مێنتاڵیەتی گەنجی پشت پیکاپ .
وتار/
20/09/2018
1412 جار بینراوە
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
مێنتاڵیەتی گەنجی پشت پیکاپ .
ئەگەر سەرنج بدەین بۆ رووداوەکانی رابردوو دەبینین ،گەنج بکەرو بەرکاری زۆربەی ھەرە زۆری داستان و سەروەریەکانی شۆرش بووە ،گەنج ھەمیشە ئەو توێژە زیندووەی کۆمەڵگابووە ،دەکرا گۆرانکار گەورە کرابا لەو قوناغە زەلکاوستانەێ ھەرێمی کوردستان وعێراق پێدا تێدەپەرێ ،
کە ھەر رۆژەو چارەگە سەدەیەک دوور دەکەوینەوە لەئامانج و بەرەوپێش چوونی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان بەگشتی ،
ئەوانەی دوێنی خوێنی خۆیان گردە قوربانی ئازادی و سەربەخۆی ،ئەمرۆ منداڵەکانیان شەرە لەسەر نان و ئاو دەکەن ،نە ئازادی بەسکی برسیەوە ،نە نانو ئاو بەبێ ئازادی بەردەوامی بەژیان دەدات
دەبینین رۆژانە گەورەترین سوکایەتی و بێ رێزی بەرامبەر بەشێکی زۆر لەو توێژە دەکرێ بەشێوازی خواستن لەدرێژەی پرۆسەی خاڵیکردنەوەی بارگەکانی فکرو ھۆش لەلایەن بەناو سیاسیە خێڵەکیەکانەوە، کاتێک کۆمەڵێک گەنجی شەھادەدار بەخواستی خۆیان وەکو مێگەل دەچنەناو پشتی پیکاپ و بارھەڵگرەکانەوە شیرەشیر بۆ بەربژێرێکی نەخوێندەوار و خێڵەکی دەکەن ،ھەرلێرەدا نیشانە مەترسێدارەکان دەردەکەون کاتێک حیزب ،بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان گەنجی ئیفلیج و مێنتاڵیەتی نەخۆش بەرھەم بێنن ،ئیدی ھیچ ئاسۆیەکی روون یاخود ھیچ ئەستێرەیەکی درەوشاوە بەدی ناکرێ لەئاسمانی ھیوای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ،
ھەر بۆیە گەنج لەو ھەرێمەی ئێمە قورمیش وبەکۆیلەکراوە لەلایەن چینی پارەداری نەوت فرۆش،کە ھیچ دەرچەیەکی ساغلەم نیە بۆ بەئاسۆگرتنی تێفکری گەنج ،سەرەرای ئەوەی گەنج قایلکرەوە بەوە کە تۆ بێ ئەزموون و ھیچیت ....
چۆن دیکارت دەڵێ (ئەی کەواتە من چیم ؟ ) من شتێکم بیردەکەمەوە ؟ئەو ئەو شتەی بیر دەکاتەو چییە ؟
ئەوە شێتکە گومان دەبات ،تێ دەگات و وێنادەکات ،دەیسەلمێنێت و رەت دەکاتەوە ،دەیەوێت خەیاڵ بکاتەوە و ھەستیش بکات )لێرەدا ئەو باسی گەوھەری تاک دەکات ،جەخت لەسەر منی گەنج (تاک) لەسەر کارو تێفکرین و روانین و گومان بەکاربردنی ھەستەکان بۆ پەیبردن دەکات ،ئەو حەقیقەتی گەنج (تاک)ی مێنتاڵ ساغڵەم دەدۆزێتەوە ...
خۆئەگەر بەو شێوەیە نەبێ ئەوا سەرجەم پێکھاتەو کەرستەکانی کۆمەڵگا ئیفلیچ دەبێ ،رۆژانە کەرامەت لەبەرامبەر مشتێ نان و پلەو پۆست دەشکێنرێ ،بەبێ ئەوەی تاک ھەست بەرپرسایەتی خودی خۆی بکات .....
نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
16/06/2020
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
08/04/2020
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
18/10/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
04/10/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
12/09/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
13/08/2019