کێ یەکەم خانووی تەجاوزی لەسەر رێگای چوارقورنە بۆ رانیە دروست کرد؟

وتار/ 05/08/2018 2289 جار بینراوە

سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

کێ یەکەم خانووی تەجاوزی لەسەر رێگای چوارقورنە بۆ رانیە دروست کرد؟
سه‌ركه‌وت حه‌مه‌د ئیبراهیم
ھەر ئەو شارەوانیەی کاکە سالاری رووبەرووی خۆسوتاند کردووە سەرۆکەکەی یەکەم خانووی تەجاوزی لەسەر رێگاری چوارقورنە-رانیە دروستکرد ....

ھەروەکو دەزانن لەو ھەفتەیەدا لە ناحیەی چوارقورنە ھاوڵاتیەک بەناوی سالار ئەرسەلان گری لەجەستەی خۆی بەردا دوای ئەوەی شارەوانی ھەستا بەروخاندن و لادانی عارەبانەی کاسبیەکەی بەبیانووی پاراستنی سیمای بازار و شوێنە گشتیەکان ...لەکاتێکدا سالار کەم ئەندامی سەنگەر ،ھەر ئەو سەنگەرەی رۆژانێک یەکێتی و پارتی لەیەکتریان گرتبوو بەھۆی رێکنەکەوتنیان لەسەر سامانی دزراوی نیشتمان  ،بەھەزاران گەنجی  ئەو ھەرێمەیان بەکوشتدا بەھەزارانی تریش کەم ئەندام و بێ سەروشوێن کرد ،سالار ئەرسەلان تا ئەو دەقەیەش گری ئاگر لەجەستەی ھەڵسا ،ساچمەی شەری خۆکوژی کورد لە جەستەیدا مابوو،ئەو شەرەی ھەموو پێوەرەکانی ئەخلاقی و نیشتمانی تێپەراند ...

*ھەربۆیە دەپرسم ئایا یاسا لەژێر حکومرانی فرعەونەکانی ھەرێم سەروەرە ؟
بێگومان نەخێر ،لەکاتێکدا حکومەتێک  نەتوانێ لەسەرەتایترین خزمەت گوزاری بۆھاوڵاتیانی ئەنجام بدات و مووچەی  فەرمانبەران مانگانە چواریەکی لێ بدات و ئەوەی تریش بخاتەوە خەزێنەی بنەماڵە  ...لەولاشەوە رێگری لەھاوڵاتیان بکات کەکاسبی خۆیان بکەن لە سەر چەند بستێکی کەم لەو نیشتمانە ،ئیدی چ رێگەیەک دەمێنێتەوە  بۆ سالاو ئەوانەی ھاوشێوەی سالارن جگە لە خۆسوتان ،ئەوانەی نیوەی جەستە و سامان و ماڵ و منداڵیان کردە قوربانی بۆ وەدیھێنانی حکومرانی خۆجی کورد و دەسەڵاتی کوردی لەکاتێکدا ھیچ عەقڵێک بیری لەوە نەدەکردەوە سەرانێکی مافیا ئاسا دروستبن لەو شێوەیەی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی  ...

چەند ساڵێک لەمەوبەر رۆژێکیان لەماڵی کادیرێکی حیزب بووم لە چوارقورنە ،ئەوەی درکاند کە ٨ زەوی موستەفید بووە لە شارەوانی بەھۆی تەسکیەی حیزبی و خزمایەتی کە نرخی ھەر دانەیەکیان زیاتر لە ٥٠٠٠٠٠ دۆلار بوو،بەبێ ئەوەی ھیچ موستەحەک بووبێ بۆ ئەو ئیمتیازاتە ...

ھەر ئەو کاتە راپۆرتێک بڵاوکرایەوە باسی نھێنی  دابەشکردنی زەوی و بەکارھێنانی پلەو پۆست و ئیمتیازات بۆ شارواڵ پیسی خۆیان ،کەچۆن  و بەچ شێوەیەکی دوور لەھەمووبەھا  ئەخلاقی و یاسای  دابەشکراوە لەلایەن شارەوانیەوە ،لەکاتێکدا ھاوڵاتی وا ھەیە نزیکەی ١٠ساڵ بەسەر بەرواری  خانەنیش کردنەکەیدا دەروات ، تا ئێستا موستەفید نەبووە لە ئۆفەرەکانی حکومەت...

ھەر با لەباسەکە لانەدەم ھەڵەی بچووک قەیرانی بچووک دەخوڵقێنێ ،ھەڵەی مەزنیش قەیرانێک دەخوڵقێنێت بەھیچ دەسەڵات و سەردەمێک چارەسەرناکرێ  یەکەمین خانووی  نایاسای لەسەر رێگای (چوارقورنە -رانیە) لەلایەن یەکێک لەسەرۆکی شارەوانیەکان دروستکرا ،کەئەوەبووە ھۆکار سەدان خانووی تر لەھەمان لۆکەیشنی ئەو دروست بکرێ ،کەلەئەمرۆدا بووە کێشەیەکی گەورە بۆ پرۆژەی فراوانکردنی رێگای (رانیە -چوارقورنە) ،ئەوەندە ئەو  شەقامەکە بەرتەسک کرایەوە وەکو قەبرێک دێتەبەر چاو ،سیمای تەواو ناشیرین کردووە ....

جگە لەوە لەناحیەی چوارقورنە (فەرمانگەی ئاو لەئێستادا ماڵی بەرپرسێکی عەسکری یەکێتیە -بەھەمان شێوە رەوزەی کۆن  -نیوەخەستەخانەی کە لەلایەن رژێمی بەعس بۆ ماڵێ دکتۆرەکان دروسکرابوو ، یەکێک لە پارکە گەورەکان ...ھیدی  ... ) کۆی ئەو فەرمانگانە لەلایەن بەرپرسانی حیزبی  حکومی داگیرکراوە ،دواتر کراوە بە خانوو باڵەکخانە بۆ ئەبەد لە ھاوڵاتیان مەنعکرا لەژێر ھەژموونی پیس خۆری  بەرپرسانی یەکێتی و پارتی نیوەی خاکی ھەرێم تاپۆکرا لەسەر مستەشارو ئەنفالچی و جەلادەکانی شەری براکوژی ھیدی   ....

نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌