باجی حەماقەتی سەرکردە سیاسیەکان میلەت دەیدات .
وتار/
17/08/2018
1232 جار بینراوە
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
باجی حەماقەتی سەرکردە سیاسیەکان میلەت دەیدات .
ئەگەر کەمیک بگەرێنەوە بۆ مێژوو کۆی نەھامەتی گەلەکەمان بەھۆی نەزانی و نەبوونی دنیا بینی سەرکردە سیاسیەکان ،گەورەترین شکست روبەرووی گەلی کورد کراواتەوە ،ھەر لەھێرشی پارتی دیموکرات بۆسەر گارگەی نەوتی باکوور کە ئەو کات ئەمریکاو بەریتانیا تەحەکومیان بە سێکتەری نەوت دەکرد لەکوتایدا ھاوڵاتیان باجەکەیاندا کۆتای بە پلانی دەیان پرۆژەی خزمەتگوزاری ھێنا ... تاگەشت بە نسکۆی شورشی ئەیلوول ،رووداوەکانی ساڵی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو کە قێزەونترینیان رۆژانی ٣١ ئاب بوو ،بەردەوام بوونی سیاسی ھەڵەشەو نەزان سەری کێشا بۆ خیانەتی نیشتمانی ١٦ ئۆکتۆبەر ،قەیرانی دارایی ھەرێم کە راستەوخۆ ھاوڵاتی زەرەرمەدندی یەکەم بوو ،
لەکاتێکدا قەیرانی ئابووری و نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە ھیچ کاریگەری نەرێنی نەکردە سەر بری داھاتی وەدەستھاتووی بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی و پارتی ،نەمانبینئ بەرپرسێک ئۆتۆمبێلی تایبەت بفرۆشێ بە ئوتۆمبێلی سەربازی بەرەو محوەرەکانی شەری داعش بروات لەکاتێکدا بەشێکی زۆری ھێزی پێشمەرگە پارەی کرێی گەرانەوەی نەبوو بۆ بەرەی شەرکردن لەگەڵ داعش، مامۆستا پارەی ئەوەی نەبوو جلی جەژن بۆ منداڵێکی بکات ھیدی ...
کۆی ئەم نەھامەتی و قەیرانە لەئەنجامی دژیەکبوونی جەمسەری مالیکی ،جەمسەری بارزانی ،لەنجامدا بە شکستی ھەوڵێر بەرامبەر بەغدا کۆتای ھات، لە یەکێک لەدەقەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا محمود چاوشۆغڵۆ دەڵێ بارزانی پەشیمانی خۆی لە بریارە ھەڵەکانی رابردووی داوە ،تەنیا ھۆکار وایلێکردبێ ریفراندۆم ئەنجامبدا پەیوەندەی خراپی لەگەڵ نوری مالیکی بوو ھەرچەندە درکم بە ئەنجامی سەرنەکەوتنی ئەو پرۆسەیەو نەھامەتیەکانی کردبۆوە ...
ئەگەر سەنج بدەین ئەوەی لەتورکیا روودەدات بریارە حەماقەکانی (ئاکەپە) و ئەردوغان گەلانی تورکیای توشی باجێکئ ئێجگار قورس کردووە ،تەنیا تاکە دەستکەوتی مەزن حیزبەکەی ئاکەپە بەرزکردنەوەی ئابووری تورکیابوو لەرابردوو ،بەڵام شەرانگێژی سەرۆکی تورکیا ، پشگیری ھاوڵاتیان بۆ سیستەمی دەسەڵاتی ئێستای دەوڵەتی تورکیا بوو بەباجێکی قورس بەسەر چینی عابیدانی ھاوڵاتی ،بەبێ ئەوەی چینی پیاوانی خەلیفە توشی تەنازولی ئەو باجە قورسە ببنەوە ...
ھەربۆیە مێژووی ناوچەکە ئەو پەیامەمان دەداتێ کاتێک دەسەڵاتی راھا لە بەرێوەبردنی ووڵات ،کەوتەدەست شەخسێ یان تاکەحیزب وبنەماڵەیەک ،لەکۆتایدا ھاوڵاتیانی ئاسای دەبێ باجی سەرجەم نەھامەتیەکان بدەن ،بەبێ ئەوەی ھیچ شکستێ رووبەروو دەسەڵاتی سیاسی بێتەوە،ھەر ئەوانەی ھەڵەی سیاسی و ئابووریان ئەنجامداوە بەسەردار و میر دەمێنەوە ،خۆ ئەگەر میلەت ھۆشیاری ئەوی تێدابێ یان لەسەرەتا رێگە بەپاوانخوازی دەسەڵات نادات ، سەرۆک و بەرپرسە باڵاکان ناچار دەکات باجی ھەڵەکانیان بدەن ،بەدوورخستنەوەیان لەدەسەڵات لەپرۆسەیەکی دیموکراسی و شەفاف
نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
16/06/2020
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
08/04/2020
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
18/10/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
04/10/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
12/09/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
13/08/2019