دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمان بکرێت

وتار/ 08/09/2018 557 جار بینراوە

سالار مەحمود

دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمان بکرێت
سالار مەحمود
هەردوو حزبی دیموکرات یەکگرتنەوە رابگەیەنن.
سەقامگیری کوردستان بپارێزین.
خەڵکی کوردستان و رای گشتی بەپێویستی دەزانین تاوانەکانی ئێران رابگیرێ، بۆ ئەم مەبەستەش
لەبەرامبەر سنوربەزاندن و پەلاماردانەکانی ئێران بۆ سەر حزبەکانی دیموکرات و کۆڵبەرەکانی سنورو تۆپبارانی گوندەکان گرنگە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی نائاسایی ئەنجام بدات و هەڵوێستی فەرمی گەلی کوردستان رابگەیەنێ.
داوای یەکگرتنی بەپەلەی هەردوو حزبی دیموکرات دەکەم،
خوێنی شەهیدەکانیان بکەنە هەوێنی یەکگرتنەوە، لەناو شەهیدەکانا هاوڕێی زۆر نزیکمی تێدایە.
بانگەوازو پەیامم ئەوەیە سەقامگیری کوردستان بەهەموو لایەکەوە بپارێزین، گەلی ئێمە لەوە زیاتر نەبێتە قوربانی ململانێ نێودەوڵەتی و پیلانەکانی داگیرکەرانی ناوچەکەوە.
یەکڕیزی نیشتمانی، تەبایی ناوخۆیی گرەنتی راگرتنی ئەو تاوانانەن کە رۆژێک تورکیاو رۆژێ ئێران و رۆژێ عیراق ئەنجامی دەدات.
راگرتنی سزای لەسێدارەدانی گەنجەکانی کوردو بەتانافا کردنیان دەبێ ببێتە هەوڵی جدیترو لەئاستی دونیا کاری لەسەر بکرێت. رامین پەنایی سیمبوڵی بێباکی ئێرانە بۆ داخوازی هەموو کوردو کۆمەڵی نێودەوڵەتی.
لەهەموو سەردەمێک زیاتر کورد پێویستی بە خۆ رێکخستنەوەو یەکبوونی راستەقینە هەیە،
راگەیاندنی هەڵوێستی راشکاوو بەرپرسانە لە لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتیە سیاسیەکان دەکەم، بەم هەڵوێست و هاودەنگبوونە سەرەتای بەربەستدانانە لەبەردەم کەڵپەو پیلانی داگیرکەرانی کوردستان..
*پەرلەمانتاری کوردستان

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌