ڤیاگرا خۆرەکەی پارتی.

وتار/ 13/09/2018 1690 جار بینراوە

هاوڕێ كوردی

ڤیاگرا خۆرەکەی پارتی.
هاوڕێ كوردی
دەرکەوت کە بەرپرسی تۆڕی کۆمەلایەتی فیس بووكی پارتی دوێنی شەو دەنکیك ڤیاگرای خواردووە بەلام ئەوەی سەیربوو ئەم دەنکە ڤیاگرایە شەو کاری خۆی نەکردوو بەلکو بەڕۆژ..

لەگەل یەکەمین هەواڵی بلاوبوونەوەی هیرشەکەی سەر حیزبی دیموکرات لە کۆیە و لە سێدارە دانی ڕامین و زانیار ولوقمان کە سێ ڕۆلەی شۆرشگیربوون بەدەستی کۆماری ئێسلامی شەهیدکران،ڤیاگرایەکەی پارتی کاری لەهەموو ئەندام و لایەنگرانی پارتی کرد.چۆن لاتان سەیر نەبێت کابرای ڤیاگرا خۆر لە ماسنجەرەکەیەوە ئیعازی دایە ئەندامانی حیزبەکەی کە فرمێسك بڕێژن بۆ شەهید بوونی ڕۆلەکانی کورد بەدەستی ئێران دوای ئەوەش هاوریەکانی ڤیاگراخۆر، دەستیان کرد بە شین و ڕۆ ڕۆ کیرڤی کوردایەتیان زۆر هەستابوو ڕەق وەك ئەو بەردەی سەر دەشکینی.

مەسەلەکەش ئەوەنیە،کە ڕۆلەکانی کورد شەهیدکراون بەلکو هەمان مەسەلەی ۳۱ ی ئاب و ۱٦ ئۆکتۆبەرە جونکە تا ئێستا ئەومەسەلانە دڕێژەیان هەیە ئەمرۆ ڕۆژی ڤیاگرا خۆرەکانە تا نیشانی بدەن کەجەندە دلسۆزن ئەوان دەخوازن داستانی پڕدێ نیشانمان بدەنەوە کە لەسەر تورە سۆرەکەی شێڕاوە چیان بە حەشد و سووپا کرد.کڕۆکی بابەتەکە ئەوەیە ،کەمن ده پرسم باشە بۆچی ڤیاگراخۆرەکانی پارتی هەمان هەلویستیان نیە دژ بەدەولەتی داگیرکاری تورکیا؟

ئەگەر ئێران دوژمنە ئەی تورکیا دۆستە هەڕدوو دەولەت دوژمنی کوردن بەتایبەتیش کوردیکی خاوەن بە شەرەف و ئەخلاق.جا با ئەو جیاوازیە بکەین،باشە بۆچی لەبەرامبەر ئەو هیرشەی ئێران کادیرانی یەکێتی هەمان هەلویستی دژ بە تورکیایان نیە من شاهیدی ئەوە دەدەم کادیرانی یەکێتی بەبریاری خۆیان کە لەپەنجەی دەست تێناپەرن هەمێشە هەلویستی خۆیان بەرامبەر بەدوژمنان نیشان داوە بەلام وەك کەس نەك وەك حیزب لێرەدا گرینگە جەماوەری کوردستان ئەو ڕاستیە تاڵانە بزانن کەوا پێوەستە لەم ڕۆژە تەنگانەیە بزانین کێ دۆستە و کێ دوژمنە! خۆمان بناسین هەرچەندە ئێمە دۆستمان نیە نە لەدەرەوە نە لە ناوخۆی کوردستانیش پشگیری یەکتر ناکەین.

بۆنی ڤیاگراخۆرەکان،لە گردبوونەوەکەی هەولێر زۆر بەئاشکرا هەستت پێ دەکرد بەجۆریك هیچ ڕێگایك نەبوو تۆ دەنگی خۆت و نارەزایەتی خۆت نیشان بدەی.

هەرچەند گردبوونەوەکە بەناو ڕێکخراوەکان ئامادەکاری بۆکرابوو،بەلام بە قودرەتی قادری دەتگووت لقی دووی پارتی لەهەولێر ئەم گردبوونەوەی ڕێکخستووە.بەیانامەکانی باشووری کوردستانیش پرسیکی تری ئیدانە کردنە وەك چۆن ئەرکی ڕێکخراوە ئەوەی کە لە توانامان دایە ڕەخنە و نارەزایەتی نیشاندانە

بەیانامەکانیش بەهەمان چەشن جێگای ڕەخنەی توندن کۆماری ئێسلامی سێ ڕۆلەی ئێمەی لە سێدارە داوە کە چی بی دەنگن بە موشەك قەڵای دیموکرات بۆردومان دەکەن ناتوانن و ناخوازن ئیدانەی جدی بکەن لەبەرامبەر ئەوەدا دیموکرات تاوانباردەکەن.

هەر لەسەر هەمان پرس ڕۆژانە بەردەوام دەولەتی داگیرکاری تورکیا بۆردومانی هەڕێم دەکات و لە باکور قەتلوعامی کورد و لە ڕۆژئاوا بەردەوام خەریکی پیلان گێریە ئەی ڤیاگراخۆر بۆ قسەیك ناکەی؟

خۆ لەیادمان نەکردووە کاتێك عەفرین داگیردەکرا ئێمە گوتاڤی ڤاشیست ئەردۆغان تێرۆرست ئەردۆغان مان دەگووت ئێوە دەتانگووت وامەکەن وە پێتان ناخۆش بوو ئەی ئێستا بۆبوونە بە.......

نوێترین نوسینەکانی هاوڕێ كوردی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌