سوار بوون عەیبێکەو دابەزین دووان...
وتار/
01/09/2018
1539 جار بینراوە
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
سوار بوون عەیبێکەو دابەزین دووان...
سهركهوت حهمهد ئیبراهیم
دوور نیە مەسعود بارزانی دووبارە نوری مالیکی بکاتەوە بەسەرۆک
وەزیرانی عێراق ،ھەروەکو چۆن لە کۆبونەوەی ھەولێر بەسەرۆکایەتی بارزانی، مالیکی وەکو
سەرۆک وەزیران دەست نیشانکرا لەرێگەی تەوافوقی سیاسی
وەکو ھەموومان دەزانین باس و خواستی گەرمی شەقامی
عێراقی لەسەر حکومەتی داھاتوو کۆمەڵی پرسیاری بەدوای خۆی داھێناوە ،ئایا کێ وەکو سەرۆک وەزیران متمانە بەدەست دێنێ
ھەم لەناوخۆ ھەم لەدەرەوە ... ،
لەناوخۆی ھەرێم باس لە رۆڵی کورد دەکرێ لە حکومەتی
داھاتوو ،ئایا کورد چ گرێنتیەکی سیاسی وەردەگرێ لەپای بەشداری لەحکومەتی ناوەندی ، کورد دەچێتە بەرەی ئێران ،یان ئەمریکا ،بەحوکمی بەدەست ھێنانی زۆرینەی کورسیەکانی
کورد لەلایەن یەکێتی وپارتی لەپەرلەمانی عێراق
لەئێستادا سەرکردایەتی رەوتی کوردی دەکەن لە حکومەتی داھاتووی عێراق ،رۆژانە دیدارو
چاوپێکەوتن ھەیە لەنێوان لایەنە براوەکانی عێراق بۆ پێکھێنانی گەورەترین کوتلەی زۆرینە
،ھەرچەندە دەبێ لە ناوکوتلەی زۆرینە سیمای تەوافوقی نیشتمانێ پێوەدیاربێ ،ھەربۆیە
ئەمریکا ھەروەکو پیشەی پێشووی فشارەکانی لەسەر کورد بەتایبەتی مسعود بارزانی زیاد
کردووە بۆ چوونەناو ئەو ھاوپەیمانانی ئەمریکا لەعێراق بەتایبەت کوتلەی (نسر) کە حەیدەر
عەبادی سەرکردایەتی دەکات لەئێستادا باشترین ھاوپەیمانی ئەمریکایە ،بەڵام بەھۆی
قبوڵ نەکردنی ھیچ مەرجێکی پێشوەخت لەلایەن عەبادی دیسانەوە بارزانی بێ ھیواکردووە
لەگەرانەوەی کورد بۆ ناوچە دابرێنراوەکان
بەتایبەت کەرکوک،
ھەربۆیە پارتی گەشتۆتە ئەو قەناعەتەی لە ھاوپەیمانانی ئێران
بەتایبەت مالیکی و ھادی عامری نزیکتر بێتەوە ،وەکو وەڵامێکی نەرێنی بەرامبەر فشارەکانی
مەرکگورک بۆ سەر بارزانی ،دژایەتیکردنی ئیدارەی ئەمریکا بۆ ریفراندامەکەی بارزانی
، کەبووە ھۆی قەتیسکردنی کورد لە ھەولێر ،تێک چوونی باری ئابووری ووڵات بەتەواوی ..
*ھەرچەندە مالیکی بە دوژمنی کورد ناسێنرا لەلایەن
پارتی لە رابردوو،ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ ھەبووایە راستەوخۆ خائین بوو ناکرێ ئەمرۆ پارتی بیکات بە فریادرەسی کورد ...
*دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە ئەو پەندە کوردیە
راستەوخۆ بۆ مەسعود بارزانی گونجاوە لێرەدا بەھۆی ناکۆکی بەرەی ئێرانی بەسەرکردایەتی
مالیکی ،بەرەی ئەمریکای بەسەرکردایەتی عەبادی ،ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت مالیکی دۆستی
بارزانیە لەئێستادا...
*بەستنی ھاوپەیمانی لەلایەن پارتی و یەکێتی لەگەڵ
دەوڵەتی یاساو فەتح ...پارتی دەخاتە نێوان بەرپرسیارەتی خیانەتی نیشتمانی ١٦ ئۆکتۆبەر
....
ئەوەی لەئێستادا گرینگە ئەوەیە کورد چۆن بەبێ زیان خۆی رزگاربکات لەنێوان بەرداشی قاسم سلێمان و مەرکگۆرگ ....
دەکرێ ئەنجامی فشارەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ،ھەمان
ئەنجامی نامەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بۆ بارزانی ھەبێ لەسەروبەندی ریفراندۆم.
نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
16/06/2020
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
08/04/2020
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
18/10/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
04/10/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
12/09/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
13/08/2019