نمایشی سەربازی و لادان لەخەباتی مەدەنی...

وتار/ 10/08/2018 978 جار بینراوە

سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

نمایشی سەربازی و لادان لەخەباتی مەدەنی...
سه‌ركه‌وت حه‌مه‌د ئیبراهیم
قسەیەکی زانستی ھەیە دەڵێ ھەرتەنێکی جوڵاو لادانی یەکسان دەبێ بە سفر کاتێک گەرایەوە ھامان خاڵی دەسپێک ...

ئەوەی لەو ھەرێمەی ئێمەدا روو دەدات ھەموو پێوەرەکانی دیموکراسی و شاریستانیەت و ئینسانیەتی تێپەراندوە بەجۆرێک.ھەرۆژەو سەدەیەک دەگەرێینەوە دواوە بەھۆی سیاسەتی حیزبە خاوەن ملیشیاکان  ،ناکرێ تۆ ئیدعای شۆشیاڵیەت و دیموکراسی بکەیت لەھەمان کات نمایشی سەربازی ئەنجامبدەی،پێشێلی یاسای پەرلەمانی کوردستان بکەیت ،
وەکو ھەمووتان دەزانن یەکێک لەھەرە شکستەکانی مۆدێلی حکومرانی کورد یەک نەخستنەوە وەزارەتی پێشمەرگە بوو  لەرابردوو،کەتائێستا تاکی کورد باجی ھەڵە کوشندەکانی حیزبی خاوەن ملیشیا دەدات ،
لەدوای ململانێیەکی زۆر و ھەوڵدانێکی زۆر نەتوانرا ھێزی پێشمەرگە یەکبخرێتە ،ھەر بەدابەشی مایەوە لەنێوان ھێزەکانی ٧٠ یەکێتی و ھێزەکانی ٨٠ پارتی دیموکرات جگە لەو ھەموو ھێزە تایبەتانە کە لەلایەن ئەندام مەکتەب سیاسیەی حیزب یان کور و برازای بەرپرسە حیزبیەکان فەرماندەیان دەکرێ ،
حیزبی چەکدار ھەمان مەفھومی ئەوە دەدات کە باڵی سەربازیەکە، ھێزێکی دوورە لەیاساو بەتەواوی مانا ھێزێکی ملیشیاییە ، تاقم و بنەماڵە  سەرکردایەتی و فەرماندەیان دەکات ،ھیچ تەفسیرێکی نیشتمانی بۆ ئەو ھێزانە نەماوە  بگرە بە خیانەتی نیشتمانی تۆمەتبارن  ...
بەھۆی پەرتەوازەبوونی ھێزی پێشمەرگە بەسەر حیزب و بنەماڵەو بەرپرسەکان، کورد گەورەترین شکستی لەکەرکوک دووچار بۆیەوە لەدوای شکستی ریفراندۆم  ئەویش خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو ،بەھۆی دووکەرت بوونی باڵی سەربازی یەکێتی لەنێوان دژە تێرۆر کە بنەماڵەی تاڵەبانی سەرکردایەتی دەکرد ھێزەکانی سەر بە شێخ جەعفەر ،
کەرکوک بۆ ھەمیشە بوو بەشێکی دابراو لەھەرێمی کوردستان ،
دوابەدوای تۆمارکردنی دەیان نەھامەتی و خیانەت لەلایەن باڵی سەربازی حیزبەکان ،لەئێستادا حیزبی سۆسیالست نمایشی باڵی ساربازی خۆی ئەنجامدا ،سکرتێری حیزبەکەش دەڵێ  مەبەست لەنمایشی ھێزەکانی بۆ ئەوە گەراندەوە ،کە ئێمە دەمانەوێ ھەڵەکانی رابردوو ھێزی پێشمەرگە لەکەرکوک و ناوچەدابرێنراوەکان راست بکەینەوە ،ھێزەکانی سەر بە سۆسیالست کۆبکەینەوە دووبارە بیانگێرینەوە سەنگەرەکانی دیفاعکردن لە کۆمەڵانی خەڵک ؟! ...

ئەمانە ھەمان پەیامی ئەوەمان دەدەنێ ھێزێکی تر لەژێر فەرمانرەوای حیزب و میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە و قوتی ھاوڵاتیان دروست دەبێ ھیچ دوور نیە بە ھێزەکانی ٩٠ سۆسیالیست ناوی ببرێ،بەگوتەی خۆیان بەشێک لە چەکەکانیان لەشەری داعش وەدەست کەوتووە بەبێ ئەوەی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگەی بکەنەوە ،ھەرچەندە لە نمایشی ھێزە ملیشیاکانی سوسیالیست لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە بەزۆربەی ئۆتۆمبێلە سەربازیەکان دەبینران بەڵام تەکید لەوەکرایەوە ھیچ پەیوەندیەکیان بەوەزارەتی ناوبراوەوە نیە  ،لێرە بەدواوە بەتەواوی حیزب لە خەباتی مەدنی لادەدات و رێرەوێکی نارۆشەن و تارک دەگرێتەبەر لەنجامدا ئاسایشی ھاوڵاتیان تێکدەدات  ،

لەلایەکی تر بێ ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێم  بەمانایەکی تر حکومەتی جووت بنەماڵە ، ڕێگە خۆشکەرە حیزب لەژێر ناوی تایبەت ،نمایشی سەربازی ئەنجامبدات ،ھەرچەندە بەپێ یاسای ژمارە ١٧ پەرلەمانی کوردستان ساڵی ١٩٩٣ لەبرگەی ٣ لەمادەی ١٥ تەکید لەوە دەکرێتەوە نابێ بەھیچ شێوەیەک حیزب باڵی سەربازی ھەبێ  ،بەڵام کاتێک ھەمان عەیب لەخۆتدا ھەبوو ناتوانی نەقد لەبەرامبەرت بگرێ ،                

نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌