جەنگی ئابووری وەکو باشترین بژاردە لەو قۆناغەدا.
وتار/
13/08/2018
1508 جار بینراوە
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
جەنگی ئابووری وەکو باشترین بژاردە لەو قۆناغەدا.
ھەروەکو دەزانن لەدوای دادگای کردنی قەشە "برۆنسن" لەلایەن دەوڵەتی تورک بەکەیسی تێرۆر ،پەیوەندی دیبلۆماسی تورکیا- ئەمەریکا بەجۆرێک بارگرژی تێکەوت ،ھەرزوو دۆناڵد ترەمپ ھەرەشەکانی بە کردار گەیاند ،جەنگی ئابووری بەرامبەر تورکیا راگەیاند ،بێ متمانەی ودڵەراوکێی دروست کرد لەبەرامبەر وەبەرھێنەران و بازرگانانی خاوەن سەرمایە لەتورکیا،ھەر ئەوە ھۆکارەش بووە ھۆی ئەوەی بەھای دراوی نیشیمانی تورکیا (لیرە) روولەکەمی بکات بەرامبەر دۆلار ،لەنوێترین نرخ بەھای یەک دۆلار حەوت لیرەی تورکی تێپەرکرد ،بەجۆرێک بەھای لیرە داشکانێکی مەزنی بەخۆیەوە بینی ،لەبەرامبەر ئەوەشدا ئەمریکا رێژەی باجی لە سەر ئاسن (پۆڵا ) بەرێژەی ٪٥٠ بەرزکردوە ،ئەلەمینیۆم بۆ ٪٢٠
ھەرچەندە رۆژانە بەرپرسانی حکومەتەکەی ئاکەپە بەتایبەت ئەرۆغان لێدوانی دڵنیای بۆ ھاوڵاتیان دەدات ،بەڵام ئەوە نەبوو بە رێگریە بۆ کرینی لیرەی تورکی لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بەڵکو رێژەی داشکانی لیرەی تورکی خێراترو گەورەترکرد
لەرویەکی ترەوە بەھۆی دورکەوتنەوەی تورکیا لە ھاوپەیمانیەتی ئەمریکا،نزیک بوونەوە لە ھەرسێ ووڵات (ئێران ،روسیا،چین)کەبەفیعلی کار لەسەر تێکدانی بەرژەوەندی ئەمریکا دەکەن لە ناوچەکە بەگشتی ،وەستانەوەی تورکیا بەئاشکرابەرامبەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە سوریا کەلێنێکی گەورەتر دروستکرد لەھاوپەیمانیەتی ئەمریکا-تورکیا ...
ھەرچەندە تورکیا ئەندامێکی بەھێزی ھاوپەیمانی ئەتڵەسیە باشتیرین کریاری چەکی ئەمریکاشە لەھەمان کات بەڵام ئەمریکا نەیەوێت دەرفەتی ئەوە بداتە دەسەڵاتدارانی تورکیا و ئەکەپە کار لەسەر ستراتیجیەتی ئەمریکا لەناچەکە بکەن ،باشترین چارەسەریش لەئێستادا ھەڵگریسانی جەنگی ئابووری ،ھەرچەندە ئەو چارەسەرە لەرابردوو بەرامبەر زۆرێک لەو دەوڵەتانەی دژی ئەمریکا تاقیکراوەتەوە بەتایبەت فەنسوێلا ،کوبا،ئێران ....
دەکرێ ئەو سزایە تەنیا بۆ ئەوەبێ ئەمریکا خۆی لێ دڵنیابکاتەوە ،تورکیا تا چ ئاستێک لە بازنەی ھاوپەیمانیەتی ئەمریکا دەمێنێتەوە ،بەتایبەت لەکاتی روخانی عێراق و شەری سوریا و ئابلوقەی ئابووری سەر ئێران ،تورکیا ئەجندایەکی دیاریکراوی نەبوو بەرامبەر ئەمریکا ..
نیشانەکان لەئێستادا پەیامی ئەوەمان دەدەنێ بەبێ یارمەتی روسیا و چین ،تورکیا ناتوانی تاکۆتای ململانیەکی بەھێزبکات ،لەئەگەری بەردەوام بوونی دەوڵەتی تورکیا زیانی زۆر بەر پەیوەندی درێژخایەنی تورکیا-ئەمریکا دەگات ،مەحەڵە پەیوەندیەکان ئاسای بکرێتەوە دوابەدوای ئەو لێکەوتانە
نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
16/06/2020
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
08/04/2020
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
18/10/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
04/10/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
12/09/2019
-
سەرکەوت حهمهد ئیبراھیم
13/08/2019