پرۆژەو پێشنیار بۆ لایەنە سیاسیەکان

وتار/ 14/08/2018 459 جار بینراوە

سالار مەحمود

پرۆژەو پێشنیار بۆ لایەنە سیاسیەکان
سالار مەحمود
داوا لەلایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەکەم، پێکەوە پرۆژەیەکی نیشتمانی ئامادە بکرێ و ببێتە بنەمای رێکەوتنێکی نیشتمانی لەنێوان لایەنە سیاسیەکانی کوردستان تێکڕا .
لەئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، ئەو ماوەیەی پەرلەمان بەردەوام دەبێ پێویستە چی بکا؟
پرۆژەیەکی نیشتمانی بۆ ئەو ماوەیە ئامادەبکرێ و بکرێتە بنەمای کاری پەرلەمان: لەو ماوە
یەکەم: پرۆژەی دەستوری کوردستان تەواو بکرێ و بخرێتە بەردەم خەڵکی کوردستان. بۆ ئەوەی هەرێم ببێتە خاوەن دەستورو بنەمای سیستەم و دامەزراوەی نیشتمانی دروست بکرێت.
دووەم: پرۆژەی چاکسازی مووچە بهێنرێتە پەرلەمان و مووچەی بەناو پاشەکەوتی مووچە خۆران بدرێتەوەو بن دیوارو زیادە هەڵوەشێتەوە.
سێیەم: یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر هەموار بکرێتەوە بەچەشنێک ئاسایشی راستەقینە بۆ کوردستان دابین بکات و بەناوی تیرۆرەوە ئازادی سیاسی زەوت نەکرێ.
چوارەم: پرۆژە بڕیاری تاوانی شەنگال دەربکرێ و پەرلەمان رۆڵی هەبێ لە ناساندنی جینۆسایدی کوردستان بە جیهان.
پێنجەم: حکومەت تەرشیق بکرێتەوە، وەزارەتەکان بکرێن بە دە وەزارەت و کەم بکرێنەوە بەجۆرێک بتوانێ رۆتین کەمبکرێتەوەو خزمەتی زیاتری خەڵک بکرێ. لەپەرلەمانەوە دەنگ لەسەر وەزارەتەکان بدرێ.
شەشەم: وەزیری سامانە سروشتیەکان لەپەرلەمانەوە متمانەی لێ وەربگیرێتەوە ەک نمونەی شکستی سیاسەتی سەربەخۆی ئابوری و ناشەفافیەتی نەو ت و گاز.. وەرگرتنی متمانە لە وەزیری حکومەت لەپەرلەمانەوە بکرێتە بنەما..
حەوتەم: هەندێ دەستەو ناوەند متمانەی یاساییان تەواو بووە لەپەرلەمانەوە جارێکی تر کارا بکرێنەوە وەک سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری وەک گەورەترین دەسەڵاتی کوردستان کە چۆڵە بەوەکالەت دەبرێ بەڕێوە نوێ بکرێتەوە، دەستەی مافی مرۆڤ دەستەی نەزاهە دەستەی چاودێری دارایی هەموو ئەمانە نوێبکرێتەوە.
هەشتەم: پرۆەیەکی هاوبەش بۆ بەشداری لە حکومەتی نوێی عیراق ئامادە بکرێ و لایەنەکان لە جیاتی پۆست رێک بکەون لەسەر دەستکەوتە دەستوریەکانی کوردستان ئینجا پۆستە سیادیەکان و وەزارەتەکان.
ئەم بیرۆکەو پێشنیارانە دەخەمە بەردەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان وەک دەلاقەی قۆناغێکی نوێ.. چونکە سونەکان پەرتن شیعەکای عیراق پەرتن، با کورد شتێ لەم دۆخە سود ببینێ و یەکڕیزی دەستەبەر بکا..
وەک پەرلەمانتارێکی کوردستان جگە لەبەرژەوەندی کوردستان و دروستبوونی بەرەیەکی نیشتمانی کوردستانی هیچ مەسەلەیەک بە ئامانج ناگرم..
ئەوەی گرنگترە هەم رێکەوتنی نیشتمانی هەبێ و هەم با
هەڵبژاردنیش لەوادەی خۆیدا بکرێت...
*پەرلەمانتاری کوردستان

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌