خێڵ وەکو کۆسپی سەربەخۆی ..
وتار/
22/08/2018
1293 جار بینراوە
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
خێڵ وەکو کۆسپی سەربەخۆی ..
ئەگەر سەرنج لەواقیعی ئێستای کوردستان و رابردوو بدەین ھەمیشە لەرووی دیمۆگرافیەوە دابەشبوونێکی زۆر جیاواز بەخۆیەوە بینیوە ،لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لەرووی دەسەڵات و فەرمانرەوای ،کە ھەر خێڵەو حکومرانی خۆجێی خۆی کردووە ، بە مانای ووشە جیاواز بووە لە خێڵی ھاوزمان تا کار گەشتۆتە ئەوی زۆر جار رووبەرووبوونەوە یان لەناوبردنی یەکتری لێ کەوتۆتەوە ،بەڵام ھیچ کات نەیان توانیووە گەنگەشەی فیدراسیۆنێکی خێڵگەری بکەن تا بتوانن لەورێگەیەوە حکومرانی بەرفراوانی ناوچەکان بکەن بە یەکگرتووی وەکو قەوارەیەکی نەتەوەی،
ھەرچەندە زۆر جار بە پێچەوانە شکاوەتەوە خێڵەکان ھەڵساون بەبەستنی ھاوپەیمانی لەگەڵ دراوسێ ،ئیدی کێشەکان بوون بە قەیران، ھیچ چارەسەرێکی نەبێ .....
بەردەوام بوون لەسەر ھەمان مێنتاڵێتی خێڵ ئەنجامەکانی گەیاندە ئەوەی ئێستا ھەر لەسەرۆک کۆمارەوە تا سەرۆکی ھەرێم و وەزێرەکان بەناوی خێڵ یان بنەماڵەیەکەوە ناو دەبرێن ،بۆ نموونە تاڵەبانی و بارزانی ،مەشھەدانی و دلێمی ...
کۆی موئەسەساتی تەشریع و تەنفیزی بۆ خزمەتکردنی نەوەکانی خێڵ و عەشیرەت و بنەماڵەکانی خۆیان بەکاردێنێ ، ئیدی تەمسیلی سەرۆکی خێڵ دەکەن کەھەر دەسەڵاتێک لەروانگەی خێڵ پێی درابێ بە رەوای دەبینێ، دەبێ ھەمووان ملکەچی بریارە تاک رەواکانیان بکەن ،ئەوەی لە بازنەی دەستووری ئەوان بچێتە دەرەوە ناوی بەخیانەتکار بەد دەکرێ ...
لەئێستای کوردستان ووشەی دەوڵەتمەداری بۆ ئەو سەرۆکانە بەکاردێ کەھەموو ھێزی خۆیان خستۆتە گەر بۆ وەدەست خستنی سامان و سەروەتی زیاتر بۆ نەوەکانیان ،ھەربۆیە دەوڵەت لە فەرھەنگی خێڵ بەمانای بەرھەم داربوون و دەوڵەمەند بوون دێ
وەک چۆن بەشوان گوتراوە (شوان بە دەوڵەت بی) مەبەستی زیادبوون و بەرھەمداربونی مێگەلەکەیەتی ...
تا ئەمرۆ ترسی دوو ئیداری لەھەرێم ئەگەرێکی کراوەیە ،زۆر جار ئەوانەی ئیدعای دەوڵەتی نەتەوەی بۆ کورد دەکەن ،ھەر ئەوانن ھەرەشەی دووکەرتبوونی قەوارەی ھەرێم دەکەن ،ھەوڵی درێژکردنەوە خۆد موختاری خێڵ دەدەن ،بەقەناعەتی سەرکردەی خێڵ پێویستە دەسەڵات بەشێوازی پشتاوپشت بگوازرێتەوە بۆ ئەو نەوانەی ھەڵگری بۆماوەزانی باوانی نەجیبزادەن ،کاتێک ئەو عەقڵیەتە نەخۆشە تێکەڵاوی دەسەڵات و بازرگانی سامانی نیشتمانی کرا ھەم دەسەڵات و ھەم داھات بۆ چەسپاندنی تەمەنی دەسەڵاتی بنەماڵەی خۆیان بەکاردێنن ،ھەر پرۆژەیەکی نیشتمانی خزمەت بە ئەجندای بنەماڵەکان نەکا ،رێگری لە بەئەنجام گەیاندنی دەکەن ...
ھەروەکو چۆن نووسەری بەناوبانگ (فلەمینگ مادسن پاوڵسن)باسی کورد دەکات بەر لەزاین ،دەنووسێ کوردەکان لەنێوان خۆیاندا دەبەش بوونە سەر زنجیرە خێڵێکی زۆر و سەربەخۆو جەنگاوەر،ھەر یەکێک لەو خێڵانە بەسوود و قازانجی خۆی پەیمان و رێکەوتن لەگەڵ دراوسێکانیدا دەبەست،بۆیە کوردەکان ھیچ دەوڵەتێکیان پێ بنیاد نەنرا،زیندووترین نموونە خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەی بنەماڵەی تاڵەبانی ،رێکەوتنی ٥٠ ساڵەی نەوت لەنێوان تورکیاو بنەماڵەی بارزانی نەوتی،ھیدی ....
نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
16/06/2020
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
08/04/2020
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
18/10/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
04/10/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
12/09/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
13/08/2019