەویش لەڕێگای مەلا ساختەکانەوە کە بەناوی خودا و پێغمبەرەوە نکۆڵی لە نەتەوەیك دەکەن تۆش باوەر بەمە بکەی کەی ڕاوەیە نەتەوەیەك بخرێتە ژێر زولم و ستەمەوە لەژێر ناوی ئیسلامی دەوڵەتەوە تۆش لەکوردستان بەمان بڵێ ئیسلامی ڕاستەقینە بەهیزیکی شۆرشگیری ئیسلامی ڕاستەقینە بڵی کافر و لەڕێگا لادراو.
گرینگە تاکی کورد هەڵویستی جدی هەبێت لەم پرسە هەستیار و چارەنووس سازەدا،مەگەر لەکوی ئەم ئاینە داهاتووە کە عەرەب یاخود تورک و فارس دەبێت باڵەدەست تربن لەهەموو نەتەوەکانی تردا کەلەژێر سایەی ئیسلام دان.بۆیە ئەوەی دەستی بەجەوهەری ئیسلامی ڕاستەقینەدا گرتووە ڕێبەر ئاپۆیە نەك ئەوانەی لەژێر ئیسلامدا خۆیانیان حه شارداوە.
دەبێت لەوە بگەین کەئایە ئەمە کوردە ئایتەکان وفەرموودەکان چەواشە دەکات یاخود ئەوان؟
هەروەکو لەم کتیبەش دا،باس دەکریت ئەوە پەکەکەیە کەئیسلامی ڕاستەقینەی پاراستووە جونکە پەکەکە نرخ و بەهای بۆ مرۆڤەکان داناوە ئامانجی ئیسلامیش هەرئەوەیە مرۆڤ بە شکۆوە بژی نەك بە زەلیلی ڕێبەر ئاپۆ زۆر بە ڕێزەوە باس لەکۆمەلیک مەلای وولاتپارێز دەکات کە زۆرینەیان بەدەستی کەمالیزمەکانەوە شەهیدکران مەلا سەید گونگورمان یەکیکە لەو شەهیدانەی کە دوژمن لەهەلیکۆپتەرەوە فڕێیدایە خوارەوە و شەهیدبوو باشە ئەی کوا ئەو ئیسلامیەتی تورکەکان کەئێوە پشگیریان دەکەن.
ئیسلامی ڕاستەقینە ئەوەیە کە دەست لەنەتەوە وخاك و ئاوی خۆی هەلنەگریت شۆرشگیربوون ئەمەیە.
بەلای ڕێبەر ئاپۆوە،موسلمانی ڕاستەقینە ئەوە نیە کە ڕۆژانە نویژدەکات و زەکات دەدات بەلکو ڕاستینەی مرۆڤی بەباوەر و ئیسلامیەتی ئەوەیە لەپال ئەوەش دا لەپێناوی مڕۆڤایەتی و ئازادی و یەکسانی شەربکات.
بەڕیشیکی دڕێژ و هاتووچۆی مزگەوتت دەتەوێت بڵی موسلمانی ڕاستەقینەمنم؟لەکاتێك دایە پێغەمبەر دەڵی:لەسەردەمی جیهاددا بنەمای سەرەکی جیهادە،نەك نوێژو ڕۆژوو.بۆیە دەبێت بەئاگاداریەوە سەیری جیهاد بکەین نەك وەك داگیرکاری و کاری تیرۆرستی تەماشا بکرێت.
لەگەل هەموو ئەمانەش دا،بەدەیان گروپ و تاقمی تێکدەر لەژێر ناوی ئیسلامیەت دەیان کاری تێکدەریان ئەنجام داوە کە هەموو ئەمانەش دروست کراوی دەسەلات بوون تائەمان لەم ڕێگایەوە قازانجی زیاتر بەدەست بخەن ئەشکەنجە و ئازاری زیاتری گەڵان بدەن.
ڵێرەوە پێشنیار دەکەم کەهەرتاکیکی کۆمەلگا ئەم گەوهەرە بەنرخە بخوینیتەوە وە داوی لێبوردن دەکەم لەهەر سەرنجیك لەئەگەری ناراست خوێندنەوەی ووشە گەوهەرەکانی ڕێبەڕ ئاپۆ.

نوێترین نوسینەکانی هاوڕێ كوردی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌